بەشی دووەم
میران زوهدی دەرونناس و دەرونناسی کۆمەڵایەتی
مانگی دووەم
هەفتەی هەشتەم
لەم قۆناغەدا لەشی دایک گۆڕانکاری فیسیۆلۆژی زۆر پێوە دیار ئەبێت لە ئەنجامی گۆڕڕانی هۆرمۆنەکانییەوە. بۆنمونە لەم قۆناغەدا دایکان زۆر سکاڵا ئەکان بەدەست دڵ تێکەڵهاتنیانەوە. لێکۆڵەرەوەیەکی ئەمریکی کە خۆی ئافرەت بوو گەڕا بەدوایی وەڵامی ئەم پرسیارەدا و پاش لێکۆڵینەوەیەکی زۆر بۆی دەرکەوت کە ئالەم ساتەدا لەشی کۆرپەکە خەریکی دروستکردنی ئەندامە گرنگەکانی ناوەوەی لەشە وەک جگەر، گەددە، ڕیخۆڵە و.. هتد. گرنگی ئەم ڕشاندنەوەیە لێرەدا ئەوەیە کە لەش ناهێڵێت هیچ ماددەیەکی ژەهراوی بەکار بهێنرت بۆ دروستکردنی ئەم ئەندامە گرنگانە کە پەیوەندیان بە ژیانی داهاتوی کۆرپەکەوەیە. پاش ئەوەی کۆرپەکە لە هەفتەکانی ئایندەدا کامڵ دەبێت و هەموو ئەندامەکانی دروست و تەواو دەبن، دایکیش لە ڕشاندنەوە ڕزگاری دەبێت کە دەکاتە دەوروبەری هەفتەی سیانزە سەرەتای سێ مانگی سکەکە. شایەنی باسە کە ئەم پروسێسە هیچ کاراییەکی نێگەتیڤی لەسەر منداڵ نیە. لەم هەفتەیەدا هێواش هیواش منداڵدان گەورەدەبێت بەهۆی گەشەکرنی کۆرپەکەوە. کلکی ئێمبیرۆکە نامێنێو مەسولکە، ڕەگەدەمارو ئەندامەکانی تری دەست دەکەن بە کار کردن. چاڵی چاوەکانیشی دروست دەبن. بەنسبەت دایکەکەوە لەم هەفتەیەوە سنگی دەست دەکات بە گەورەبوون و لەی سکییەوە بەرزبوون دەستپێدەکات.
هەفتەی نۆیەم
لەکۆتایی ئەم هەفتەیەدا ێمبیرۆکە درێژی گەیشتۆتە دەوروبەری ٢،٣ سانتیمەتر. پێڵوی چاوی هەمو چاوی دەدەپۆشێت، بەڵام چاوەکای تا هەفتەی ٢٦ ناکرێنەوە لەم هەفتەیەدا ئەتوانی مرۆڤێکی بچکۆلە ببینیت. بەڵام لەم هەفتەیەدا ناتوانرێت بزانرێت جنسی کۆرپەکە چیە.
هەفتەی دەهەمین
لەم هەفتەیەوە ئەتوانین بە ئێمبیرۆکە بڵێین کۆرپە. کۆرپرکە دەوروروبەری ٣ سانتیم درێژە و کێشی لە دەوری ٤ گرامدایە. ئەندامەکانی تری کۆرپەکە وەک گورچیلە، ڕیخۆڵە، مێشک، جگەر و سییەکانی دەست دەکەن بە کار کردن، بەڵام سەری هێشتا هەر گەورەیە بەقەد نیوەی لەشییەتی.
هەفتەی یازدەهەم
لەم هەفتەیەدا کۆرمەکە گەیشتۆتە ٤ سانتیمەتر.هەموو بەشەکانی لەشی بەتەواوی دروست بوون، پەنجەکانیشی بەتاواوی لێک جیابوونەتەوە. لەم قۆناغەدا کۆرپەکە زۆر خۆی ئەجوڵێنێت خۆی ئەکێشێتەوە و لەقە دەهاوێت.
هەفتەی دوانزەهەم
لەم قۆناغەدا کۆرپەکە گەیشتۆتە ٥،٥ سم و کێشی دەوروبەری ١٤ گرامە. ئەوەی جێگەی سەرنجە لەم قۆناغەدا ئەوەیە کە کۆئەندامی دەماری کۆرپەکە تەواو گەشەی کردووە کە دەست ئەبەی بۆ سکی دیایکەکە بە جیهازی سۆنەرە کۆرپەکە یەکسر یجوڵێ و یەروات لەو شوێنە، بەڵام هیشتا زووە بۆ ئەوەی دایک هەست بەم جوڵەیە بکات.
مانگی سێهەم
هەفتەی سیانزە
لەم قۆناغەدا کۆرپەکە ٧ تا ٨ سم درێژەو دەوری ٢٣ گرامە کێشی کە ئەکاتە دەوروبەری نیو مۆز. نەخشەکانی پەنجەی تەواو دروست بوون کە یتر هەموژیانی هەر ئەم نەخشەیەی ئەبێت واتە (طبع لأصابع). زۆربەی زۆری دایکان ئیتر نیشانەکانی سکبوونیان تەواو ئەبێت وەک دڵ تێکەڵهاتن و هیلاک بوون.
لەم قۆناغەدا کۆرپەکە ٧ تا ٨ سم درێژەو دەوری ٢٣ گرامە کێشی کە ئەکاتە دەوروبەری نیو مۆز. نەخشەکانی پەنجەی تەواو دروست بوون کە یتر هەموژیانی هەر ئەم نەخشەیەی ئەبێت واتە (طبع لأصابع). زۆربەی زۆری دایکان ئیتر نیشانەکانی سکبوونیان تەواو ئەبێت وەک دڵ تێکەڵهاتن و هیلاک بوون.
هەفتەی چواردەهەم
لەم قۆناغەدا کێشی کۆرپەکە دەوروبەری ٤٠ گرامە و درێژیشی ٨ سم. لەم قۆناغەدا لەشی زیاتر گەشە ئەکات تا کەلەی سەری. برۆکانی دروست بونو کەلەی سەریشی هەموو بە گەنگە موو داپۆشراوە. لەم قۆنگەوە سیگناڵەکانی مێشکی زیاد دەکەن دەبنە هۆی ئەوەی کە کۆرپەکە بتوانێت ماسولکەکانی دەموچاوی بەکار بهێنێت و توانای مژینی ئەبێت. لە ئەوروپا لە هەفتەی ١٣ وە تا هەفتەی ٢٠ دایکان لە تەمەنی ٣٥ بەرەوسەرەوە ڕێنمای دەکرێن کە جۆرە تێستێکی تایبەت بکەن کە لەم ڕێگەیەوە هەر نوقسانیەک لە کرۆمۆسەکاندا هەبێت، کە دەبنە هۆی نوقسانی کۆرپەکە لە داهاتوودا، دەردەکەوێت. لەم ڕێگەیەوە دایک دەتوانێت هەر لە سەرەتایەکی زووەوە پێشگیری بکات لەوەی کە نەهێڵێت کە مرۆڤێکی نوقسان بێتە دنیاوە.
هەفتەی پانزەهەم
هەرچەندە کێشی دایک لەبەینی ٢ کیلۆ و نیو تا ٤ کیلۆ و نوو زیادی کردووە تا ێستا بەڵام کێشی منداڵەکە دەوری ٧٠ گرامە. هێشتا درێژییەکەی بە تەواوی نە گەیشتۆتە ١٠ سم. لەم قۆناغەدا کۆرپەکە زۆر نزگەرە ئەکات بەڵام دایک هەستی پێناکات. کەس ناتوانێت دەنگیک لە کۆرپەکە ببیستێت هەتا ئەو کات کە لە دەی ئەبیت لەبەر ئەوەی کە بۆری هەواکانی پڕن لە ئاوی ناو سکی دایک کە پێش منداڵ بوون دێتە دەرەوە، یەکەم سات کە گویمان لە دەنگی منداڵەکە دەبێ لە پاش منداڵ بوونە. لەم قۆناگەدا قۆڵی کۆرپەکە و قچەکانی دەجوڵێن بە جوانی بە نازۆر دەتوانریت بزانرێت کە کۆرپەکی چ جنسێکە.
هەفتەی شازدە
لەم قۆناغەدا زۆر لە دایکان هەست بە جوڵەی کۆرپەکە دەکەن. درێژی کۆرپەکە گەیشتۆتە ١٠ سم و کێشی لە دەوروبەری ١٠٠ گرامدایە. کۆرپەکە لەم قۆناغەدا کۆرپەکە خەریکی یاری کردنە بە تایبەتی بە بۆری ناوکی دایکیەوە. زۆر جار زۆر بەتوندی ئەم بۆریا دەگشێت بەڵام لەبەر ئەوەی کە کۆرپەکە توانای گوشینی زۆر نیا لەبەر ئەوە زەرەر مەند نیە بۆ کۆرپەکە. هەرچی ووزەو ئۆکسجینە لە ڕێی ئەم بۆری ناوکەوە بۆ کۆرپەکە دەچێت کە یاری پێدەکات.
