میران زوهدیدەرونناس و دەرونناسی کۆمەڵایەتی
زۆر لە تایبەتمەندیەکانی مرۆڤ هەر لە شێوەی دەرەوەی مرۆڤ وەکو دەم و چاوو شێوازی لەش و گەورەو بچوکی باڵاو قەڵەویو زەعیفی، گەورەو بچوکی لوتو گوێچکەو هتد. هەروەها ناوەوەی لەش وەک گەورەو بچوکی و باش کارکردن و خراپ کارکردنی ئۆرگانەکانی لەش وەک دڵ، گورچیلە ڕیخۆڵە، گەدە و هتد. لەژێر کاریگەرێکی گەورەی جیناتەکانماندایە. مرۆڤ لە یەک خانە سپێرمەی (تۆوی) پیاو لەگەڵ یەک خانە لە هێلکەی ئافرەت کە دوای بە ڕوونتر باسی لێ ئەکەم دروست ئە بێت هەر یەک لەم سپێرمە و هێلکەیە هەڵگری داتایەکە (کۆد یاخود زانیەری) کە لە زۆر کۆنەوە لە باوو باپیرانمانەوە جیل بە جیل بە ڕگەوەیە تا گەیشتۆتە ئێمە. هەڵبەت گەر هەڵگری ئەم داتایە بۆ نموونە گەرهەر یەک لە باوو باپیرانی من یان ئێمە کە چەند هەزار ساڵ لەمەو پێش یان لە جیلە نزیکەکانی تردا نەیتوانی بێت بۆ مانەوەی خۆی لەژیاندا خۆی لە سەختی و ڕۆژگارە ناهەموارەکانی ژیان بپارێزێ پێشئەوەی کە وەچەی نوێ بخاتەوە ئاوا هەریەک لە ئێمە ئێستا بونمان نە دەبوو. واتە هەریەک لەم جیلانە یان وەچانە خاوەنی تایبەتمەندیەک بوون کە لە ڕێگەیەوە توانیویانە خۆیان لەگەڵ ژینگەو کاریگەرە ناهەمواریەکاندا بگونجێنێت. ئەم لێهاتوویی و توانایی خۆ گونجاندنانەو توانایی ململانێ کردنانە بۆ مانەوە لەژیاندا، کۆدێکن لەناو جیناتەکلانماندا کە هەوڵدەدەم بە کورتی بە پوختی بۆ ئێوەی خۆشەوەستی ڕوونبکەمەوە.
ساتێک کە دوو مرۆڤی نێر و مێ دڵدار دەبنوو بە پێی دەرستوری کۆمەڵگەی ئەم سەردەمە، لە هەر کۆمەڵگایەکبن، خێزان بەو جۆرەی کە ڕێگەی پیدراوە، دروست دەکەن و پاش ماوەیەکی کەم حەزو ئارەزووی منداڵ درووست کردن دێتە ئاراوە. ئەم حەز کردنە کارێکی زۆر سروشتییە کە مرۆڤ حەز بکات وەچەی خۆی ببینێت...بۆچی؟؟ ئەم حەزکردنە لە دەروونو ڕۆحی مرۆڤدا ڕەگی هەیە کە پەییوەنی ڕاستەو خۆی هەیە بە مورتتاح بونی ئەنزیمەکانمانەوە (ئەنزیم جۆرە پرۆتینێکە لە خانەکانماندا کە ساتێک مرۆڤ هەست بە مورتاح بوون دەکات ئەم ئەنزیمانە زیاد دەکەن و بە ناخۆشیش ڕوو لە کەم بوون دەکەن). بۆچ ئەم وەچە خستنەوەیە ئاوا پەیوەستە بە دەرونمماننەوە؟؟ ئەم وەڵامە کەکەس نەیتوانییوە بیداتەوە، دایدەنێم بۆ دوایی.
بێینەوە سەر دروست کردنی ئەم خێزانە. پاش جووت بوون سکبوونی ئافرەت ڕووئەدات. کاتێک ئافرەت ئەتوانێ بڵێ کە سکی هەیە کە یەک سپێرمی پیاو توانیبێتی خۆی بگەیەنێتە هێلکەیەکی ئافرەت کە لە هێلکەدانی ئافرەت هاتووتە دەر بۆ ناو بۆریکانی هێلکەدان. شایەنی باسە کە ئەو هێلکەیە لە دەروروبەری ٣٥٠ ملیۆن سپێرمە یەک سپێرمە ئەگرێتەخۆی و لەگەڵی ئەپیتێنری. باقیاتی سپێرمەکانی تر هەمووی ئەمرن. زۆر جار لە کۆمەڵگا دواکەوتووەکاندا تەنانەت لە کۆمەڵگەی خۆشماندا کە ئافرەت هەر کچی بوبێت پیاوەکە ژنی بەسەر هێناوە لەبەر ئەوەی ژنەکەی کوڕی نابێت. بەڵام کابرای نەزان نازنێ کە لە ڕاستیدا خەتا لە کابرایە نەک ژنەکە... بۆچی؟... با لە خوارەوە بۆتان ڕوون بکەمەوە.
