måndag 25 april 2011

سایکۆلۆژیای گەشەکردن Development psychology

بەشی دووەم
 میران زوهدی دەرونناس و دەرونناسی کۆمەڵایەتی

مانگی دووەم
هەفتەی هەشتەم
لەم قۆناغەدا لەشی دایک گۆڕانکاری فیسیۆلۆژی زۆر پێوە دیار ئەبێت لە ئەنجامی گۆڕڕانی هۆرمۆنەکانییەوە. بۆنمونە لەم قۆناغەدا دایکان زۆر سکاڵا ئەکان بەدەست دڵ تێکەڵهاتنیانەوە. لێکۆڵەرەوەیەکی ئەمریکی کە خۆی ئافرەت بوو گەڕا بەدوایی وەڵامی ئەم پرسیارەدا و پاش لێکۆڵینەوەیەکی زۆر بۆی دەرکەوت کە ئالەم ساتەدا لەشی کۆرپەکە خەریکی دروستکردنی ئەندامە گرنگەکانی ناوەوەی لەشە وەک جگەر، گەددە، ڕیخۆڵە و.. هتد. گرنگی ئەم ڕشاندنەوەیە لێرەدا ئەوەیە کە لەش ناهێڵێت هیچ ماددەیەکی ژەهراوی بەکار بهێنرت بۆ دروستکردنی ئەم ئەندامە گرنگانە کە پەیوەندیان بە ژیانی داهاتوی کۆرپەکەوەیە. پاش ئەوەی کۆرپەکە لە هەفتەکانی ئایندەدا کامڵ دەبێت و هەموو ئەندامەکانی دروست و تەواو دەبن، دایکیش لە ڕشاندنەوە ڕزگاری دەبێت کە دەکاتە دەوروبەری هەفتەی سیانزە سەرەتای سێ مانگی سکەکە. شایەنی باسە کە ئەم پروسێسە هیچ کاراییەکی نێگەتیڤی لەسەر منداڵ نیە. لەم هەفتەیەدا هێواش هیواش منداڵدان گەورەدەبێت بەهۆی گەشەکرنی کۆرپەکەوە. کلکی ئێمبیرۆکە نامێنێو مەسولکە، ڕەگەدەمارو ئەندامەکانی تری دەست دەکەن بە کار کردن. چاڵی چاوەکانیشی دروست دەبن. بەنسبەت دایکەکەوە لەم هەفتەیەوە سنگی دەست دەکات بە گەورەبوون و لەی سکییەوە بەرزبوون دەستپێدەکات.

هەفتەی نۆیەم

لەکۆتایی ئەم هەفتەیەدا ێمبیرۆکە درێژی گەیشتۆتە دەوروبەری ٢،٣ سانتیمەتر. پێڵوی چاوی هەمو چاوی دەدەپۆشێت، بەڵام چاوەکای تا هەفتەی ٢٦ ناکرێنەوە لەم هەفتەیەدا ئەتوانی مرۆڤێکی بچکۆلە ببینیت. بەڵام لەم هەفتەیەدا ناتوانرێت بزانرێت جنسی کۆرپەکە چیە.

هەفتەی دەهەمین

لەم هەفتەیەوە ئەتوانین بە ئێمبیرۆکە بڵێین کۆرپە. کۆرپرکە دەوروروبەری ٣ سانتیم درێژە و کێشی لە دەوری ٤ گرامدایە. ئەندامەکانی تری کۆرپەکە وەک گورچیلە، ڕیخۆڵە، مێشک، جگەر و سییەکانی دەست دەکەن بە کار کردن، بەڵام سەری هێشتا هەر گەورەیە بەقەد نیوەی لەشییەتی.


   
هەفتەی یازدەهەم
 لەم هەفتەیەدا کۆرمەکە گەیشتۆتە ٤ سانتیمەتر.هەموو بەشەکانی لەشی بەتەواوی دروست بوون، پەنجەکانیشی بەتاواوی لێک جیابوونەتەوە. لەم قۆناغەدا کۆرپەکە زۆر خۆی ئەجوڵێنێت خۆی ئەکێشێتەوە و لەقە دەهاوێت.
هەفتەی دوانزەهەم

لەم قۆناغەدا کۆرپەکە گەیشتۆتە ٥،٥ سم و کێشی دەوروبەری ١٤ گرامە. ئەوەی جێگەی سەرنجە لەم قۆناغەدا ئەوەیە کە کۆئەندامی دەماری کۆرپەکە تەواو گەشەی کردووە کە دەست ئەبەی بۆ سکی دیایکەکە بە جیهازی سۆنەرە کۆرپەکە یەکسر یجوڵێ و یەروات لەو شوێنە، بەڵام هیشتا زووە بۆ ئەوەی دایک هەست بەم جوڵەیە بکات.

مانگی سێهەم
هەفتەی سیانزە

لەم قۆناغەدا کۆرپەکە ٧ تا ٨ سم درێژەو دەوری ٢٣ گرامە کێشی کە ئەکاتە دەوروبەری نیو مۆز. نەخشەکانی پەنجەی تەواو دروست بوون کە یتر هەموژیانی هەر ئەم نەخشەیەی ئەبێت واتە (طبع لأصابع). زۆربەی زۆری دایکان ئیتر نیشانەکانی سکبوونیان تەواو ئەبێت وەک دڵ تێکەڵهاتن و هیلاک بوون.

هەفتەی چواردەهەم

لەم قۆناغەدا کێشی کۆرپەکە دەوروبەری ٤٠ گرامە و درێژیشی ٨ سم. لەم قۆناغەدا لەشی زیاتر گەشە ئەکات تا کەلەی سەری. برۆکانی دروست بونو کەلەی سەریشی هەموو بە گەنگە موو داپۆشراوە. لەم قۆنگەوە سیگناڵەکانی مێشکی زیاد دەکەن دەبنە هۆی ئەوەی کە کۆرپەکە بتوانێت ماسولکەکانی دەموچاوی بەکار بهێنێت و توانای مژینی ئەبێت. لە ئەوروپا لە هەفتەی ١٣ وە تا هەفتەی ٢٠ دایکان لە تەمەنی ٣٥  بەرەوسەرەوە ڕێنمای دەکرێن کە جۆرە تێستێکی تایبەت بکەن کە لەم ڕێگەیەوە هەر نوقسانیەک لە کرۆمۆسەکاندا هەبێت، کە دەبنە هۆی نوقسانی کۆرپەکە لە داهاتوودا، دەردەکەوێت. لەم ڕێگەیەوە دایک دەتوانێت هەر لە سەرەتایەکی زووەوە پێشگیری بکات لەوەی کە نەهێڵێت کە مرۆڤێکی نوقسان بێتە دنیاوە.  

هەفتەی پانزەهەم

هەرچەندە  کێشی دایک لەبەینی ٢ کیلۆ و نیو تا ٤ کیلۆ و نوو زیادی کردووە تا ێستا بەڵام کێشی منداڵەکە دەوری ٧٠ گرامە. هێشتا درێژییەکەی بە تەواوی نە گەیشتۆتە ١٠ سم. لەم قۆناغەدا کۆرپەکە زۆر نزگەرە ئەکات بەڵام دایک هەستی پێناکات. کەس ناتوانێت دەنگیک لە کۆرپەکە ببیستێت هەتا ئەو کات کە لە دەی ئەبیت لەبەر ئەوەی کە بۆری هەواکانی پڕن لە ئاوی ناو سکی دایک کە پێش منداڵ بوون دێتە دەرەوە، یەکەم سات کە گویمان لە دەنگی منداڵەکە دەبێ لە پاش منداڵ بوونە. لەم قۆناگەدا قۆڵی کۆرپەکە و قچەکانی دەجوڵێن بە جوانی بە نازۆر دەتوانریت بزانرێت کە کۆرپەکی چ جنسێکە.




هەفتەی شازدە

لەم قۆناغەدا زۆر لە دایکان هەست بە جوڵەی کۆرپەکە دەکەن. درێژی کۆرپەکە گەیشتۆتە ١٠ سم و کێشی لە دەوروبەری ١٠٠ گرامدایە. کۆرپەکە لەم قۆناغەدا کۆرپەکە خەریکی یاری کردنە بە تایبەتی بە بۆری ناوکی دایکیەوە. زۆر جار زۆر بەتوندی ئەم بۆریا دەگشێت بەڵام لەبەر ئەوەی کە کۆرپەکە توانای گوشینی زۆر نیا لەبەر ئەوە زەرەر مەند نیە بۆ کۆرپەکە. هەرچی ووزەو ئۆکسجینە لە ڕێی ئەم بۆری ناوکەوە بۆ کۆرپەکە دەچێت کە یاری پێدەکات.



مانگی چوارەم
هەفتەی حەڤدەهەم

لەم قۆناغەدا کۆرپەکە کێشی ئەگاتە دەوروبەری ١٤٠ گم و درێژیەکەی خۆی ئەدا لە ١١ سم. لەم قۆناغەدا ئێسقانەکانی کۆرپەکە هێشتا هەر پتەونەبوون و لێرە بەدواووە ئیتر دەست بە ڕەقبوون دەکەن. لەبەر ئەوەی کە کۆرپەکە ڕۆژ بە ڕۆژ گەورەتر ئەبێت پەتی ناوکی دایکیش ئەستورتر و پتەوترئەبێت. لەگەڵ ئەوەشدا کە دایک لەم قۆناغە بەدواووە لەشی هێواش هێواش توانیویەتی خۆی لە گۆڕڕانکاریەکانی جەستەیدا بگونجێنێت، بەڵام هەندێ جار هەر توشی ناڕەحەتی دەبێت وەک گرژ بوونەوەی ماسولکەکانی قاچ و پێ بە هۆی هیلاکیان و کەمبوونی کالیسیۆم لە خوێندا، خەو بینینی ناخۆش کە ئەمەش لە ژێر فشاری گۆڕڕانکاری هۆرمۆنەکاندایە، لەهەمان کاتدا ترس ودڵەڕاوکێی دایک و ئەم هەستانە دەبنە هۆی خەوی خۆش ناخۆش زۆر جار دایکان خەو دەبینن بە ئاژەڵەوە وەک بەچکە سەگ یان بەچکە پشیلە یان جوچک کە هەر یەکەیان پەیوەندی بەهەستی داییکەوە هەیە بەرامبەر سکەکەی. هەروەها لوت گیران و پڕخە پڕخ کردن دەست پیدەکات لەبەر ئەوەی کە دایکان بۆریەکانی لوتیان بە هۆی سکەکەیانەوە، دەئاوسێن و تەسک دەبنەوە. لەبەر ئەوەی کە کۆرپەکە سەری لای میزەڵدانی دایکەوە نەماوە، میزەڵدان پەستانی لەسەر نەماوە بەو شێوەیە لەبەر ئەوە دایک کەمتر پێوستی بە چونە سەر ئاو دەبێت. لەم قۆناغەدا عادەتەن دڵ تێکەڵهاتن نامێنێ، بەڵام لەبەر ئەوەی کە بەهێزی ئەم دڵتێکەڵهاتنە جیاوازە لە دایکەوە بۆ دایکێکی تر لەبەر ئەوە ئتوانێ کە لە چەند هەفتەیەکەوە بۆ هەندێک دایک و هەندێی تریش چەند مانگێک بخایەنێت.



هەفتەی هەژدەهەم

لەم قۆناغەدا کۆرپەکە ١٢سانتیمەترەو ٤٠٠ گرامە. سنگی کۆرپەکە بەرزو نزم ئەبێت کاتێک کە هەناسەدەدات. ئەگەر کۆرپەکەت کچ بێت لەم قۆناغەدا منداڵدان و هێلکەدانی تەواو بوون و لە جێگەی خۆیاندان. گەر کوڕیشبێت ئەوا جنسەکەی تەواو بووە. لەم قۆناغەدا زۆر لەدایکان ساتێک پاڵ دەکەون هەست بەگێژبوون دەکەن. ئەمەش لەبەر ئەوەی کە منداڵدان پەستان دەخاتە سەر خوێنبەر کە خوین بۆ دڵ دەباتەوە. لەبەر ئەوە باشترە کە لەسەر لا بخەون و گۆشەیەک بخەنە بەینی قچیانەوە، وەک ڕێنماییەک.



هەفتەی نۆزدەهەم

لەم قۆناغەدا دایک نیوەی کاتەکەی تەواوکردووە. کۆرپەکە هەفتەی ١ سم زیاد دەکات و کێشی تۆزێک لە ژێر ٢٥٠گم. کۆرپەکە دەستی کردووە بەوەی کە بتوانێ ئای ناو منداڵدان بخواتەوەو گورچیلەکانی کەوتونەتە کاری تەواو. هەر پێنج هەستیارەکەی دەکەونە دروست بوون وەک بۆنکردن، تام کردن، چاو، هەستکردن بەشت و بیستن.


هەفتەی بیستەم



بەم زوانە بەشی سێیەم بەڕێوەیە


لەم قۆناغەدا درێژی کۆرپەکە گەیشتۆتە ١٦،٥ سم، و کێشیشی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاد دەکات، ماددەیەکی چەور پێستی لەشی دادە پۆشێ بۆ بەرگریکردن لە پێستەکە و کار ئاسانی کردن لەکاتی لەدەیک بووندا. زۆر گرنگە بۆ دایکان کە خواردنی پڕ لە ئاسن بخۆن وەک ماسی، کۆشتی سور. مریشک، فاسۆلیای تەڕو وشک، سپێناخ،  نیسک و سەوزەوات، هەروەها شیرو ماست و هێلکە. ئاسن بۆ کۆرپەکە زۆر گرنگە چونکە دەبێتە هۆی دروست بونی خڕۆکە سورەکان.


 

söndag 24 april 2011

خەون و خەوبینین




ئێمەی مرۆڤ ٤٠ % کاتی ژیانمان بۆ خەو تەرخان دەکەین. لەگەڵ ئەوەشدا کە لێکۆڵینەوە بەردەوامە تا ێستا نەزانراوە بۆچی ئەخەوین و بۆ پێوستمان بە خەوە. تێۆریەک ئەڵێ کە خەو پێویستە بۆ مرۆڤ تاوەکو لە ڕێگەیەوە مرۆڤ خۆی شەحن بکاتەوە. لە هەمان کاتدا لێکۆڵینەوەی تازە ئەو تێۆریەی سەلماندوە لە ڕێگەی ئەو کاریگەرە ئاڵۆزەی لە بەینی ماددە کیمیاییەکانی مێشک و سیستەمی ێندوکتوریندا ( ئەو سیستەمەیە کە لە ڕێگەی هۆرمۆنەوە زانیاریەکان بەناو لەشدا بڵاو ئەکاتەوە بە پێچەوانەی درکەپەتکەوە (جیهازی عەسەبی ناوەندی)و  سیستەمی بەرگری لەشدا ڕوو ئەدات.
  ئەمانە ئەبنە هۆی بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی گەشەکردن بەناوی سوماتوتروپین کە زۆر گرینگە بۆ بۆ پرۆتێین و دروست بونەوەی خانە . زۆری ئەم پروتیینە لە کاتی خەودا دروست ئەبێ لە بەر ئەوەیە کە  لە کەتی خەودا زیاتر برینەکان ساڕێژ ئەبێت.
لێکۆڵینەوە زۆر کراوە لەسەر ئەوەی کە ئایا بێخەوی کاریگەری خراپی هەیە لەسەر تاک، چونکە زۆر کەس هەن لەتەمەنە جیاوازەکاندا کەم خەویان لەشەوو ڕۆژێکدا ئەگاتە نیو کاتژمێر. ئەم لێکۆلینەوانە دەریان خستووە کە کەم خەوی کاراییەکی نەگەتعڤ ناگەیەنێ بە جەستە بەو مەرجەی کە لە ماوەیەکی درێژخایەن نەبێت، بەڵام هەندێ لێکۆڵینەوەی تر سەلماندویەتی کە کاریگەری نێگەتیڤ ئەکاتە سەر هەست ونەستەکانمان و تێڕوانینمان بۆ شتەکان و ژیان و ڕوداوەکای دەوروبەرمان زیاتر لە شێوازێکی نەگەتیڤدا ئەبێت تا پۆسیتیڤ.

خەون و قۆناغەکانی
لێکۆڵینەوەکان دەربارەی خەونو قۆناغەکانی زیاتر لەناو تاقیگەدا کراوە کە بەشداربوان هێنراونەتە ناو تاقیگەوەو لەوێ خەوێندراون، بەڵام لە ڕێگەی تەکنیکی تازەی ئەمڕۆکەوە بەشداربوان لەماڵی خۆیان لە شەودا لەسەر جێگەی خۆیان سیگناڵە ئەلیکترۆنیەکانی مێشکیان ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی خەتی تەلەفونی ماڵەکەیانەوە ئەگوازرێتەوە بۆ تاقیگە.
  
ئەم ئامێرە کە لێکۆڵینەوە کەی پێدەکرێ بە ناوی ێلێکتروئێنسیفالوگرامە کە شەپۆلە کەشەپۆلە ئەلیکترۆنیەکانی مێشک ئەپێوێ لەم ڕێگەیەوە دەرکەوتووە کە خەوی مرۆڤێکی ئاسایی بە ٥ قۆناغدا تێدەپەڕێت.
قۆناغی یەکەم: کاتێک کە مرۆڤ بەخەبەرە شەپۆلە ئەلیکترۆنیەکانی مێشک لەبەینی 8 تا  12 شەپۆل یەت لەشیوازێکی ڕێک و پێکدا بە دوای یەکدا دێت. لەگەڵ چونەناوەوەی مرۆڤە بۆ ناو خەو واتە کاتێک کە خەو دەست پێدەکات ئەم جۆرە شەپۆلە زۆر بە خێرای دێتو لەشێوازی ناڕێکدا دەبێت. لەم قۆناگەدا مرۆڤ لەناو خەنیکی زۆر ساکار دایە کە زۆر بە ئاسانی بەخەبەر دێتەوە. زۆر جار گەر لێی بپپرسی ئەڵی کوا خەوتوم. ئەم قۆناغە لەبەینی 5 تا 10 خولەک دەخایەنێ. لەم قۆناغەدا هەناسەدان زۆر هێواشو ناڕێک دەبێت. پولسی واتە لێدانی دڵی کەم ئەبێتەوە و چاوەکانی لە ژێر پێڵوی چاویدا زۆر بە هێواشێی ئەجوڵین.
قۆناغی دووەم: ئەم قۆناغە کاتێک دەست پێدەکات کە خەو قۆڵ دەبێتەوە، لەم قۆناغەدا شەپۆلەکانی مێشک کەم کەم ڕادەوەستێت ئەمەش ئەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەو بیرکردنەوەو وێنانەی کە هاتونەتە ناو مێشکمانەوە لە ڕێگەی 5 هەستیارەکانمانەوە لە شێوازی ناڕێکو پێکدا دێنو دەچن. بەو واتایەی کە هەندێک جار خەون دەبینین کە هیچ مانایەک نابەخشێت. لەم قۆناغەدا چاو لە جوڵە جوڵ دەکەوێت، ماسولکەکانی لەش تەواو خاو دەبنەوە مرۆڤ بێ جوڵە پاڵ کەوتووە. مرۆڤ نیوەی خەوی لەم قۆناغەدا ئەباتە سەر.
قۆناغی سێیەم: کاتێک کە تاک ئەچێتە قۆناغی سێیەمەوە شەپۆلەکانی مێشک زیاتر خاو ئەبێتەوە و درێژئەبنەوە لەم قۆناغەدا خەو زیاتر قۆڵ ئەبێتەوەو لێدانی دڵ و هەناسەدان زیاتر خاو ئەبێتەوە.
قۆناغی چوارەم: لەم قۆناغەدا خەو ئەگاتە ئەوپەڕی قوڵی. شەپۆلە ئەلیکترۆنیەکانی مێشک زۆر خاو ئەبێتەوەو لە شێوازێکی ریتمیدا ئەڕوات. لەم قۆناغەدایە کە مرۆڤ زۆر بە قورسی خەبەری ئەبێتەوە. ئەم قۆناغە لە 1/3 شەودا ڕووئەدات و عادەتەن یەک جاریش لە شەوێکدا ڕووئەدات.       
قۆناغی چوارەم: دەوروبوری کاتژمێریک دوای ئەوەی کە پیاو دەست ئەکات بە خەو ئەم قۆناغە دێت.
لەپاش ئەوەی کە 90 خولەک ئەخایەنیت تا خەو بە قۆناغی 2 و 3 دا تێدەپەڕێتەوە ئینجا دیتەوە ئەم قۆناغە. لەم قۆناغەدا لێدانی دڵ زیاد ئەکات، هەناسەدان ناڕێک و بەهێز دەبێت. لای هەردوو جنسی مرۆڤ خوێن کۆدەبیتەوە (ئامادە بوون بۆ جنس) لەهەمان کاتدا ماسولکەکان لەوپەڕی خاوبونەوەدان
  واتە ناچالاکن و چاوەکان بەخێرایی ئجوڵێن. منداڵی ساوا %50 ی خەوەکەی لەم قۆناگەدا بەسەر ئەبات. لەم قۆناغەدا باشترین گەشەکردنی میشک ڕووئەدات. هەموو ساتی خەوبینینمان لەم قۆناغەدایە. REM کە ناسراوە بەخەونی



 و خەون بینینREMخەونی
ئەم قۆناغە بە قۆناغی خەون بینین ناسراوە چونکە مرۆڤ لەم خۆناغەدا خەون ئەبینێ. لەم کاتەدا کە خەو بینین دێت چاوکان لەژێر پێڵوی چاوەوە بە خێرایی ئەجوڵێن و خانەکانی مێشک لە هەمان چالاکیدان کە لە کاتی بە خەبەر بوندا هەیانە. لەم قۆناغەدا مرۆڤ بە ئاسانی بەخەبەر دێت و کاتێکیش کە هەڵدەستێت زۆر لە شی سوکە گورجە. ئەم قۆناغە لە شەوێکدا 4 تا 5 جار ڕوودەدات. قۆناغەکان لەسەراتی خەودا کورتەو تا بچینە ناو خەوەوە زیاتر درێژ ئەبێتەوە بە هەموو قۆناغەکان ئەم خەونە ئەگاتە بەینی 90 تا 120 خولەک لە شەوێکدا. مێشک تا بێت چالاکتر ئەبێت لەم قۆناغەدا تا دەگاتە ئەوەی کە چالاکتر ئەبێ لە کاتی بەخەبەربوندا، بەڵام هەرچی ماسولکاکەنی لەشە ناچالەکن. واتە ئەو بەشەی مێشک کە      پەیوەندی بە جوڵانەوەی لەشەوە هەیە بێجگەلە چاوو هەناسەدان، ناچالاکە.

خەوبینین
مرۆڤ لە هەموو کاتوو زەمانێکدا هەوڵیان داوە کە دنیای خەون ڕوون بکەنەوە. لەبەر ئەوەی کە مرۆڤ پێیوابووە کە خەو نەکانمان هەڵگری پەیامێک بون بۆ داهاتوو لەبەر ئەم هۆیە هەوڵیانداوو کە سیمبۆلەکان و ڕووداوەکانی ناو خەون ڕوون بکەنەوە. لە ناو دەرونناسیدا ئەم سیمبۆلو ڕووداوانەی ناخەو گرنگی هەیە لای ئەو دەرونناسانەی کە زیاتر خەریکی تیۆریەکانی فرۆیدن و بەگشتی خەرکی دەروون شیکارین و لای ئەوانەی کە خەریکی لێکۆڵینەوەن لەسەر مێشک.
زۆر لە خەونەکان شێوازی سەیریان هەیە وەک ئەوەی کە پیاو لاخەویدا ڕائەکات، باز ئەدات، شەڕ ئەکات...هتد لەم کاتەدا بەشی پێشەوەی مێشک (کۆرتێکس) زۆر چالاکە. لەشی مرۆڤ بەڕادەیەکی زۆر ناچالاکە. پەیوەندەیەکان لەبەینی ئاڕئیئێم و مێشکدا لە ژێر گفتوگۆدایایە، لەبەر ئەوەی کە خەونەکان خەونەکان بێ ماننان و هیچ مەبەست و پەیامێکیان پی نیە، چونکە  لە قۆناغی ئاڕئیئێمدا ڕووئەدەن و ئەو چالاکیەی کە لەمێشکدا ئەبێتە هۆی وەگەڕخستنی ئەم قۆناغە هیچ پەیوەندیەکی بەو بەشەی مێشکەوە نیە کە بەشە ئەقڵانیەکانی مرۆڤە. لێکۆڵەرەوانی خەون بینین ئەڵێن خەون بینین تەنها بەتاڵ بونەەی مێشکە لەو زانیاری و وێنانە بێ مانایانەی کە لەکاتی بە ئاگابوون و بێئاگابوونماندا لە ڕیگەی هەستیارەکانمانەوە هاتونەتە مێشکمانەوەو مێشک خۆی لێیان ڕزگار ئەکات لەڕێگەی خەونەوە. خونەکان زیاتر یارمەتیمان ئەدەن کە شتمان لەبیر بچێتەوە تاکو بیرمان بکەوێتەوە. ئەگەر بێتو ئەم هەموو زانیاریانە لە بیرماندا بمانایەەوە بیرمان پڕ ئەبوو لەزانیاری بێمانا و ئیتر جێگەی تر نەدەما بۆزانیاری هێشتنەوە. جێگەی سەرنجە کە لە کاتی خەونبینیندا زۆر ناوچەی گرنگی مێشک ئەکتیڤە وەک لومبوس تێمپۆرالیس، لوبوس ئوسیپیتالیس، لوبوس پاریێتالیس پەیوەندیان بە هەستوو نەستەکانمانەوە هەیە. ئەمەش ئەوە ئەگەیەنیت کە زۆر خەون هەیە کە زۆر کارایی ئەکاتە سەر هەستە کانمان کە تەنانەت ڕۆژی دوی ئەویش هەر کارایی هەیە لەسەرمان.
بەبۆچۆنی فرۆید کە دانەری دەرون شیکارییە خەونەکان هەڵگری پەیامێکی بێئاگایی مرۆڤە بۆ ئەو حەزوو ئارەزوانە کە ناتوانێت بیانهێنێتە دی لە دنیای هەقیقەتدا لەبەر بێ تواننایی و ‌قەدەغەيیەی کە کۆمەڵگا جیاوازەکان هەیانە لەسەر تاک بەتایبەت سێکس کە فرۆید زۆر جەختی لەسەر ئەکاتەوە. بەو واتاییەی کە زۆر شت هەیە کە ئێمەی مرۆڤ حەز ئەکەین بیکەین یان بێتە دی لە لاشعورماندا ئەمە بوونی هەیە بەڵام بێئەوەی کە خۆمان لە ڕگەیەکی بەئاگاوە بڕیار بدەین یەکسەر ضەمیرمان ئەبێتەحاکم و نایەڵیت ئەم شتە جێبەجێ بکرێ بە بۆچونی فرۆید ئەم شتە یخود ئەم حەزە لە ڕێگەی خەونەوە جێبەجێ ئەکرێ.



میران زوهدی







         

کۆمەڵگای نوێ و سترێس لە کوردستانی ئەمڕۆدا چۆن دەبینن..؟


پێناسەی ستریس زۆر بەکورتی وەڵام دانەوەیەکی فیسیولۆجی و خۆگونجاندنی لەشە لەکاتی فشار هێناندا بۆ سەر ئۆرگانیسم (گیان لەبەر). جا ئەم سترێسە ئەتوانی سترێسێکی دەرونی بێت، تەبێعەتی بێت واتا پەیوەست بێت بە تەبێعەتەوە یان پەرسێپتوێل (هەست و نەستەکان) بێت.  سترێس لەڕوانگەی گەشەی ژیانەوە کارێکی زۆرگرینگە بۆ هێشتنەوەی ئۆرگانیسم لە ژیاندا، چونکە وەکو لارمێک کار دەکات و لەناو هەموو گیان لەبەراندا هەیە، لەهەموو کلتورێک و لە هەموو تەمەنێکدا هەیە کە لە کاتە ترسناکەکاندا لەش ئامادە دەکات یان بۆ بەرەنگار بوونەوە یان بۆ هەڵاتن. کە ئە‌مەش پەیوەندیەکی پتەوی هەیە بە خیبرەی ڕابردووی تاکەوە دەربارەی ساتە ترسناکەکان وبێگومان جیناتەکانیشمان لە هەمان کاتدا ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لەم کارەدا. تا ێستا نەزانراوە کامیان ڕۆڵیان زیاترە.
لە زۆر شوێنی کۆمەڵگای ئەمڕۆدا گەر پۆست مۆدێرنیتێتیشی نەیگەیشتبێتێ، مۆدێرنیتێتی گەیشتۆتێ. سترێسی کۆمەڵگای ئەمڕۆکە جیاوازە لە سترێسی کۆمەڵگای کۆن. سترێس لە کۆمەڵگای کۆندا زیاتردروست ئەبوو لەکاتێکدا گیان لەبەر ئەگەڕا بە دوای خواردنی دا (نێچیردا) چونکە ڕووبەڕوو بوونەوی زۆری توشه ئەهات. لە کۆمەڵگای ئەمڕۆکەدا بەدەگمەن دەبیستین کە مرۆڤ لەبرسان بمرێت، بگرە زۆربەی زۆری بەشی ئەوەندەی دەست دەکەوێ کە پێی بژیت و نەمرێت لە برسا. ململانێ ی ئەمڕۆ کە سترێسێکی زۆر دروست ئەکات لە خۆشتر گوزەراندنی ژیاندایە. کۆمەڵگاکان وایان لە مرۆڤەکان کردووە کە نەتوانن قەناعەت بەوە بکەن کە هەیانە، مێدیاکان و ڕیکلامەکان لە ڕێگەی تەلەفیزیۆن و ڕۆژنامەکانەوە توانیویانە کۆنتڕۆڵ بەسەر خەڵکەکەدا بکەن، وایان لەخەڵکەکە کردووە کە نەتوانن بڕیار بدەن لەسەر چۆنیەتی ژیانیان و گوزەران کردنیان. بەڵکو وای لێکردوون کە دایمە لە هەوڵی پەیداکردنی زیاتردابن وبەردەوام هەست بەوە بکەن کە ئەوەی هەیانە لە هی خەڵک کەمترە. ئەمە ئەبێتە دروست بونی سترێسێکی دەروونی و فشارێکی زۆر ئەخاتە سەر تاکەکان کە لە هەوڵی پەیداکردنی زیاتردا بن.
لەهەمان کاتدا ئەم هەوڵو تێکۆشانە بێ وچانە کاریگەرێکی زۆری کردۆتە سەر پەیوەندی مرۆڤەکان بە یەکەوە. وای لە مرۆڤەکان کردووە کە بەغالەتێکی سروشتی لەلایان دروست بیت، کە بۆتە هۆی ئەوەی لەباتی ئەوەی کە پەیوندیەکان لەسەر بنەمایەکی ڕۆ‌‌حی بن، کە گرنگیەکی بێ پایانی هەیە بۆ خودی ڕۆحی مرۆڤ، زیاتر پەیوەندیەکان لەسەر بنەمایەکی مەسڵەحەت یان بە واتایاکی تر لەسەر بنەمایەکی پێویستی دروست بن. لێکۆڵینەوەیەکی زۆری ڵێکۆڵەرەوانی سۆشەڵ سایکۆلۆجیستەکان دەریخستووە کە مرۆڤی ئەم کۆمەڵگایە هیچ شتێک ناکات کە لە پێناوی پێویستی نەبێت. واتە گەر نەزانێ خۆی ڕۆژێک لە ڕۆژان پێویستی بەهاوکاری بەرامبەرەکەیەتی یارمەتیبەرامبەرەکەی نادات. بەو واتایەی گەر تاک نەزانێ ڕۆژێک لە ڕۆژان خۆشی پیر ئەبێتوو پێویستی بە خەڵکانی تر هەیە بۆی یارمەتی بدەن یارمەتی خەڵک نادات لە ئەێستادا. ئەم پرۆسێسە لە لاشعوری مرۆڤەکاندا دروست ئەبێت، واتا تاک خۆی لێی بە ئاگا نیە. ئەم کۆمەڵگایە وای لە مرۆڤەکان کردووە کە چاوەڕوانی و شەرتو شروت لەسەر بەرامبەرەکەی دابنێ بە بێ ڕەچاو کردنی ئەوەی کە ئایا بەرامبەرەکەی لە توانایدا هەیە کە ئەم مـەرجانە بە ئەنجام بگەیەنێ یان نا. ئەمە بۆتە هۆی ئەوەی کە زۆر لەپەیوەندی خێزانەکان پێکەوە کەم بۆتەوە و تەواو بەرەو نەمان ڕۆیشتووە. سەرەڕای ئەوەی کە گۆڕانکاری کۆمەڵگاکە شەرتو شروتی لەسەر تاکەکانی داناوە کە زۆریانی سەرقاڵ کردووە بە کار کردنەوە کە ئەمیش خۆی لە خۆیدا کاریگەری زۆری لەسەر پەیوەندیەکانی بەینی تاکەکان و خێزانەکان هەیە لەهەمان کاتدا وای لە تاکەکان کردووە کە نەتوانێ بە بێ شەرت و مەرجو چاوڕوانی بەرامبەرەکەی قبوڵ بکات.
ئەمە هۆیەکی گرنگی دروست بونی خەمۆکیە لە کۆمڵگاکانی ئەمڕۆکە کە لایەنی کەم مۆدێرنیتێت ڕووی تێکردوون. لەبەر ئەوەی کە ڕۆحی مرۆڤ لەڕاستیدا ئەمەی پێ قبوڵ نیە. شتێک نیە کە لەگەڵ سروشتی مرۆڤدا بگونجیت.  لەبەر ئەوە توشی خەمۆکی و دڵەڕاوکێی ئەکات. لێکۆلینەوە دەریخستووە کە ڕێژەی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ لە کۆمڵگای مۆدێرنەدا زۆر زیاترە لەکۆمەڵگا ساکارەکانی پێشوودا. ئەو سترێسەی کە لە کۆمڵگای ئەمڕۆکەدا دروسەت ئەبیت یەکێکە لەگەورەترین هۆکاری دروست بونی نەخۆشی شێرپەنجە، شەکرەی تایپی٢، نەخۆشیە کانی دڵ، بەرزی پەسەتانی خوێن و جەڵدەی دڵ، لەبەر ئەوەی دەبێتە هۆی بچووک بوونەوەی بۆرییەکانی دڵ و سەکتەی مێشک.
کۆمەڵگای مۆدێرنی تەکنەلۆژیا جوڵاندنی لەشی کەمکردۆتەوە واتە سترێسی بەدەنی کەمبۆتەوەو لەهەمان کاتدا سترێسس لە سەر مێشک و دەرونی مرۆڤ زۆر زیادی کردووە کە ئەمەش کاراییەکی نێگەتیڤی لەسەر تەندروستی  تاک دروست کردووە. جوڵانەوەی لەش و کارکردن بە لەش کاراییەکی پۆسێتیڤی لەسەر لەش و مێشک و دەرونی مرۆڤ هەیە. لەبەر ئەوەی کە ژیانی ئەمڕۆکە زیاتر سترێس لە سەر مێشک دروست ئەکات نەک لەش لەبەر ئەوە بۆتە هۆی دروست بونی نەخۆشی بەرزی پەستانی خوێن، نەخۆشی شەکرە و مانەوەی شەکر لە خوێندا (کۆڵسترۆڵ).
کاتێک کە ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەریتانیا ڕویان کردە عێراق و باشوری کوردوستان بە تەنها خۆیان و دەبابە کانیان نە بردە ناوچەکە لەگەڵ خویان. بگرە جورێک لە تەکنەلۆژیاو کلتوری خۆشیان لەگەڵ خۆیان برد. ڕاستە ئەم پروسێسە بە مەبەستی ئازادی بوو، بەڵام چەند کێشەیەکی تری دروست کرد. کۆمەڵگای کوردی توشی چەواشەکارییەکی گەورە کرد کە جۆرەها نەخۆشی دەروونی لێ کەوتۆتەوە. لەبەر ئەوەی ئەم کۆمەڵگایەی ئێمە بەشداری نەکردووە لە دروست کردنی ئەم تەکنەلۆژیایە بگرە ڕاستەوخۆ گەیشتووە بە دەستی بە بێ ئەوەی کە عارەقی بۆ بڕێژێ. بۆ نمونە تا ئەوروپا گەیشت بە مۆبایلی ٣٣١٠ چەند سالڵانیکی زۆرو چەند پرۆسێسێکی زۆری خایاند. چەندەها مۆبایلی ترهات تا توانیان مۆبایلی ٣٣١٠ بخەنە ناو بازارەکانەوە. بەڵام لە کوردوستان وانەبوو بگرە لەگەڵ پروسێسی ئازادیدا بە حازری ئەمانەو چەندەها شتی تر کەوتە بەر دەست و بازاڕەکانەوە. ئەمەش ئەم مرۆڤەی توشی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ کرد. توشی پەلهاویشتن و تموحێکی زۆر و لەهەمان کاتدا بەهەڵە بەکارهێنانی شتەکان کرد.  لەبەر ئەوەی خەڵکانی کوردوستان بە پروسیسی گەشەکردنەکەدا نەڕۆیشتون بگرە بە حازری لە دوای ئەوەی کە ووڵاتانی خۆرئاوا عارەقیان تیادا ڕشت گەیشتە دەست خەڵکانی کوردوستان. لەبەر ئەوەیە کە  زۆر لەم شتانە کە ئەمە نمونەیەکی بچوکە، بە هەڵە بەکار دەهێنرێت.
کاتیک کە ئەم مرۆڤە شتێک ئەکەوێتە بەر دەستی کە نەخۆی دروستی کردووە و نە بەژداری پرۆسێسی گەشەکردنەکەی کردووە واتە رادەی ڕۆشنبیری ئەم مرۆڤە لەو ئاستەدا نیە کە ئەم هەڵسەنگاندنە بکات. ئەمە یەکێکە لەو هۆکارە گرنگانەی کە کەڵەکە دەبێت لە لاشعوری تاکدا و دەبێەتە هۆی دروست خەمۆکی کێشە دەروونیەکان کە بە هۆی  گۆڕڕانکارییەکی خێرای کۆمەڵگاوە دروست دەبێت. ئەم گۆڕانکاریە خێراییە کۆمەڵگا بەرەو  پێشکەوتنێکی سەقەت دەبات کە لەگەڵ توانا و هزرو تێگەیشتن و ڕادەی ڕۆشنبیری ئەم مرۆڤانەدا ناگونجێت. ئەم مرۆڤە ڕادەی تێگەیشتنی نەگەیشتۆتە ئەو ڕادەیەی کە بتوانێ ئەم تەکنەلۆژیایەی کە بە حازری گەیشتۆتە دەستی کاری پێبکات وەکو پێویست. لە باتی ئەوە توشی چەواشە کاری کردووە. نازانێ باوەڕ بە مزگەوتو مەلاو عاداتو تەقالیتی کۆن بکات کە چەند ساڵە تیای ژیاوە و ڕەگیان داکوتاوە لە بونی کەسایەتی تاکدا یان بەو تەکنەلۆژیایەی کە لە شاشەی مۆبایل و مێدیاکانەوە ئەم کۆرەی زەویەی بۆ بچکۆلە کردۆتەوە هەواڵو چۆنیەتی ژیانی کۆمەڵگاکانی تری بۆ ئەخاتە ڕوو.
ئەم مرۆڤە وەک باسەکەی ئەفلاتۆنی فەیلەسوفی لێ ‌هاتووە. ئەفلاتۆن ئەگێڕێتەوە کە خەڵکانێک هەبوون کە لە ئەشهکەوتیکدا ئەژیان. هەموو ژیانی خۆیانیان لەو ئەشکەوتەدا بەسەر بردبوو.دنیای دەرەوەی ئەشکەوتەکەیان نەدیبوو. هەموو بۆچوونو تێڕوانینی ژیانیان لە ڕوانگەی ئەم ئەشکەوتەوە بوو. ڕۆژیک یەکیک لە ئەندامانی ئەم خێزانە شتێکی لێ ئەکەوێتە خوارەوەی ئەشکەوتەکە کە ئەبێت بڕوات بیهێنێتەتەوە. کاتێک کە ئەڕواتە خوارەوە ئەبینێ خەڵکانیک هەن کە ژیانێکی تر ئەژین زۆر جیاواز لە ژیانی ئەمان، بیرو باوەڕێکی جیاواز، کلتورو، عاداتێکی جیاواز لەمان. ئەمیش ئەپەشۆکێ و بە خێرا ڕائەکاتەوە بۆ ئەشکەوتەکە بۆ لای هاوڕێکانی بۆیان ئەگێڕێتەوە کەچ ژیانێکی تر لەو دیوو ئەشکەوتەکەوە هەیە، کە خەکڵکانێک هەن کە جۆرێکی تر ژیان ئەکەن و بیرو باوەڕێکی تریان هەیە.  لەبەر ئەوەی کە شتەکانی بە چاوی خۆی دیبوو نەیدەتوانی دەست بەرداری ئەوە بێت کە دیویەتی، بەڵام هاوەڵانی لێیان قبوڵ نەئەکرد لەبەرئەوەی کە ووتەی ئەمیان بەدڵ نەبوو چونکە هەڕەشەیەک بوو بۆ سەر ئەو بیروباوڕەو تێڕوانینەی ئەمان بۆ ژیان هەیانبوو لەبەر ئەوە ناچار بوون هاوەڵەکەیان بکوژن.
هەر وەک کۆمەڵگای ئەمڕۆکەی ئێمە. مێدیاکان هەواڵ وجۆری ژیان کردنی جۆراوجۆر ئەگەیەننە ناوچە جۆراو جۆرەکانی کوردوستان کە وا لە تاک ئەکات کە بکەونە شکەوە لەو بیروباوەرەی کە هەیان بووە چەند ساڵە. ئەم زانیاریە تازانەی کە تاک دەستی ئەکەوێ لە ڕێگەی مێدیاکانەوە کاریگەری تەواو ئەکاتە سەر پەرسێپشنی تاک یان بە واتایەکی تر بیروباوەڕو تێڕوانینی تاک بۆ ژیان کە تاک توشی چەواشەکاری ناوەکی ئەکات. زۆر جار ئەمە ئەبێتە هۆی خەمۆکییەکی قوڵو دڵەڕاوکێیەکی سەخت کە بەئاسانی چارەسەر ناکرێ و کە بەداخەوە دەگاتە ڕادەی خۆکوژی تاک.   

میران زوهدی


کاریگەری تەکنەلۆژیەکان ومێدیاکان لەسەر ناسنامەی تاک لە کۆمڵگای ئەمڕۆماندا



تەکنەلۆژیاو مێدیاکان لەم سەردەمەی ئەمڕۆکەدا  دنیایەکی فانتاسی نێگەتیڤیان لەسەر تاکەکانی کۆمەڵگای ئەمڕۆکە دروست کردووە. مێدیاکان کۆنتڕۆڵیان کردووە بەسەر شێوازی گوزەرانکردنی تاکەکان و  تێڕوانینی تاکەکان بۆ ژیان. لەم جۆرە کۆمەڵگایەدا بونی کەسایەتی کاریگەرێکی ئەوتۆی نامێنێ لەبەر ئەوەی کە کۆمەڵگا بەردەوام لە گۆڕانکاریێکی خێرادایە. لەم کۆمەڵگایدا شکڵ (مۆدێل) بڕیار ئەدا لەسەر  تێڕوانین،  تێگەیشتنی مرۆڤەکان بۆ ژیان و چۆنیەتی ژیان کردن نەک دنیای واقع. لەم جۆرە کۆمەڵگایەدا بناغەی دروستبونی دنیای واقیع و بۆچونی مرۆڤەکان لای تاکەکانی کۆمەڵ لە ژێر کاریگەر و کۆنتڕۆڵی مێدیاکاندا دروست ئەبن. هەستوو نەستەکانمان لە ژێر کاریگەری بەردەوامی دنیای تەکنەلۆژیاو دنیای مێدیاکاندان کە وایان کردووە کە تاک چەواشە بکات و نەتوانن بەئاسانی خۆشی و ناخۆشی دنیای حەقیقەت ودنیای خەیاڵ لە یەک جیابکەنەوە. زۆر بەی زۆری شتەکان کە بە باوڕی تاکەکان بایەخێکی زۆریان هەبووە لە ڕابردودا، لەم کۆمەڵگایەدا ئەو نرخو بایەخەی نامێنێ. ژیانی ڕۆژانە لەم کۆمەڵگایەدا بەتاڵ بۆتەوە لەو شتانەی کە مەبەستێکیان داوە بە ژیان و هەموو شتە پڕ مانا شروشتیەکان. کەسێک نیە کە تاک بتوانێ خودی خۆی پێ بسەلمێنێ لەبەر ئەوە تاک بە ئاسانی ناسنامەی خۆی لەدەست ئەدات.  
گەر بڕوانینە بەساڵاچووەکان لەم کۆمڵگایانەدا دەبینین کە بەساڵاچووەکان زیاتر پشت بەڕۆتینەکان ئەبەستن لەبەر ئەوەی کە نوێبونەوە بۆ ئەمان زۆر سەختە. ئەم تێڕوانینە وا لەم چینی بەساڵاچوانە ئەکا کە سەرنج و ڕاکێش نەبن بۆ کارگەخانەکان. لەبەر ئەوەی کارگەخانەکان لەم کۆمەڵگایانەدا پێویستیان بە مرۆڤێکە کە توانا وقابیلیەتی خۆ گونجاندنو گۆڕڕانی هەبێت. ئەم تێڕوانیننە ترسێکی لای بە ساڵا چووەکان دروستکردووە کە جۆرێک لە بێتوانایی لای ئەوان دروست کردووە کە ئەمان بە کەڵکی زۆرشت نەماون و خودی ئەم تێڕوانینە بۆ خود بۆتە مایەی دودڵی تاک و بێ ئەمەل بونی تاک لەبێ توانایی لەوەی کە ئەم توانای گۆڕڕانی نەماوە کە ئەمەش خۆی لەخۆیدا تاک توشی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ ئەکات و وایان لێ ئەکات کە زیاتر پەیوەست بن بە چواردەورەکەیانەوە.
هەرچەندە لەتەمەنیشدا بێت مرۆڤ لەم کۆمەڵگایەدا شانسی ئەوەی زۆرە کە بتوانێ بخوێنێ و زانیاری تازە بۆ خۆی پەیدا بکات، بەڵام بۆ بەساڵا چوان قورسە لەبەر ئەوەی کە لە ڕابردویەکدا پەروەردە بوون و گەورە بوون کە سنوری بۆ ئەم دەرفەتە داناوە و بە ئاسانی ڕێگە بەوە نادات کە بتوانێت زانیاری تازە وەرگریت و بیخاتە شوێنی زانیاریە کۆنەکان کە ئەمەش زیانی زۆری هەیە لەسەر ناسنامەی تاک.
ئەم کۆمەڵگایە دەرفەتی داوە بە تاک کە پێویستی بەوە نەبێت بە درێژایی ژیانی پابەند بێت بە یەک خێزانەوە بەڵکو تاک ئەتوانێ چەند جارێکی تر ژیانی هاوسەری پێکەوە بنێتەوە. لەبەر ئەوە دەبینین کە زۆر خێزان یان جیا بونەتەوە یان نزیک بونەتەوە لە جیا بونەوە. بەتایبەتی لە ڕۆژانی ئەمڕۆماندا زۆر ئاساییە کە لە دەوروبەری تەمەنی ٤٠ ساڵیدا تاک هیچنەبێت جارێک بە درێژایی ژیانی، ژیانی خیزانی هەڵوەشاندبێتەوە.
بە میدیا کردنی کۆمەڵگای ئەمڕۆکە  کە ڕۆڵێکی گەورەی بینیوە لەسەر کەسایەتی تاک وشێوازی ژیان کردنیان وایان لە تاکەکان کردوە کە تاک بەردەوام بگەڕێت بە دوای ناسنامەی نوێدا کە ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی کە تاک بێ ناسنامە بمێنێتەوە نەتوانێت ناسنامەیەکی هەمیشەیی بۆ خۆیی بدۆزێتەوە. بە تایبەتی کاتێک کەناسنامەی تاک کۆپلە کرابێت بە دنیایەکەوە کە دانیشتوانەکەی پەیوەست بن بە میدیاوە، لەباتی ئەوەی کە پەیوەست بیت بە ڕابردووی ژیانی تاکەکان و پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانیانەوە. ئەمە گەورەنترین پاڵنەرە بۆ ئەوەی کە ناسنامەی تاک لەم جۆرە کۆمەڵگایەدا بەردەوام لەگۆڕڕاندا بیت کە مێدیاکان کاریگەری تەواویان هەیە لەسەر دروست کردنی ناسنامەی تاکەکان لەڕیگەی ئەو بڵاو کردنەوە گڵۆباڵەی کە هەیانە.
ناسنامەی تاک لەم جۆرە کۆمەڵگایەدا زیاتر پەیوەستە بە ژیانی ڕۆژانەوە بۆ نموونە تاکەکان لە ڕێگەی موچەی مانگانەیانەوە، جۆری کارەکانیانەوە و شوێن و مەکانی ژیان کردنیانەوە خۆیان بە دەوروبەر دەناسێنن. کە بەمەش جێگەی تایبەتی خۆیان بۆ چواردەوریان دیاری دەکەن. بەم جۆرە ناسنامەی تاکی ئەم کۆمەڵگایە بەردەوام لە گۆڕڕاندا دەبێت چونکە پەیوەستە بەو شتانەی کە باسمان لیوەکرد وەک کاریار و چەندی موچەی مانگانە و جۆری ژیان کردنیان و شێوازی ژیانکردنیان کە بەردەوام لە گٶڕڕاندان.   
لەم کۆمەڵگایانەدا پەیوەندیەکی پتەو لە بەینی تاکەکان و کلتوری مێدیاکاندا هەیە کە کاریگەرێکی زۆری کردۆتە سەر پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان و شێوازی بیرکردنەوە. بە میدیاکردنی کۆمەڵگاکان کاریگەرێکی زۆری کردۆتە سەرشێوازی ژیان کردن، شیوازی دەربڕینی بیر و هەست، سیمبولەکان و خەونە خەیاڵیەکانی تاک بۆ جوانی لەش کە ڕۆژانە لە مێدیاکاندا پێشکەش ئەکرێن وای کردووە کە ژیانی ئەمڕۆکەی تاک بەردەوام لە پەیداکردنی شکڵی (مۆدێلی) نوێدا بێت. لەڕێگەی هەڵدانەوەی لاپەڕەی ڕۆژنامەیەک و گۆڕینی کەناڵی تەلەفزیۆنێکەوە بە ئاسانی تەک ئەتوانێ لەناو دنیایی میدیاکاندا بژیت بەبێ ئەوەی کە پەیوەندیەکی ڕاستەو خۆی هەبێت لەگەڵ دنیای هەقیقەتدا.
مێدیاکان کاریگەری زۆریان هەیە لەسەر گۆڕڕانی خێرای کللتور کە ئەمەش کارایی ئەکاتە سەر گەشەو گۆڕڕانی ناسنامەی تاک. تاکەکان لەم کۆمەڵگایانەدا زیاتری کاتەکانیان بە مێدیاکانەوە خەریک کردووە لەبەر ئەوە میدیاکان توانیویانە کاراییەکی زۆر بکەنە سەر پێکهاتەی شکڵیی دەرەوەو ناوەوەیی تاک.

میران زوهدی
بەکالۆریۆس لە دوو بڕوانامەی ذەرونناسی و دەرونناسی کۆمەڵگا


lördag 23 april 2011

سایکۆلۆژیای گەشەکردن Development psychology

 میران زوهدیدەرونناس و دەرونناسی کۆمەڵایەتی


زۆر لە تایبەتمەندیەکانی مرۆڤ هەر لە شێوەی دەرەوەی مرۆڤ وەکو دەم و چاوو شێوازی لەش و گەورەو بچوکی باڵاو قەڵەویو زەعیفی، گەورەو بچوکی لوتو گوێچکەو هتد. هەروەها ناوەوەی لەش وەک گەورەو بچوکی و باش کارکردن و خراپ کارکردنی ئۆرگانەکانی لەش وەک دڵ، گورچیلە ڕیخۆڵە، گەدە و هتد. لەژێر کاریگەرێکی گەورەی جیناتەکانماندایە. مرۆڤ لە یەک خانە سپێرمەی (تۆوی) پیاو لەگەڵ یەک خانە لە هێلکەی ئافرەت کە دوای بە ڕوونتر باسی لێ ئەکەم دروست ئە بێت هەر یەک لەم سپێرمە و هێلکەیە هەڵگری داتایەکە (کۆد یاخود زانیەری) کە لە زۆر کۆنەوە لە باوو باپیرانمانەوە جیل بە جیل بە ڕگەوەیە تا گەیشتۆتە ئێمە. هەڵبەت گەر هەڵگری ئەم داتایە بۆ نموونە گەرهەر یەک لە باوو باپیرانی من یان ئێمە کە چەند هەزار ساڵ لەمەو پێش یان لە جیلە نزیکەکانی تردا نەیتوانی بێت بۆ مانەوەی خۆی لەژیاندا خۆی لە سەختی و ڕۆژگارە ناهەموارەکانی ژیان بپارێزێ پێشئەوەی کە وەچەی  نوێ بخاتەوە ئاوا هەریەک لە ئێمە ئێستا بونمان نە دەبوو. واتە هەریەک لەم جیلانە یان وەچانە خاوەنی تایبەتمەندیەک بوون کە لە ڕێگەیەوە توانیویانە خۆیان لەگەڵ ژینگەو کاریگەرە ناهەمواریەکاندا بگونجێنێت. ئەم لێهاتوویی و توانایی خۆ گونجاندنانەو توانایی ململانێ کردنانە بۆ مانەوە لەژیاندا، کۆدێکن لەناو جیناتەکلانماندا کە هەوڵدەدەم بە کورتی بە پوختی بۆ ئێوەی خۆشەوەستی ڕوونبکەمەوە.
ساتێک کە دوو مرۆڤی نێر و مێ دڵدار دەبنوو بە پێی دەرستوری کۆمەڵگەی ئەم سەردەمە، لە هەر کۆمەڵگایەکبن، خێزان بەو جۆرەی کە ڕێگەی پیدراوە، دروست دەکەن و پاش ماوەیەکی کەم حەزو ئارەزووی منداڵ درووست کردن دێتە ئاراوە. ئەم حەز کردنە کارێکی زۆر سروشتییە کە مرۆڤ حەز بکات وەچەی خۆی ببینێت...بۆچی؟؟ ئەم حەزکردنە لە دەروونو ڕۆحی مرۆڤدا ڕەگی هەیە کە پەییوەنی ڕاستەو خۆی هەیە بە مورتتاح بونی ئەنزیمەکانمانەوە (ئەنزیم جۆرە پرۆتینێکە لە خانەکانماندا کە ساتێک مرۆڤ هەست بە مورتاح بوون دەکات ئەم ئەنزیمانە زیاد دەکەن و بە ناخۆشیش ڕوو لە کەم بوون دەکەن). بۆچ ئەم وەچە خستنەوەیە ئاوا پەیوەستە بە دەرونمماننەوە؟؟ ئەم وەڵامە کەکەس نەیتوانییوە بیداتەوە، دایدەنێم بۆ دوایی.
بێینەوە سەر دروست کردنی ئەم خێزانە. پاش جووت بوون سکبوونی ئافرەت ڕووئەدات. کاتێک ئافرەت ئەتوانێ بڵێ کە سکی هەیە کە یەک سپێرمی پیاو توانیبێتی خۆی بگەیەنێتە هێلکەیەکی ئافرەت کە لە هێلکەدانی ئافرەت هاتووتە دەر بۆ ناو بۆریکانی هێلکەدان. شایەنی باسە کە ئەو هێلکەیە لە دەروروبەری ٣٥٠ ملیۆن سپێرمە یەک سپێرمە ئەگرێتەخۆی و لەگەڵی ئەپیتێنری. باقیاتی سپێرمەکانی تر هەمووی ئەمرن. زۆر جار لە کۆمەڵگا دواکەوتووەکاندا تەنانەت لە کۆمەڵگەی خۆشماندا کە ئافرەت هەر کچی بوبێت پیاوەکە ژنی بەسەر هێناوە لەبەر ئەوەی ژنەکەی کوڕی نابێت. بەڵام کابرای نەزان نازنێ کە لە ڕاستیدا خەتا لە کابرایە نەک ژنەکە... بۆچی؟... با لە خوارەوە بۆتان ڕوون بکەمەوە.
 وەک وتمان یەک خانە لە هێلکەی ئافرەت لەگەڵ یەک خانە لە سپێرمی پیاو یەک ئەگرن. دوایی ئەبن بە خانەیەک وئەم خانەیە خۆی کۆپی ئەکات و ئەبن بە دوان دوایی چوار و دوایی هەشت و تا دەبێت بەو مرۆڤەی کە لەدایک دەبێت. ئەم یەک خانە هێلکە ویەک خانە سپێرمە هەڵگری کرۆمۆسۆمن. کە لەناویاندا DNA هەیە کە هەڵگری ئەو کۆدانەیە (زانیاریانەیە) کە باسمان کرد. مرۆڤ خاوەنی دوو جۆر لە کرۆمۆسۆمە کە بە کرۆمۆسۆمی X لەگەل Y ناودەبرێت کە یەکێکیان لە لایەن پیاوەکەوەیە و ئەوی تریان لەلایەن دایکەکەوە. خانەی مێینە هەردەم هەڵگری کرۆمۆسۆمیX   هەرچی خانەی نێرینە هەیە هەڵگری کرۆمۆسۆمی  XY. ئەو هێلکەیەی کەلە هێلکەدانەوە هاتۆتە دەرەوە بۆ پیتاندن هەردەم هەڵگری کرۆمۆسۆمی ئێکسە. ئەو سپێرمەی کە خۆی دەگەیەنێتە هێلکەکە دەپیتێنێ، گەر بیتوو ئەم سپێرمە هەڵگری کرۆمۆسۆمی X بێت کە لەپیاوەکەوە هاتووە ئەوا منداڵەکە دەبێتە کچ لەبەر ئەوەی کە مێینە هەردەم هەڵگری کرۆمۆسۆمی X. X لەگەل X دەبێتە کچ، بەڵام ئەگەر بهاتایە ئەو سپێرمەی پیاو کە خۆی دەگەیەنێتە هێلکەکە هەڵگری کرۆمۆسۆمی Y بیت ئەوە دە بێتە کوڕ چونکە X لەگەل Y دەبێتە کوڕ. کەواتە تەنها پیاو هەڵگری دووجۆری جیاوازە لە کرۆمۆسۆم وەک وتمان وای لەگەل ێکس بەڵام ئافرەت هەر ئێکسی هەیە. کە واتە هەرچەندە نێریش لە دەسڵاتی خۆی نیە کام کرۆمۆسۆم هێلکەی مێیەکە بپیتێنێ بەڵام سپێرمی پیاو بڕیار ئەدات کە کوڕ بێت یان کچ هەرچەندە لەدەسەڵاتی پیاویشدا نەبێت.
 هەندیک لێکۆڵینەوەی ئەم دواییە ئەڵێن کە ‌هێلکەی ئافرەت جۆرە سیگناڵێک لە جۆری بۆن ئەنێرێت کە تەنها یەک جۆر سپێرمە لێی حاڵی ئەبێت  و بۆنی ئەکات کە خۆی ئەگەیەنێتی بۆ پیتاندنی ئەو کرۆمۆسۆمەش جاری وا هەیە هەڵگری   کرۆمۆسۆمی  X جاری واهەیە هەڵگری کرۆمۆسۆمی Y. بە پێی ئەم لێکۆڵینەوانە سروشت یان خوا یان چی ناو ئەنێن ناوی نێن، هەست بە کەموو زیادی نێر و مێ ئەکات. بۆنموونە ساتێک کە شەڕ وکوشتاری زۆر بووە زیاتر مێینە کوریان بووە تا کچ لەو جۆرە کۆمەڵگایەدا. بەڵام سروشت دایمە لە ‌هەوڵی یەکسانی ئەم دوو جنسەدایە.

لەم بەشەدا سەرەتای پێکگەیشتنی سپێرم و هێلکە باسدەکەم کە بە ساتی پیتاندن لەقەڵەم دەدرێت. دوایی هەفتە بە هەفتە لەگەڵ گەشە کردنی کۆرپەکادا دەڕۆین تا لەدیک بوننی. دوایش بەردەوام دەم لە سەری تا قۆناگەکانی تری لە کۆمەڵگادا و ژینگەی پەروەردەکردنی و...هتد. لەبەر ئەوە ناچارم کە بیکەم بە بەش بەشەوە کە هەر جارەی کە بەشێکی دادەبەزێنم. لێرەوە بە بەشی یەکەم لە قەڵەمی دەدین.

بەشی یەکەم
مانگی یەکەم
پیتاندن

ساتێک ئەم دوو خانەیە یەک ئەگرن، ئەم هێلکەیە ئەپیتینرێ لەلایەن سپێرمەکەوە. ئەم دوو خانەیە ئەبنە یەک خانە بە هەڵگری دوکرۆمۆسۆم کە هەڵگری زانیارین (کۆدن) لە لایەن هەردوو جنسەکەوە ئەم خانەیە هەڵدەستێ بە دروست کردنی هەموو بەشەکانی لەش وئۆرگانەکانی. هەر لەم ساتەوە ژینگەی دەرەوەی منداڵدان وەک بارودۆخی لەباری دیاک لەبارەی جەستەیشو دەروونیشەوە، باری باشی ئابوری وخراپی دایک و باوکەکە، ژینگەی لەبارو نالەبار بۆ دایک و شێوازی ژیان کاردنی دایک و باوک، کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر گەشەی ئەم هێلکە پیتینراوە کە ئەتوانین بڵێین (مرۆڤ)ه لەناو منداڵداندا.

ئەمە وێنەی هێلکەیە کە سپێرمە دەوری داوە بۆ پیتاندنی. دەوروبەی ناوەڕاستی سوڕی مانگانەی ئافرەت، هێلکەیەک لە هیلکەدانەوە دنێردرێت بۆ ناو بۆری هێلکە. لە ماوەی ١٢ تە ٢٤  کاتژمێردا ئەم هێلکەیە لەلایەن سپێرمەیەکەوە دەپیتێنرێ ئەگەر یەک لەو ٣٥٠ ملیۆن سپێرمانەی پیاو بتوانێت خۆی بگەیەنێتێو بیپیتێنێ. هەر کە هێلکە پیتێنرا ئیتر خانەکە خۆی دائەخاتو هیچکام لە سپیرمەکانی تر ناتوانن بێنە ژوورەوە.

هەفتەی چوارەم
ئەو خانانەی ناو منادڵدان بە ئەمبیرۆ embryo (لە وێنەکە نوسراوە) ناو دەبرێت کە گەورەییەکەی بە قەد ناوکی سێوێک دەبێت. ئەمبیرۆ هێلکە پیتێنراوەکەیە لە دوای ١٦ هەم ڕۆژەوە. ئەم ێمبیرۆیە بە سێ شیواز گەشە ئەکات. لەلایەکی سەریەوە دوو نوشتاوەیی دروست ئە بێت و گەشە ئەکات و ئەبێت بۆ گوێچکە، هەندێ ڕەگەدەماری تر هەن کە گەشە دەکەن و دەبن بە مێشک و بڕ بڕەی پشت و دوایش دڵو سیستەمی خوێن سوڕان گەشەدەکەن لە بەشی ناوەڕاستدا. سییەکان، ڕیخۆڵەکان و بۆرییەکانی میز لە بەشیی ناووەوە گەشەدەکەن. پێشتر لە دروست بوونی ئەم شتانە ناوک دروست بووە لە بەینی کۆرپەکەو دایکەکە.

هەفتەی پێنجەم

لە قۆناغەدا دڵ دەستی بە لێدان کردووە پاڵپێوەنای خوین بۆ بەشەکانی لەش، ئەم کۆرپەیەی کە باسی لێئەکەین تەنها نیو سانتیمەتر گەورەیە، لە هەفتەی پێنجەمدا هەندێ ۆرگانی گرنگ وەک جگەر و گورچیلە دروست ئەبن. لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا مێشکو بڕبڕەی پشت بەیەک ئەگەن و قاچو دەستەکان دروست ئەبن، ڕیخۆڵەکان بەتایبەتی ڕیخۆڵەبچکۆلە دروست بونو لە شوێنی خۆیانن جێگیرن. دەموو بۆری قوڕگ درەوست ئەبن و سێوەی خۆیان وەردەگرن ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە هیچ بەرز بونەوەیەک بە لەشی دایکەکەوە دیار نیە.

هەفتەی شەشەم
لە قۆناغەدا سەری کۆرپەکە زۆر لە لەشی گەورەترە. شوێنی چاوەکانی وەک پەڵەیەکی ڕەش دیارن. بۆریەکانی لووت دروست ئەبن و گوێچکەی لە شوێنی خۆی دروست ئەبێ. دەستەکانی و قچی کۆرپەکە وەک سەوڵ دیارن واتە هێشتا مابەینی پەنجەکان لێک جیانەبونەتەوە، بەڵام دڵە خنجیلانەکەی لە خولەکێکدا ١٥٠ جار لێ ئەدا. لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا کۆرپەکە دەست ئەکا بە جوڵە، بەڵام جارێ دایک هەستی پێناکات.


هەفتەی حەوتەم        
لەم قۆناغەدا ئێمبیرۆکە ١،٢٥ سم درێژە. بە ڕوونی پەنجەکانی و نینۆکاکانی دیارن، بەڵام پێستی بەینی پەنجەکانی هێشتا بەتەواوی لێکجیا نەبوونەتەوە. ئێمبیرۆکە هەندێک جارلەپڕدا زۆر بەتوندی ئەجوڵیت. لەم قۆناغەدا جگەری دایکەکە خڕۆکە سورەکان زۆر دروست ئەکات و بۆ ەمبیرۆکەی ئەنێرێت. ئەمەش لەبەر ئەوەی کە دڕکەپەتکی ئێمبیرۆکە هێشتا دروست نەبووە. (دڕکەپەتک بشێکی گرنگی کۆئەندامی دەماری ناوەندیە تەواوکەری مێشکە درێژدەبێتەوە بەناو بڕبڕەی پشتدا دەڕوات).