måndag 1 augusti 2011

بەشی شەشەم بەشی یەکەم Development psychology سایکۆلۆژیای گەشەکردن



 




میران زوهدی

دەرونناس و دەرونناسی کۆمەڵایەتی


بەئاگای (تەرکیزکردن)، بیر (زاکیرە)، توانای فێربوون، توانای چارەسەرکردنی کیشە، بەهەستیو هۆسیاری، بەئاگابوون لە خودی خۆ واتە consciousness، توانای بیرکردنەوەو تیگەیشتن و توانای بڕیاردان، بەهەموو ئەم پرۆسێسانە کە لە مێشکی ئێمەی مرۆڤدا هەن و بەو هۆیەشەوە ئێمەی مرۆڤی لەئاژەڵەکانیتر جیا کردۆتەوە دەگوترێت کۆگنیتیڤ cognitive کە بەشێکی زۆر کرنگی سایکۆلۆژییە. لەم بەشەدا باس لە گەشەکردنی کۆگنیتیڤی ئەم کۆرپەیەدەکەین:
                                           
گەشەی کۆگنیتیڤی کۆرپەکە Cognitive development                            
ساتێک کۆرپەکە دێتە دنیاوە، دەست دەکەن بە ژیان کردن بەبێ ئەوەی کە هیچ شتێک دەربارەی ئەم ژیانە بزانن. بەڵام لەڕێگەی کاردانەوەکانیان، هەستیارەکانیان و فظولیەتیان  curious زۆر زوو فێری شت دەبەن. تەنانەت لە دەوروبەری تەمەنی یەک ساڵییاندا تا ڕادەیەکی زۆر شتەکانی چواردەوریان دەزانن و کەسانی چوار دەوریان دەناسنەوە. لەڕێگەی ڕەوزوە چواردەوریانەوە دەتوانن گەرمی و ساردی، تەڕیو وشکی لێک جیابکەنەوە. ئەم منداڵانە هەرچەندە تەمەنیان لە یەکساڵان دان بەڵام زۆر بە تواناوە کاریگەری دەکەنە سەر چواردەوریانو پێویستیەکانی خۆیان لەڕێگەی شێوازی جیاوازەوە لەبەرامبەرەکانیان دەگەییەنن، هەندێکیان زۆر ووشە بەکاردێنن بۆ گەیاندنی پەیامەکانیان. تەنانەت دەزانن کێ خزمی نزیکەو زوو زوو هاموشۆدەکرێت و دێت بە میوانی و لەگەڵ میوانی تردا لێکیان جیادەکاتەوە.
ساڵێک دوای ئەم تەمەنە واتە لە تەمەنی دوو ساڵیدا ئەم منداڵە دەگاتە ئەو ئاستەی کە دەتوانێت دنییایەکی فانتاسی گەورە پەرەپیبدات و ببێت بە مرۆڤێک کە بیردەکەتەوەو خیبرەکانی کە لە ماوەی ئەم ساڵەدا پیدایکردووە بەکاریان بهێنێ بۆ ژیانی ڕۆژانەی. هەموو ئەم شتانەی کەباسمان لێوە کرد پەیوەستە بە گەشەکردنی کۆگنیتیڤی کۆرپەکەوە، ئەم گەشەکردنەش بەچەند قۆناغێکدا تێپڕ دەبیت کە یەکە بە یەکە ئاماژەیان پێدەکەم.