وەک وتمان یەک خانە لە هێلکەی ئافرەت لەگەڵ یەک خانە لە سپێرمی پیاو یەک ئەگرن. دوایی ئەبن بە خانەیەک وئەم خانەیە خۆی کۆپی ئەکات و ئەبن بە دوان دوایی چوار و دوایی هەشت و تا دەبێت بەو مرۆڤەی کە لەدایک دەبێت. ئەم یەک خانە هێلکە ویەک خانە سپێرمە هەڵگری کرۆمۆسۆمن. کە لەناویاندا DNA هەیە کە هەڵگری ئەو کۆدانەیە (زانیاریانەیە) کە باسمان کرد. مرۆڤ خاوەنی دوو جۆر لە کرۆمۆسۆمە کە بە کرۆمۆسۆمی X لەگەل Y ناودەبرێت کە یەکێکیان لە لایەن پیاوەکەوەیە و ئەوی تریان لەلایەن دایکەکەوە. خانەی مێینە هەردەم هەڵگری کرۆمۆسۆمیX هەرچی خانەی نێرینە هەیە هەڵگری کرۆمۆسۆمی XY. ئەو هێلکەیەی کەلە هێلکەدانەوە هاتۆتە دەرەوە بۆ پیتاندن هەردەم هەڵگری کرۆمۆسۆمی ئێکسە. ئەو سپێرمەی کە خۆی دەگەیەنێتە هێلکەکە دەپیتێنێ، گەر بیتوو ئەم سپێرمە هەڵگری کرۆمۆسۆمی X بێت کە لەپیاوەکەوە هاتووە ئەوا منداڵەکە دەبێتە کچ لەبەر ئەوەی کە مێینە هەردەم هەڵگری کرۆمۆسۆمی X. X لەگەل X دەبێتە کچ، بەڵام ئەگەر بهاتایە ئەو سپێرمەی پیاو کە خۆی دەگەیەنێتە هێلکەکە هەڵگری کرۆمۆسۆمی Y بیت ئەوە دە بێتە کوڕ چونکە X لەگەل Y دەبێتە کوڕ. کەواتە تەنها پیاو هەڵگری دووجۆری جیاوازە لە کرۆمۆسۆم وەک وتمان وای لەگەل ێکس بەڵام ئافرەت هەر ئێکسی هەیە. کە واتە هەرچەندە نێریش لە دەسڵاتی خۆی نیە کام کرۆمۆسۆم هێلکەی مێیەکە بپیتێنێ بەڵام سپێرمی پیاو بڕیار ئەدات کە کوڕ بێت یان کچ هەرچەندە لەدەسەڵاتی پیاویشدا نەبێت.
هەندیک لێکۆڵینەوەی ئەم دواییە ئەڵێن کە هێلکەی ئافرەت جۆرە سیگناڵێک لە جۆری بۆن ئەنێرێت کە تەنها یەک جۆر سپێرمە لێی حاڵی ئەبێت و بۆنی ئەکات کە خۆی ئەگەیەنێتی بۆ پیتاندنی ئەو کرۆمۆسۆمەش جاری وا هەیە هەڵگری کرۆمۆسۆمی X جاری واهەیە هەڵگری کرۆمۆسۆمی Y. بە پێی ئەم لێکۆڵینەوانە سروشت یان خوا یان چی ناو ئەنێن ناوی نێن، هەست بە کەموو زیادی نێر و مێ ئەکات. بۆنموونە ساتێک کە شەڕ وکوشتاری زۆر بووە زیاتر مێینە کوریان بووە تا کچ لەو جۆرە کۆمەڵگایەدا. بەڵام سروشت دایمە لە هەوڵی یەکسانی ئەم دوو جنسەدایە.
لەم بەشەدا سەرەتای پێکگەیشتنی سپێرم و هێلکە باسدەکەم کە بە ساتی پیتاندن لەقەڵەم دەدرێت. دوایی هەفتە بە هەفتە لەگەڵ گەشە کردنی کۆرپەکادا دەڕۆین تا لەدیک بوننی. دوایش بەردەوام دەم لە سەری تا قۆناگەکانی تری لە کۆمەڵگادا و ژینگەی پەروەردەکردنی و...هتد. لەبەر ئەوە ناچارم کە بیکەم بە بەش بەشەوە کە هەر جارەی کە بەشێکی دادەبەزێنم. لێرەوە بە بەشی یەکەم لە قەڵەمی دەدین.
بەشی یەکەم
مانگی یەکەم
پیتاندن
ساتێک ئەم دوو خانەیە یەک ئەگرن، ئەم هێلکەیە ئەپیتینرێ لەلایەن سپێرمەکەوە. ئەم دوو خانەیە ئەبنە یەک خانە بە هەڵگری دوکرۆمۆسۆم کە هەڵگری زانیارین (کۆدن) لە لایەن هەردوو جنسەکەوە ئەم خانەیە هەڵدەستێ بە دروست کردنی هەموو بەشەکانی لەش وئۆرگانەکانی. هەر لەم ساتەوە ژینگەی دەرەوەی منداڵدان وەک بارودۆخی لەباری دیاک لەبارەی جەستەیشو دەروونیشەوە، باری باشی ئابوری وخراپی دایک و باوکەکە، ژینگەی لەبارو نالەبار بۆ دایک و شێوازی ژیان کاردنی دایک و باوک، کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر گەشەی ئەم هێلکە پیتینراوە کە ئەتوانین بڵێین (مرۆڤ)ه لەناو منداڵداندا.
ئەمە وێنەی هێلکەیە کە سپێرمە دەوری داوە بۆ پیتاندنی. دەوروبەی ناوەڕاستی سوڕی مانگانەی ئافرەت، هێلکەیەک لە هیلکەدانەوە دنێردرێت بۆ ناو بۆری هێلکە. لە ماوەی ١٢ تە ٢٤ کاتژمێردا ئەم هێلکەیە لەلایەن سپێرمەیەکەوە دەپیتێنرێ ئەگەر یەک لەو ٣٥٠ ملیۆن سپێرمانەی پیاو بتوانێت خۆی بگەیەنێتێو بیپیتێنێ. هەر کە هێلکە پیتێنرا ئیتر خانەکە خۆی دائەخاتو هیچکام لە سپیرمەکانی تر ناتوانن بێنە ژوورەوە.
هەفتەی چوارەم
ئەو خانانەی ناو منادڵدان بە ئەمبیرۆ embryo (لە وێنەکە نوسراوە) ناو دەبرێت کە گەورەییەکەی بە قەد ناوکی سێوێک دەبێت. ئەمبیرۆ هێلکە پیتێنراوەکەیە لە دوای ١٦ هەم ڕۆژەوە. ئەم ێمبیرۆیە بە سێ شیواز گەشە ئەکات. لەلایەکی سەریەوە دوو نوشتاوەیی دروست ئە بێت و گەشە ئەکات و ئەبێت بۆ گوێچکە، هەندێ ڕەگەدەماری تر هەن کە گەشە دەکەن و دەبن بە مێشک و بڕ بڕەی پشت و دوایش دڵو سیستەمی خوێن سوڕان گەشەدەکەن لە بەشی ناوەڕاستدا. سییەکان، ڕیخۆڵەکان و بۆرییەکانی میز لە بەشیی ناووەوە گەشەدەکەن. پێشتر لە دروست بوونی ئەم شتانە ناوک دروست بووە لە بەینی کۆرپەکەو دایکەکە.
هەفتەی پێنجەم
لە قۆناغەدا دڵ دەستی بە لێدان کردووە پاڵپێوەنای خوین بۆ بەشەکانی لەش، ئەم کۆرپەیەی کە باسی لێئەکەین تەنها نیو سانتیمەتر گەورەیە، لە هەفتەی پێنجەمدا هەندێ ۆرگانی گرنگ وەک جگەر و گورچیلە دروست ئەبن. لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا مێشکو بڕبڕەی پشت بەیەک ئەگەن و قاچو دەستەکان دروست ئەبن، ڕیخۆڵەکان بەتایبەتی ڕیخۆڵەبچکۆلە دروست بونو لە شوێنی خۆیانن جێگیرن. دەموو بۆری قوڕگ درەوست ئەبن و سێوەی خۆیان وەردەگرن ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە هیچ بەرز بونەوەیەک بە لەشی دایکەکەوە دیار نیە.
هەفتەی شەشەم
لە قۆناغەدا سەری کۆرپەکە زۆر لە لەشی گەورەترە. شوێنی چاوەکانی وەک پەڵەیەکی ڕەش دیارن. بۆریەکانی لووت دروست ئەبن و گوێچکەی لە شوێنی خۆی دروست ئەبێ. دەستەکانی و قچی کۆرپەکە وەک سەوڵ دیارن واتە هێشتا مابەینی پەنجەکان لێک جیانەبونەتەوە، بەڵام دڵە خنجیلانەکەی لە خولەکێکدا ١٥٠ جار لێ ئەدا. لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا کۆرپەکە دەست ئەکا بە جوڵە، بەڵام جارێ دایک هەستی پێناکات.
هەفتەی حەوتەم
لەم قۆناغەدا ئێمبیرۆکە ١،٢٥ سم درێژە. بە ڕوونی پەنجەکانی و نینۆکاکانی دیارن، بەڵام پێستی بەینی پەنجەکانی هێشتا بەتەواوی لێکجیا نەبوونەتەوە. ئێمبیرۆکە هەندێک جارلەپڕدا زۆر بەتوندی ئەجوڵیت. لەم قۆناغەدا جگەری دایکەکە خڕۆکە سورەکان زۆر دروست ئەکات و بۆ ەمبیرۆکەی ئەنێرێت. ئەمەش لەبەر ئەوەی کە دڕکەپەتکی ئێمبیرۆکە هێشتا دروست نەبووە. (دڕکەپەتک بشێکی گرنگی کۆئەندامی دەماری ناوەندیە تەواوکەری مێشکە درێژدەبێتەوە بەناو بڕبڕەی پشتدا دەڕوات).
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar