söndag 24 april 2011

خەون و خەوبینین




ئێمەی مرۆڤ ٤٠ % کاتی ژیانمان بۆ خەو تەرخان دەکەین. لەگەڵ ئەوەشدا کە لێکۆڵینەوە بەردەوامە تا ێستا نەزانراوە بۆچی ئەخەوین و بۆ پێوستمان بە خەوە. تێۆریەک ئەڵێ کە خەو پێویستە بۆ مرۆڤ تاوەکو لە ڕێگەیەوە مرۆڤ خۆی شەحن بکاتەوە. لە هەمان کاتدا لێکۆڵینەوەی تازە ئەو تێۆریەی سەلماندوە لە ڕێگەی ئەو کاریگەرە ئاڵۆزەی لە بەینی ماددە کیمیاییەکانی مێشک و سیستەمی ێندوکتوریندا ( ئەو سیستەمەیە کە لە ڕێگەی هۆرمۆنەوە زانیاریەکان بەناو لەشدا بڵاو ئەکاتەوە بە پێچەوانەی درکەپەتکەوە (جیهازی عەسەبی ناوەندی)و  سیستەمی بەرگری لەشدا ڕوو ئەدات.
  ئەمانە ئەبنە هۆی بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی گەشەکردن بەناوی سوماتوتروپین کە زۆر گرینگە بۆ بۆ پرۆتێین و دروست بونەوەی خانە . زۆری ئەم پروتیینە لە کاتی خەودا دروست ئەبێ لە بەر ئەوەیە کە  لە کەتی خەودا زیاتر برینەکان ساڕێژ ئەبێت.
لێکۆڵینەوە زۆر کراوە لەسەر ئەوەی کە ئایا بێخەوی کاریگەری خراپی هەیە لەسەر تاک، چونکە زۆر کەس هەن لەتەمەنە جیاوازەکاندا کەم خەویان لەشەوو ڕۆژێکدا ئەگاتە نیو کاتژمێر. ئەم لێکۆلینەوانە دەریان خستووە کە کەم خەوی کاراییەکی نەگەتعڤ ناگەیەنێ بە جەستە بەو مەرجەی کە لە ماوەیەکی درێژخایەن نەبێت، بەڵام هەندێ لێکۆڵینەوەی تر سەلماندویەتی کە کاریگەری نێگەتیڤ ئەکاتە سەر هەست ونەستەکانمان و تێڕوانینمان بۆ شتەکان و ژیان و ڕوداوەکای دەوروبەرمان زیاتر لە شێوازێکی نەگەتیڤدا ئەبێت تا پۆسیتیڤ.

خەون و قۆناغەکانی
لێکۆڵینەوەکان دەربارەی خەونو قۆناغەکانی زیاتر لەناو تاقیگەدا کراوە کە بەشداربوان هێنراونەتە ناو تاقیگەوەو لەوێ خەوێندراون، بەڵام لە ڕێگەی تەکنیکی تازەی ئەمڕۆکەوە بەشداربوان لەماڵی خۆیان لە شەودا لەسەر جێگەی خۆیان سیگناڵە ئەلیکترۆنیەکانی مێشکیان ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی خەتی تەلەفونی ماڵەکەیانەوە ئەگوازرێتەوە بۆ تاقیگە.
  
ئەم ئامێرە کە لێکۆڵینەوە کەی پێدەکرێ بە ناوی ێلێکتروئێنسیفالوگرامە کە شەپۆلە کەشەپۆلە ئەلیکترۆنیەکانی مێشک ئەپێوێ لەم ڕێگەیەوە دەرکەوتووە کە خەوی مرۆڤێکی ئاسایی بە ٥ قۆناغدا تێدەپەڕێت.
قۆناغی یەکەم: کاتێک کە مرۆڤ بەخەبەرە شەپۆلە ئەلیکترۆنیەکانی مێشک لەبەینی 8 تا  12 شەپۆل یەت لەشیوازێکی ڕێک و پێکدا بە دوای یەکدا دێت. لەگەڵ چونەناوەوەی مرۆڤە بۆ ناو خەو واتە کاتێک کە خەو دەست پێدەکات ئەم جۆرە شەپۆلە زۆر بە خێرای دێتو لەشێوازی ناڕێکدا دەبێت. لەم قۆناگەدا مرۆڤ لەناو خەنیکی زۆر ساکار دایە کە زۆر بە ئاسانی بەخەبەر دێتەوە. زۆر جار گەر لێی بپپرسی ئەڵی کوا خەوتوم. ئەم قۆناغە لەبەینی 5 تا 10 خولەک دەخایەنێ. لەم قۆناغەدا هەناسەدان زۆر هێواشو ناڕێک دەبێت. پولسی واتە لێدانی دڵی کەم ئەبێتەوە و چاوەکانی لە ژێر پێڵوی چاویدا زۆر بە هێواشێی ئەجوڵین.
قۆناغی دووەم: ئەم قۆناغە کاتێک دەست پێدەکات کە خەو قۆڵ دەبێتەوە، لەم قۆناغەدا شەپۆلەکانی مێشک کەم کەم ڕادەوەستێت ئەمەش ئەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەو بیرکردنەوەو وێنانەی کە هاتونەتە ناو مێشکمانەوە لە ڕێگەی 5 هەستیارەکانمانەوە لە شێوازی ناڕێکو پێکدا دێنو دەچن. بەو واتایەی کە هەندێک جار خەون دەبینین کە هیچ مانایەک نابەخشێت. لەم قۆناغەدا چاو لە جوڵە جوڵ دەکەوێت، ماسولکەکانی لەش تەواو خاو دەبنەوە مرۆڤ بێ جوڵە پاڵ کەوتووە. مرۆڤ نیوەی خەوی لەم قۆناغەدا ئەباتە سەر.
قۆناغی سێیەم: کاتێک کە تاک ئەچێتە قۆناغی سێیەمەوە شەپۆلەکانی مێشک زیاتر خاو ئەبێتەوە و درێژئەبنەوە لەم قۆناغەدا خەو زیاتر قۆڵ ئەبێتەوەو لێدانی دڵ و هەناسەدان زیاتر خاو ئەبێتەوە.
قۆناغی چوارەم: لەم قۆناغەدا خەو ئەگاتە ئەوپەڕی قوڵی. شەپۆلە ئەلیکترۆنیەکانی مێشک زۆر خاو ئەبێتەوەو لە شێوازێکی ریتمیدا ئەڕوات. لەم قۆناغەدایە کە مرۆڤ زۆر بە قورسی خەبەری ئەبێتەوە. ئەم قۆناغە لە 1/3 شەودا ڕووئەدات و عادەتەن یەک جاریش لە شەوێکدا ڕووئەدات.       
قۆناغی چوارەم: دەوروبوری کاتژمێریک دوای ئەوەی کە پیاو دەست ئەکات بە خەو ئەم قۆناغە دێت.
لەپاش ئەوەی کە 90 خولەک ئەخایەنیت تا خەو بە قۆناغی 2 و 3 دا تێدەپەڕێتەوە ئینجا دیتەوە ئەم قۆناغە. لەم قۆناغەدا لێدانی دڵ زیاد ئەکات، هەناسەدان ناڕێک و بەهێز دەبێت. لای هەردوو جنسی مرۆڤ خوێن کۆدەبیتەوە (ئامادە بوون بۆ جنس) لەهەمان کاتدا ماسولکەکان لەوپەڕی خاوبونەوەدان
  واتە ناچالاکن و چاوەکان بەخێرایی ئجوڵێن. منداڵی ساوا %50 ی خەوەکەی لەم قۆناگەدا بەسەر ئەبات. لەم قۆناغەدا باشترین گەشەکردنی میشک ڕووئەدات. هەموو ساتی خەوبینینمان لەم قۆناغەدایە. REM کە ناسراوە بەخەونی



 و خەون بینینREMخەونی
ئەم قۆناغە بە قۆناغی خەون بینین ناسراوە چونکە مرۆڤ لەم خۆناغەدا خەون ئەبینێ. لەم کاتەدا کە خەو بینین دێت چاوکان لەژێر پێڵوی چاوەوە بە خێرایی ئەجوڵێن و خانەکانی مێشک لە هەمان چالاکیدان کە لە کاتی بە خەبەر بوندا هەیانە. لەم قۆناغەدا مرۆڤ بە ئاسانی بەخەبەر دێت و کاتێکیش کە هەڵدەستێت زۆر لە شی سوکە گورجە. ئەم قۆناغە لە شەوێکدا 4 تا 5 جار ڕوودەدات. قۆناغەکان لەسەراتی خەودا کورتەو تا بچینە ناو خەوەوە زیاتر درێژ ئەبێتەوە بە هەموو قۆناغەکان ئەم خەونە ئەگاتە بەینی 90 تا 120 خولەک لە شەوێکدا. مێشک تا بێت چالاکتر ئەبێت لەم قۆناغەدا تا دەگاتە ئەوەی کە چالاکتر ئەبێ لە کاتی بەخەبەربوندا، بەڵام هەرچی ماسولکاکەنی لەشە ناچالەکن. واتە ئەو بەشەی مێشک کە      پەیوەندی بە جوڵانەوەی لەشەوە هەیە بێجگەلە چاوو هەناسەدان، ناچالاکە.

خەوبینین
مرۆڤ لە هەموو کاتوو زەمانێکدا هەوڵیان داوە کە دنیای خەون ڕوون بکەنەوە. لەبەر ئەوەی کە مرۆڤ پێیوابووە کە خەو نەکانمان هەڵگری پەیامێک بون بۆ داهاتوو لەبەر ئەم هۆیە هەوڵیانداوو کە سیمبۆلەکان و ڕووداوەکانی ناو خەون ڕوون بکەنەوە. لە ناو دەرونناسیدا ئەم سیمبۆلو ڕووداوانەی ناخەو گرنگی هەیە لای ئەو دەرونناسانەی کە زیاتر خەریکی تیۆریەکانی فرۆیدن و بەگشتی خەرکی دەروون شیکارین و لای ئەوانەی کە خەریکی لێکۆڵینەوەن لەسەر مێشک.
زۆر لە خەونەکان شێوازی سەیریان هەیە وەک ئەوەی کە پیاو لاخەویدا ڕائەکات، باز ئەدات، شەڕ ئەکات...هتد لەم کاتەدا بەشی پێشەوەی مێشک (کۆرتێکس) زۆر چالاکە. لەشی مرۆڤ بەڕادەیەکی زۆر ناچالاکە. پەیوەندەیەکان لەبەینی ئاڕئیئێم و مێشکدا لە ژێر گفتوگۆدایایە، لەبەر ئەوەی کە خەونەکان خەونەکان بێ ماننان و هیچ مەبەست و پەیامێکیان پی نیە، چونکە  لە قۆناغی ئاڕئیئێمدا ڕووئەدەن و ئەو چالاکیەی کە لەمێشکدا ئەبێتە هۆی وەگەڕخستنی ئەم قۆناغە هیچ پەیوەندیەکی بەو بەشەی مێشکەوە نیە کە بەشە ئەقڵانیەکانی مرۆڤە. لێکۆڵەرەوانی خەون بینین ئەڵێن خەون بینین تەنها بەتاڵ بونەەی مێشکە لەو زانیاری و وێنانە بێ مانایانەی کە لەکاتی بە ئاگابوون و بێئاگابوونماندا لە ڕیگەی هەستیارەکانمانەوە هاتونەتە مێشکمانەوەو مێشک خۆی لێیان ڕزگار ئەکات لەڕێگەی خەونەوە. خونەکان زیاتر یارمەتیمان ئەدەن کە شتمان لەبیر بچێتەوە تاکو بیرمان بکەوێتەوە. ئەگەر بێتو ئەم هەموو زانیاریانە لە بیرماندا بمانایەەوە بیرمان پڕ ئەبوو لەزانیاری بێمانا و ئیتر جێگەی تر نەدەما بۆزانیاری هێشتنەوە. جێگەی سەرنجە کە لە کاتی خەونبینیندا زۆر ناوچەی گرنگی مێشک ئەکتیڤە وەک لومبوس تێمپۆرالیس، لوبوس ئوسیپیتالیس، لوبوس پاریێتالیس پەیوەندیان بە هەستوو نەستەکانمانەوە هەیە. ئەمەش ئەوە ئەگەیەنیت کە زۆر خەون هەیە کە زۆر کارایی ئەکاتە سەر هەستە کانمان کە تەنانەت ڕۆژی دوی ئەویش هەر کارایی هەیە لەسەرمان.
بەبۆچۆنی فرۆید کە دانەری دەرون شیکارییە خەونەکان هەڵگری پەیامێکی بێئاگایی مرۆڤە بۆ ئەو حەزوو ئارەزوانە کە ناتوانێت بیانهێنێتە دی لە دنیای هەقیقەتدا لەبەر بێ تواننایی و ‌قەدەغەيیەی کە کۆمەڵگا جیاوازەکان هەیانە لەسەر تاک بەتایبەت سێکس کە فرۆید زۆر جەختی لەسەر ئەکاتەوە. بەو واتاییەی کە زۆر شت هەیە کە ئێمەی مرۆڤ حەز ئەکەین بیکەین یان بێتە دی لە لاشعورماندا ئەمە بوونی هەیە بەڵام بێئەوەی کە خۆمان لە ڕگەیەکی بەئاگاوە بڕیار بدەین یەکسەر ضەمیرمان ئەبێتەحاکم و نایەڵیت ئەم شتە جێبەجێ بکرێ بە بۆچونی فرۆید ئەم شتە یخود ئەم حەزە لە ڕێگەی خەونەوە جێبەجێ ئەکرێ.



میران زوهدی







         

Inga kommentarer:

Skicka en kommentar