دنیای منداڵەکە
منداڵی تازە لەدایک بوو یەتوانێ ببیستێ، بۆنبکات، تام بکات و ببینێ و هەستبکات، کاتێک دەستیان لێدەدەین کاردانەوەیان هەیە، هەست بە پلەی گەرما و ئازار دەکەن دەکەن. ئەوەی کە زۆر سەرنجی منداڵەکە ڕابکێشێت تا ڕادەیەک سنووردارە بۆنموونە دەبینن بە دەنگی بەرز، ڕووناکییەکی بەهێز یان شتانێک کە لەبینی 20 تا 25 لە دەموچاویانەوە دوور نەبێت. بەڵام هەستەکانی زۆر بەخێرایی گەشەدەکەن. لەسەرەتاوە زۆر کاردانەوەیەکی بەرچاویان دەبێت بۆ هەموو شتەکان کە لەدەووروبەریاندا ڕوودەدەن دەبینینکە کە بەجۆرێک دەحەپەسەێن یان دەترسن، بەڵام پاش ماوەیەکی زۆر کەم ئەم هەستیارانەیان ڕادێت لەگەڵ شتو ڕووداوەکانی ڕۆژانەیان و دەبینین کە کاردانەوەیەکی بەرچاویان نامێنێ بۆ هەندێ ڕوناکی دەنگی بەرز و تەلەفیزیۆنو رادیۆو هتد.
گەر باراوردی توانای بینینیان بکەین لەگەل توانی بیستنیان لەسەرەتای لەدایک بوونیانەوە ئاوا توانای بیستنیان زۆر بەباشی گەشەیان کردووە کە زۆر هەستیارن و بەدەنگی بەرز کۆرپەکە ناڕەحەت دەبێت ودەست بەگریان دەکات، تێبنی کراوە کە مۆسیقای خاوو کۆرپەکە هێمن دەکاتەوەو زۆر بە ئاسان تر دەیخەوینێ. کاتێک کە بەخەبەرن زۆر بە تەرکیزەوە گوێ لە مرۆڤەکانی چواردەوریان دەگرن کاتێک کە قسە دەکەن، تەنانەت هەر لە کۆتایی مانگی یەکەمیانەوە زۆر بە جوانی دەتوانن کە دەنگی دایکو باوکیان لەگەڵ کەسانی تردا جیا بکەنەوە و زیاتر گرنگی بە دەنگی دایکو باوکەکە دەدەن تا کەسانی تر. هەر لە تەمەنی چوار مانگیشەوە دەنگی ئەو کەسانەی کە زوو زوو لە چوادەوریانن دەناسێتەوە.
لێکۆڵینەوەیەک کە دەروناسان Anthony DeCasper & William Fifer کردوویان دەربارەی منداڵی ساوا لە یەکەم ڕۆژی لەدایکبوونیانەوە. ئەم منداڵایەن مەمکە مژەیەکیان دەدرایە کە کۆپلە کرابوو بە تەسجیلێکەوە تا دەنگی مژینەکە بێت، ئەم منداڵانە لەڕێگەی شێوازی مژینەکەیانەوە هەوڵیان دەدا کە دەنگی دایکیان درووست بکەنەوە بۆ بانگ کردنیان لە چاو دەنگی باوکیاندا ئەویش لە بەر ئەوەی کە منداڵەکە لەسەردەمی ناوسکی دایکییەوە زیاتر گوێی لە دەنگی دایکی بووە تا باوکی، جا ئەگەر باوکەکە دوای لەدایک بونی کۆرپەکە پەڕتووکی منداڵان  بۆ منداڵەکە بخوێنێتەوە یان ڕۆژانە قسەی زۆر لەگەڵ بکات ئەوا کۆرپەکە دەتوانێت لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا دەنگی باوکیشی لە خەڵکی تر جیا بکاتەوە. لەهەمان کاتدا چەند ئافرەتێک کە سکیان هەیە تاقیکردۆتەوە و ڕایانسپاردوون کە  بە دەنگێکی بەرز بۆ ماوەی شەش هەفتە چیرۆکێکی منداڵانە بۆ منداڵەکەی ناو سکی بخوینێتەوە، بەهەمووی 5 کاتژمێر زیاتر نەبێت. دوای لە دایک بوونی کۆرپەکە ساتێک دایکەکە هەمان چیرۆکی بۆ دەخویندەوە لەگەڵ چیرۆکی تردا کە کاتێک لە سکیدا بووە بۆی نەخوێندراوەتەوە، توانیان بیبینن کە چۆن کۆرپەکە کاردانەوەی هەیەو دەیەوێت گوێ لەو چیرۆکە بگرێت کە لە سکی دایکیەوە بۆی خویندراوەتەوە. ئەمەش ئەوەی دەرخست کە هەندێک سەپۆلی دەنگ هەن کە ئەمەندە گرنگن کە هەر لە سەرەتای ناو سکیدایکیانەوە زۆر گوێیان لێبووە کە لە دایکیش دەبن ئەو دەنگە هەڵدەبژیرنەوە کە دەنگی دایکەکەیانە.
لێکۆڵینەوەیەکی تر دەربارە ناسینەوەی دەنگی دایکو باوک. کۆرپەکەیان لەسەر کورسیەکی داناوەو بەرامبەر بە دایکو باوکی کە بە بێدەنگی بەرامبەر کۆرپەکە دانیشتوون و سەیری کۆرپەکەدەکەن. دەنگی دایکو باوکەکەش بە قسەکردنەوە تۆمار کراوەو  بە موکەبەرە لێدەدرێت. کاتێک دایکەکە قسە دەکات لە تۆمارەکەدا کۆرپەکە یەکسەر تەماشای دایکی دەکات کەبەرامبەری دانیشتووە و کاتێک بەوکەکە قسە دەکات لە تۆمارەکەدا کۆرپەکە ڕووی وەردەگێڕێتە سەر باوکی و تەماشای باوکی دەکات.
سەبارەت بە هەستی بۆنکردنی منداڵەوە زۆر بەباشی گەشەیان کردووە لەسەرەتای لەدایکبوونیانەوە سەرەڕای بۆن کردن بۆ تامو چێژی خۆراک ناسینەوەی خۆراک، ناسینەوەی بۆنکردنی دایکیان کە دەبێتە هۆی گەشەکردنێکی هەستو زۆز بۆ دایکەکە. ئەوەندەی پێناچێ دوای هاتنە دنیایانەوە کە دەتوانن تامەکانی وەک ترشو شیرینی و تاڵی لێک جیادەکەنەوە، بەتایبەت شیرینی هەر لە لەدایکبوونیانەوە دەیناسنەوەو مامانەکان لە خەستەخانە بۆ وەرگرتنی خوێن دوای هەفتەیەک لەدایک بوونایان تۆزێک شیرینیەکی بەهێز دەنێنە دەمیان ئینجا دەزی خوێن ڕاکێشانەکەیان دەکەن بە دەماری دەستیاندا و کۆرپەکە لەبەر بەهێزی شیرینییەکە ئاگای لە ئازاری چەقاندنی دەرزییەکە نامێنێ. سەبارەت بە هاستی ئازار لەسەرەتای لەسایکبوونیانەوە زۆر بە باشی گەشەیان نەکردووە لە چاو یەک ساڵ باش لەدایک بوونیان کە هەست بە ئازارکردنەکەیان زۆر بە هێزترە تەنانەت شیرینی پێدانیش کار ناکات ساتێک کۆرپەکە فەحسی خوێنی لێ وەردەگیریت.

یۆن پیاگێت تێۆری Jean Piaget  
یۆن پیاگێت کە لە 1896 تا 1980 ژیاوەو لەسەرەتاوە بایۆلۆژی و سروشتناس بووە. زۆر حەزی بە بیرکردنەوەو کۆگنیتیڤ گەشەکردنی منداڵان بووە و تێۆرییەکانی تا ئەم سەردەمەش بایەخ و کاریگەری تایبەتیان هەیە لەسەر دەروونناسی گەشەکردنی منداڵان. ئەوەی کەم ئەم زانایە دۆزییەوە ئەوەبوو کە منداڵ لە هەمان تەمەندا بە هەمان شێوە وەڵامیان دەدایەوە بەهەڵە ساتێک پرسیاریان لێدەکرا، ئەمەش ئەوەی گەیاند کە تێگەیشتنو بیرکردنەوەی منداڵان لەهەمان تەمەنو ساتدا بە پلە دەگۆڕدرێت و کردنی بە چوار بەشەوە، کە وەک قادرمەیەک وان، واتە تا نەچیتە سەرپلیکانەی یەکەم ناتوانیت بچیتە سەر پلیکانە دووەم. پلیکانەی ناو دەنریت یەکەم سەنسۆریسک و موتۆریسک  بە نسبەست منداڵان لە 0 تا 2 ساڵ، واتە لە ڕێگەی هەستیارەکان و وەڵام دانەوە بە کردار دەتوانن چواردەورو دنیا بپشکنن. منداڵان دەتوانن لە ڕێگەی ئەم هەستانەیانەوە بزانن کە شتو مەک هەرچەندە لە بەر چاودا نەبن بەڵام بونیان هەر هەیەو دەتوانن لەم ڕێگەیەوە لە زاکیرەیاندا بیهێڵنەوەو لە فانتاسییەکانیاندا بەکاری بهێننەوە.
قۆناغی دووەم منداڵانن لە تەمەنی 2 تا 6 ساڵ. لەم قۆناغەدا منداڵان ئەتوانن لە بارە بیرکردنەوەوە ئەوشتانەی چوار دەوریان هەڵبسەنگینن و بزانن و ەتوانن سیمبولانە بیر بکەنەوە کە ئام کارەش کاردانەوەی دەبێت لەسەر بیرکردەوەی فنتاسییان. کە ئەمەش وا دەکات کە منداڵان لەم تەمەنەدا تەنها لە یەک گۆشە بیناوە بۆ شتەکان بڕوانن و تا هێواش هێواش وایان لێدێت کە بتوانن لە گۆشە بینای دیکەشەوە بتوانن بۆ ستەکان بڕوانن و ئەمەش یارمەتی ئەوە دەدات کە بزانن و بتوانن تیبگەن کە کەسانی چوار دەوریان بۆچونی جیاوازیان هەیە بۆ شتەکان.
لە تەمەنی 7 سال بەرەو 11 ساڵ دەتوانن بە ڕادەیەکی مەنتیقی بیربکەنەوەو واتە دەتوانن لەوە تێبگەن کە پەرداخێک ئاو لە پەرداخێک دابیت یان لە جامێ یان لە تەشتێکدا هەمان قەبارەی هەیەو ڕێژەیەکی نەگۆڕە و ڕوکەشو ڕوالەت دەور نابینێت.
لە تەمەنی 12 ساڵیانەوە دەتوانن کە بیر بەکەنەوە لە بیرکردنەوەو ڕەفتارەکانی خۆیانو لێیبکۆڵنەوە کە ئەمەش وادەکات کە هەرزەکاران وا بزانن کە خەڵکانی تر تێناگەن لە هیچ ە ئەمان لە هەمووشتێک تیدەگەن. ئەم بۆچوونە وادەکات کە ئەم هەرزەکارانە واتێبگەن کە هەموو کات لە وەڵامیک زیاتر هەیە بۆ هەرچ پرسیارێک کە دەکرێت. لەبەر ئەمە زیاتر ئارەزوو دەکەن کە گفتوگۆبکەن دەربارەی ڕەووشت، ئەخلاق و سیاسەتو پرسیارە گرنگەکانی ژیان و کۆمەڵایەتی.
ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە کە منداڵ لە سەرەتای لەدایک بوونیەوە لە دنیای چوار دەوری دەکۆڵێتەوەو هەڵیدەسەنگێنێ. بۆ نموونە شتێک دەبینێت دەخولێتەوە، بایدەدات تالێدەبێتەوە بزانێت چی ڕوو دەدات دوای دوای دیبات بۆ دەمی تا لە ڕێگەی هەستیارەکانیەوە بزانێت چیە و چی ڕوودەدات،  کە هیچ ڕوونادات فڕێیدەدات تا بزانێت چی ڕوودەداتو لەم هەڵسووکەوتانەیەوەو لە ڕێگەی هەستیارەکانیەوە لە دنیای چواردەور دەکۆڵێتەوە.

زمانو گەشە کردنی
هەرچەندە منداڵی ساوا لەسەرەتاوە ناتوانێت قسە بکات بەڵام هەر لە دوو سێ مانگی سەرەتاییەوە دەنگە دەنگ و دوایش لە شەش مانگیەوە هەندێ دەنگ دەردەکات لە شێوازی پیتدایە لە دوای هەشت مانگیەوە پیتەکان پێکەوە دەنێت بەڵام ناواخنی نیە واتە بێمان یە. لەبەر ئەمە زۆر گرنگە کە دایکو باوکان و ئەوانەی لە چوار دەوری کۆرپەکەن لە تەمەنی 8 تا 12 مانگی منداڵەکەوە قسەیان لەگەڵ بکەنو اخاوتنیان زۆر لەگەلدا بکەن. بەم شێوەیە یارمەتی گەشە کردنی زمانی کۆرپەکە دەدەیتو کاریگری زۆریش دەکاتە سەر گەشی کۆمەڵایەتی کۆرپەکە. دەوروبەری لەسەدا 50 ی منداڵی ساوا یەکەم وشەی لە تەمەنی یەک ساڵیدا دەڵێت و لە سەدا 90 یان پێش ئەوەی 18 مانگ پڕبکەنەوە. ئەم وشە سەرەتاییانە زیاتر ئەو وشانە دەگریتەوە کە بەلای کۆرپەکانەوە گرنگن. زیاد بونی ئەم وشانە زۆر بەهێواشی زیاد دەبن کە دەگاتە دوروبەر 2 تە ٣ وشە تا تەمەنی یەک ساڵی و بەڵام دەگاتە دەوروبەری 300 وشە لە تەمەنی دوو ساڵیدا و ئیتر زۆر بەخێرایی وش فێردەبن. منداڵێکی 6 ساڵان دەوروبەری 10000 وەشەی خەزن کردووەو دەتوانێت زۆر بە جوانی ئاخافتن بکاتو بیرو بۆچونەکانی دەرببڕێت.
فێربوونی زمانی کۆرپە لەهەموو جیهان تا ڕادەیەکی زۆر وەک یەکن و بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
  1. منداڵی تازا لەدایک بوو لە ڕێگەی دەنگ، چوڵاندنەوە و بەکارهێنانی ماسولکەکانی دەموو چاو بۆ گۆرێنی ڕوکەشی دەموو چاووەوە  بۆ تەعبیر کردن لە ڕازیبوون و نارازی بوون، ڕوودەدات.
  2. لە تەمەنی 6 مانگییەوە منداڵەکە دەست دەکات بە گڕوگاڵ کردن و دەرپەڕاندی پیت.
  3. لە دەوروبەری 8 مانگییەوە کۆرپەکە دەتوانێت هەندێ یاسایی ئاخافتن بەکار بهێنێت.
  4. لە 10 تا 18 مانگییەوە منداڵەکە دەتوانێت هەندێک وشە بەکار بهێنێت و لێرە بەدواوە زۆر بەخێرایی خەزینەی وشی گەشە دەکات.
  5. لە دەوروبەری 2 ساڵییەوە زۆربەی زۆری منداڵان هەندێک کۆنترۆڵیان هەیە بەسەر یاسای زماندا (ڕێزمانی) دا دەزانن وشەکان چۆن پاشو پێش دەخرێن.
هەموو منداڵێک هەر لە سەرتایی هاتنە دنیایەوە پاڵنەرێکی سروشتی زۆر بەهێزی هەیە کە خواستێکی زۆری لە لا دروست دەکان کە دەبێتە هۆی پاڵ پێوەنانی کۆرپەکە  بۆ تێگەیشتنی لە دنیای چواردەوری خۆی. هەمان پاڵنەر کە ئەم کۆرپەیە دەکات بە لێکۆڵەرەوە لە هەموو شتو ڕووداوەکانی چواردەوری، وا لەم کۆرپەیە داکات کە بەدوای مەبەستی هەموو وشەیەکدا بگەڕێت کە لە دەمی قسەکەر دێتە دەرەوە. جا هەتا زیاتر لەگەل منداڵدا قسە بکرێت ئەوا زۆر زیاتر زمانی گەشە دەکات.