مانگی چوارەم
هەفتەی حەڤدەهەم
لەم قۆناغەدا کۆرپەکە کێشی ئەگاتە دەوروبەری ١٤٠ گم و درێژیەکەی خۆی ئەدا لە ١١ سم. لەم قۆناغەدا ئێسقانەکانی کۆرپەکە هێشتا هەر پتەونەبوون و لێرە بەدواووە ئیتر دەست بە ڕەقبوون دەکەن. لەبەر ئەوەی کە کۆرپەکە ڕۆژ بە ڕۆژ گەورەتر ئەبێت پەتی ناوکی دایکیش ئەستورتر و پتەوترئەبێت. لەگەڵ ئەوەشدا کە دایک لەم قۆناغە بەدواووە لەشی هێواش هێواش توانیویەتی خۆی لە گۆڕڕانکاریەکانی جەستەیدا بگونجێنێت، بەڵام هەندێ جار هەر توشی ناڕەحەتی دەبێت وەک گرژ بوونەوەی ماسولکەکانی قاچ و پێ بە هۆی هیلاکیان و کەمبوونی کالیسیۆم لە خوێندا، خەو بینینی ناخۆش کە ئەمەش لە ژێر فشاری گۆڕڕانکاری هۆرمۆنەکاندایە، لەهەمان کاتدا ترس ودڵەڕاوکێی دایک و ئەم هەستانە دەبنە هۆی خەوی خۆش ناخۆش زۆر جار دایکان خەو دەبینن بە ئاژەڵەوە وەک بەچکە سەگ یان بەچکە پشیلە یان جوچک کە هەر یەکەیان پەیوەندی بەهەستی داییکەوە هەیە بەرامبەر سکەکەی. هەروەها لوت گیران و پڕخە پڕخ کردن دەست پیدەکات لەبەر ئەوەی کە دایکان بۆریەکانی لوتیان بە هۆی سکەکەیانەوە، دەئاوسێن و تەسک دەبنەوە. لەبەر ئەوەی کە کۆرپەکە سەری لای میزەڵدانی دایکەوە نەماوە، میزەڵدان پەستانی لەسەر نەماوە بەو شێوەیە لەبەر ئەوە دایک کەمتر پێوستی بە چونە سەر ئاو دەبێت. لەم قۆناغەدا عادەتەن دڵ تێکەڵهاتن نامێنێ، بەڵام لەبەر ئەوەی کە بەهێزی ئەم دڵتێکەڵهاتنە جیاوازە لە دایکەوە بۆ دایکێکی تر لەبەر ئەوە ئتوانێ کە لە چەند هەفتەیەکەوە بۆ هەندێک دایک و هەندێی تریش چەند مانگێک بخایەنێت.
هەفتەی هەژدەهەم
لەم قۆناغەدا کۆرپەکە ١٢سانتیمەترەو ٤٠٠ گرامە. سنگی کۆرپەکە بەرزو نزم ئەبێت کاتێک کە هەناسەدەدات. ئەگەر کۆرپەکەت کچ بێت لەم قۆناغەدا منداڵدان و هێلکەدانی تەواو بوون و لە جێگەی خۆیاندان. گەر کوڕیشبێت ئەوا جنسەکەی تەواو بووە. لەم قۆناغەدا زۆر لەدایکان ساتێک پاڵ دەکەون هەست بەگێژبوون دەکەن. ئەمەش لەبەر ئەوەی کە منداڵدان پەستان دەخاتە سەر خوێنبەر کە خوین بۆ دڵ دەباتەوە. لەبەر ئەوە باشترە کە لەسەر لا بخەون و گۆشەیەک بخەنە بەینی قچیانەوە، وەک ڕێنماییەک.
هەفتەی نۆزدەهەم
لەم قۆناغەدا دایک نیوەی کاتەکەی تەواوکردووە. کۆرپەکە هەفتەی ١ سم زیاد دەکات و کێشی تۆزێک لە ژێر ٢٥٠گم. کۆرپەکە دەستی کردووە بەوەی کە بتوانێ ئای ناو منداڵدان بخواتەوەو گورچیلەکانی کەوتونەتە کاری تەواو. هەر پێنج هەستیارەکەی دەکەونە دروست بوون وەک بۆنکردن، تام کردن، چاو، هەستکردن بەشت و بیستن.
هەفتەی بیستەم
بەم زوانە بەشی سێیەم بەڕێوەیە
لەم قۆناغەدا درێژی کۆرپەکە گەیشتۆتە ١٦،٥ سم، و کێشیشی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاد دەکات، ماددەیەکی چەور پێستی لەشی دادە پۆشێ بۆ بەرگریکردن لە پێستەکە و کار ئاسانی کردن لەکاتی لەدەیک بووندا. زۆر گرنگە بۆ دایکان کە خواردنی پڕ لە ئاسن بخۆن وەک ماسی، کۆشتی سور. مریشک، فاسۆلیای تەڕو وشک، سپێناخ، نیسک و سەوزەوات، هەروەها شیرو ماست و هێلکە. ئاسن بۆ کۆرپەکە زۆر گرنگە چونکە دەبێتە هۆی دروست بونی خڕۆکە سورەکان.
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar