lördag 14 januari 2012

Epilepsi پەرکەم

Epilepsi کە بە کوردی پێیدەڵێین پەرکەم، یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکان کە توشی ڕەگەدەماری مێشک دەبێت. ئەم نەخۆشییە تەنها لە مرۆڤدا باو نیە بەڵکو لە ناو ئەو ئاژەڵانەشدا هەن کە کۆرپەیان لە ڕێگەی منداڵدانەوە دەبێت و شیردەرن نەک ئەو ئاژەڵانەوی کە هێلکەدادەنێنو لەسەر وشکانی دەژین، لەهەمان کاتدا لەناو باڵندەشدا هەر باوە.

هەزاران ساڵە ئەم نەخۆشییە خەڵکانی توشی ترسو سەرسوڕمان کردووە. بەپێی سەرچاوەکان کە لەر ئەم نەخۆشیە لەسەر بەر کە نوسراوەتەوە لە میزۆپۆتامیا، میسر، یۆنان و چینەوە نزیکەی ٣٧٠٠ ساڵە ئەم نەخۆشییە ناسراوە نەک وەک پەرکەم بەڵکو لە زەمانەدا خەڵکان وایان زانیوە کە ئەو کەسە شەیتان یان جنۆکە چۆتە ناو لەشییەوە بۆیە ئەم حاڵەتەی لێ بەسەردێت ساتێک کە فێی لێدێت. لە هەندێ کلتوری تریشدا بە کردارێکی پۆسێتیڤ لە قەڵەم دراوە، گوایە کەسی توشبوو لە خوداو فریشتەکانەوە نزیکە. ئەم بۆچوونە ئێستاش لە زۆر شوێنی کلتورە جیاوازەکاندا هەر ماوە. تەنانەت لە زۆر شوێنی کوردستانی خۆماندا کەسانی توشبوو دەبرێن بۆ لای مەلا سەر شەخس بۆ دوعا کردن.

فەیلەسوفی یۆنانی هیپوکراتێس Hippocrates  و هاوڕێکانی یەکەم کەسبوون کە لە ٤٠٠ ساڵی پێش زاین ئەم بۆچونەیان بەدرۆخستەوە کە خەڵکان هەیان بوو، بەڵکو پێیان وابوو کە نەخۆشییەکە دەگەڕیتەوە بۆ گۆڕانکاری کە لە مێشکدا ڕوودەدات. زانستی مۆدێرنی ئەمرۆکە کە هەیە دەربارەی ئەم نەخۆشییە لە ساڵانی ١٨٠٠ وە سەرچاوەی گرتووە ئەویش نێڤرولۆگی بەریتانی بەناوی جاکسۆن .Hughlings Jackson (1911-1835)   جاکسۆن سەلماندی کە ئەم نەخۆشییە دەگەرێتەوە بۆ گۆڕانکارییەکی زۆر خێرای تەزووە کارەباییەکانی مێشک.

ئەم گۆڕڕان کارییە کە لەناو خانەی ڕەگە دەمارەکاندا ڕوودەدات ساتێک سگنالە ئەلیکترۆنیەکان لە خانە نێورۆیەکەوە دەڕوات بۆ ئەوی تر. ئەمەش دەبیتە هۆی ڕەقبوونی ماسولکەو جومگەکانی لەش لە دەستانی هەموو یان زۆرینەی بەئاگابوون لەخۆ، واتە کەسیک کە شاڵاوی پەرکەمەکەی بۆ دێت یان ئاگای لە خۆی نامێنێتو بێهۆش دەبێت یان کەمێک ئاگای لە جیهانی دەرەوە دەمێنی و هەر لەم ساتەشدا زاکیرەشی لەم شاڵاوە ڕزگاری نابێت و کەسی توش بوو یان هیچی نایەتەوە یاد یان کەمێک لە ڕووداوەکەی دێتەوە یاد. مەبەستمان لە شاڵاو ئەو ساتەیە کە نەخۆشیەکە خۆی پیشان دەدات، واتە ئەو ساتەی کە تەزووە کارەبەییەکان بەرزو نزم دەبن.

خودی Epilepsi  پەرکەم، ئەوە دەگەیەنێت کە ئەم شاڵاوە، کە خۆمان زۆر جار پێی دەڵیین فێ، وەختو ناوەختی دیاری نەکراوە و پەیوەست نیە بە ڕوو داوە دەرەکیەکانەوە، یاخود ژینگەی دەرەوە بەڵکو کەس نازانێت کەی ڕوو دەدات، لەوانەیە کەسی توشبوو لە ناو پاسدابێت، ئۆتۆمبیل لێبخوڕیت، لەسەر کاربێت و هتد. دواترئەم نیشانەیە دەبێت زیاتر لە یەک جار ڕووبدات تا کەسی توشبوو دیاگنۆسی پەرکەمی وەربگرێتو دەرمانی چارەسەری بدرێتێ، چونکە لەسەدا ٦٠ تا ٧٠ ی ئەوانەی کە یەک جار فێی پەرکەمیان لێهاتووە ئیتر دووبارە نابێتەوەو لەبەر ئەوە پێویست بە دەرمان ناکات. ئەوەی کە دوو جار ئەم ڕوداوەی لێ ڕوودابێت ئەوا شانسیان لەسەدا ٢٥ دەبێت بۆ وەرگرتنی دیاگنۆسی (دیاریکردنی نەخۆشی) پەرکەمو دەبێت دەرمان وەرگرن. زۆر جار ئەوانەی کە نیشانەی پەرکەمیان هەیە بەبۆنەی کاری دەرەکیەوە وەک خوێن پژانی ، بەرزبوونی پلەی گەرمی لەش واتە تا، بەتایبەت لەمنداڵدا، بریندار بوونی کاسەی سەر و زیاد بەکارهێنانی ئەلکهول. ئەم هۆیانە زۆر ژار دەبنە هۆی دروست بوونی نیشانەکانی پەرکەم، بەڵام لەبەر ئەوەی کە دروست بوونی فێیەکە بەهۆی کاریگەری دەرەکییەوەیە ناتوانرێت کەسی توشبوو بە نەخۆشی پەرکەم لەقەڵەم بدرێت هەرچەندە چەند جارێکیش حاڵەتی فێی لێبێت. لەم کاتەدا لەباتی ئەوەی کە دەرمان بۆپەرکەم بدرێت بەنەخۆش، چارەسەرکردن ئاڕاستەی کاریگەرەدەرەکییەکە دەکرێت کە بۆتە هۆی پەرکەمەکە، بۆ نموونە ئەوانەی کە الکهول زۆر دەخۆن و نیشانەی پەرکەم لێی ڕوداون هەوڵ دەدرێت کە یارمەتی بدرین تا ئەلکهول نەخۆنەوە، ئەوەی تای بەرزە دەرمانی بدەنێ تا تاکەی دابزێنێ و هەتد.


جۆرەکانی پەرکەمو نیشانەکان
Grand mal ئەم جۆرە کەسی توش بوو کاتێک کە ‌شاڵاوی فێی لێدێت یەکەم جار بە بورانەوەیەکی لەناکاو دەستپێ دەکات و دەکەوێت بە عەرزدا و دواتر ماسولکەکانی ڕەق دەبن و زیاتر لەسەر پشت دەکەون. ئەم جۆرە پەرکەمە کاریگەری دەکاتە سەر بیری کەسی توش بوو و ئەمەش دەبیتە هۆی ئەوەی کە کەسی توش بوو هیچی بیر نامێنێ کاتێک کە دێتەوە هۆش خۆی. ئەم جۆرە بەوە دەناسرێتەوە کە کەسی توش بوو لا هەردولایەوە لای شانیەوە هەڵدەبەزێتەوە وەک ئەوەی کارەبای لێبدەی. لەماوەی 1-2 خولەک کۆتای دێتو هەموو ماسولکەکانی لەشی خاودەبنەوە و کەسی توشبوو بە نەرموشلی و وەک بڵێی هیلاک بێت پاڵدەکەوێت. لەبەرئەوەی کە تەنانەت ماسولکەکانی بۆری میزو ڕیخۆڵەکانیش لەکاتی شاڵاوەکەدا گرژ دەبن ودوایی خاو دەبنەوە، کە زۆر جار دەبێتە هۆی ئەوەی کە کاسی توسبوو دیتەوە باری ئاسایی خۆی میز یان پیسایی بە خۆیدا دەکات. هەروەها لەکاتی شاڵاوەکەدا لەبەر گرژبونی ماسولکەکانی بۆری هەوا دەتوانریت دەنگێکی وەک خیزە یان قیژە ببیسترێت، لەوکاتەدا بۆری هەوا گرژ دەبیتو هاواکەی ناو بۆریەکە دەکاتە دەرەوە و دەبێتە هۆی ئەو دەنگە و دەموچاوی کەسی توشبوو زەردهەڵدەگەرێت لەبەر نەبونی ئۆکسجین لەلەشیدا، بەڵام لەسەرەتای شاڵاوەکەوە دەموچاوی سوردەبیتەوە وەک چۆن کەسێک شتێکی قورس هەڵدەگرێت.
  1. Petit mal (Absencer) ئەم جۆرە پەرکەمە لە پڕێکدا دەست پێدەکات و دەبێتە هۆی پچڕانی ئەو چالاکیەی کە کەسی توش بوو لەو ساتەدا خەریکێتی. بۆنمونە لە پڕێکدا دەست پێدەکات کە کەسی تووش بوو خەریکی ڕێکردنە، یان خەرکی قسە کردنە، یان نان خواردنە و هتد. کاتێک کە ئەم شاڵاوە دێت کەسی توشبوو ڕێک ڕادەوەدتێت و تەماشای بەردەمی خۆی دەکات بەبێ جوڵە وەک ئەوەی بڵێی پلاکی گلۆپێک بکۆژێنیتەوە یاکسەر گلۆپەکە دەکوژێتەوە. لەم ساتەدا کەسی توشبوو وەڵام ناداتەوە کەتێک کە قسەی لەگەڵ دەکەیت و چاوەکانی کراونەتەوەو چاو ناتروکێنێ. هەروەک چۆن لەناکاو ئەم کەسە ڕادەوەستێت لە چالاکیەکەی کە خەریکیەتی هارواش لە پڕ لە بەینی چەند چرکەیەک تا نیو خولەک دێتەوە باری ئاسایی خۆی، هەر وەک گڵۆپەکە دابگیرسینیتەوە. هەندێ جار هەندێ نیشانەی تریان لێدەردەکەوێت وەک ڕەق بونی ماسولکەکان، بەڵام ئەوانەی کە ئەم جۆرە پەرکەمەیان هەیە تاڕادەیەک کەمتر توشی ئەم کرژ بوونی ماسولکەیە دەبن. گەر کەسی توشبوو دەرمانی چارەسەر بەکار نەهێنی ئەوا ئەگەری هەیە لە ڕۆژێکدا دەیان جار توشی ئەم کوژاندنەوەیەو داگیرساندنەوەیە ببێتەوە. Petit mal زیاتر توشی منداڵ و گەنجەکان دەبێت.
  2. Myoklona ئەم جۆرە زیاتر لەو کەسانەدا بەدی دەکرێت کە جۆرێک لە جۆرەکانی پەرکەمیان هەبووە لە تەمەنی هەرزەکارییەوە. ئەم جۆرە شاڵاوە بە هەڵبەزینەوەی قۆڵو شان دەستپێدەکات و بە جۆری  Absencer(2)  یان Grand mal(1) کۆتای دێت.



هۆکاری توش بوون:

هەرچەندە کە زۆر تەکنیکی لێکۆڵینەوەی نەخۆشیەکان بە گشتی لەم ڕۆکەدا پێشکەوتووە، بەڵام هۆی توشبوونی نەخۆشی پەرکەم تا ئێستا لەسەدا 50 ناسراوە و لەسەدا 50 کەی تری دەگەڕیننەوە بۆ جیناتەکان، واتە ویراسی. ئەو لەسەدا 50 ی کە بە مێتودی زانستی سەلمێنراون بریتین لەمانەی خوارەوە:

1.      Stroke خوێن پژانی مێشک: ئەە کەسانەی کە پەرکەمیان هەیە لەسەدا 15 تا 20 یان خوێن پژانی مێشکیان هەبووە ولەهەفتەی یەکەمی خوێنپژانەکەوە پەرکەمیش لێیان دەدات دوای باش بوونیان لە خوێن پژان ئەم پەرکەمە نامێنێ. ئەوانەی کە تەمەنیان لە 65 ساڵ بەرەو سەرەوەیە لەسەدا 3 تا 4 یان دوای ئەوەی کە لەهەفتەی یەکمی خوێن پژانەکەوە توشی پەرکەم دەبن، ئەم نەخۆشیە کۆتایی پێنایەت هەرچەندە کارایی خوێن پژانەکەش کۆتایی پێهاتبێ.

2.      برینداربوونی مێشک لەزووەوە: لەسەدا 10 ی ئەوانەی کە پەرکەمیان هەیە برینداری مێشکیان هەیە کە لە منداڵییەوە بەهۆی پرۆسەی لە دایک بوونەوە یان لە کاتی منداڵی ساواییدا دروست بووە، کە تەنانەت هەندێکیان کار دەکاتە سەر توانی عەقڵیو تێگەیشتنیشیان.

3.      هەبوونی پەڵە لەسەر مێشک: لەسەدا 5 تا 10 ی ئەوانەی پەرکەمیان هەیە، پەڵەیان هەیە لەسەر مێشکیان کە جۆری شێرپەنجە نیە بەڵکو دەتوانرێت لە ڕێگەی نەشتەر گەرییەوە ئەو پەڵەیە ببڕدرێتو نەخۆشی پەرکەمەکە چارەسەر بکرێت.

4.      برینداری لە کاسەی سەردا: لەسەدا 3 تا 6 ی ئەوانەی کە پەرکەمیان هەیە برینداری کاسەی سەریان بەهۆی ڕوداووە جۆربەجۆرکەنی ژیانەوە وەک ڕوداوی ئۆتۆمبیل و هتد، بریندا بووە. ئەم جۆرە گێژ دەبنو لە هۆش خۆیان دەچن بۆ ماوەی 30 خولەک.

5.      دروست بوونی ئلتیهاب Infection لە مێشکدا: لەسەدا 1 تا 3 ئەوانەی کە پەرکەمیان هەیە ئلتیهابی مێشکیان هەیە. ئەم هۆیە زیاتر لە وڵاتانی وەک ئەمریکای لاتین و ئەفریقا بەدی کراوە.

6.      لە دەستدانی بیر (زاکرە) Dementia: ئەو کەسانەی کە توشی لەدەستدانی بیر دەبن لەسەدا 18 یان توشی پەرکەم دەبن.

Diagnosis   دەست نیشانکردنی پەرکەم

وەک وتمان کاتێک دەتوانین بڵێن کە کەسێک توشی نەخۆشی پەرکەم بووە کە زیاد لە یەک جار جۆرێک لەجۆرەکانی پەرکەمی لێهاتبێ لەکاتو ساتی دیاری نەکراودا بەبێ هیچ هۆیەکی دەرەکی. زۆر گرنگە کە بزانرێت لە چ بارودۆخێکدا شاڵاوی پەرکەمەکە ڕویداوە، چونکە زۆر جار بورانەوە بەهۆی زۆر نزمبونەوەی لیدانی دڵ، ناڕێکی لێدانی دڵ، حرسی دڵەڕاوکێ یان ژانەسەری بەهیزەوە ڕوودەدات.

لەبەر ئەوەی کە کەسی توشبوو زۆر بە دەگمەن لەکاتی سەردانی پزیشکدا شاڵاوی پەرکەمی بۆ دێت، هیچ یان زۆر بە کەمی دێتەوە یادی کە چی ڕوویداوە،  زۆر گران دەبێت بۆ پزیشک تا دەستنیسانی نەخۆشیەکە بکات. لەبەر ئەمە لەسەر قسەی شایەت حاڵی ڕووداوەکان کە زیاتر کەسوکاری نەخۆشەکەیە، یان ئەوانەی کە لەگەڵی کاردەکەن یان کاتی ڕووداوەکەیان بینیووە دەتوانرێت شکی نەخۆشی پەرکەم لە کەسی توشبوو بکرێت. پاشان بەهۆی ئامیری تەکنیکی تازەوە کە بە EEG elektroencefalografi  ناو دەبرێت، دەستنیشانی نەخۆشییەکە دەکرێت. ئەم ئامێرە کە چەند وایەرێکی زۆری پێوەیە و بە کاسەی سەرەوە دەلکێنرێ، زەبزەبە کارەباییەکانی مێشک دەپێو لەڕێگەیەوە دەتوانرێت بزانریت کە گۆڕانکاری لەکوێی مێشکدا ڕوویداوە.
ئەمە وینەی ئامیرەکەیە
 EEG


چارەسەر:
دەرمانی چارەسەر کە بەکاردەهێنرێت بۆ لابردنی یان نەهێشتنو لاوازکردنەوەی شاڵاوی فێکەیە نەک نەهیشتنی پەرکەم. ئەم جۆرە دەرمانە لە گروپی Antiepileptic  ە و لە ساڵانی 1912 ەوە ئەم گروپەهەن یەکێک لەوانە کە لە زۆربەی شوێنی دنیا بەکاردەهێنرێت بۆ پەرکەم دەرمانی Fenobarbital  ە. ئەمرۆکە ئەمرۆکە دەیان دەرمانی جۆراو جۆر هەن کە دەبێت لە دوای دەستنیشان کردنی وردی نەخۆشیەکە و نیشانەکانی، هەڵبژێرێت بە پێی جۆرو نیشانەی شاڵاوی پەلامارەکە، چونکە هەریەکەیان بە جۆرێک کار دەکات. لە پاش ئەوەی کە دەرکەوت سەرەڕای بەکار هێنانی دەرمانیش نەخۆشەکە هەر فێی هەیەو دەرمانەکە کارایی تەواو ناکات، دەتوانرێت لە زۆر شوێنی دنیا ئەم نەشتەرگەرییە لەدوای دەستنیشانکردنی تەواوی شوێنی چالاکیەکە لەمێشکدا ئەنجام بدرێت لەڕێگەی بڕینی ئەو شوێنەی کە چالاکی پەرکەمەکەی تێدا ڕوودەدات.

måndag 1 augusti 2011

بەشی شەشەم بەشی یەکەم Development psychology سایکۆلۆژیای گەشەکردن



 




میران زوهدی

دەرونناس و دەرونناسی کۆمەڵایەتی


بەئاگای (تەرکیزکردن)، بیر (زاکیرە)، توانای فێربوون، توانای چارەسەرکردنی کیشە، بەهەستیو هۆسیاری، بەئاگابوون لە خودی خۆ واتە consciousness، توانای بیرکردنەوەو تیگەیشتن و توانای بڕیاردان، بەهەموو ئەم پرۆسێسانە کە لە مێشکی ئێمەی مرۆڤدا هەن و بەو هۆیەشەوە ئێمەی مرۆڤی لەئاژەڵەکانیتر جیا کردۆتەوە دەگوترێت کۆگنیتیڤ cognitive کە بەشێکی زۆر کرنگی سایکۆلۆژییە. لەم بەشەدا باس لە گەشەکردنی کۆگنیتیڤی ئەم کۆرپەیەدەکەین:
                                           
گەشەی کۆگنیتیڤی کۆرپەکە Cognitive development                            
ساتێک کۆرپەکە دێتە دنیاوە، دەست دەکەن بە ژیان کردن بەبێ ئەوەی کە هیچ شتێک دەربارەی ئەم ژیانە بزانن. بەڵام لەڕێگەی کاردانەوەکانیان، هەستیارەکانیان و فظولیەتیان  curious زۆر زوو فێری شت دەبەن. تەنانەت لە دەوروبەری تەمەنی یەک ساڵییاندا تا ڕادەیەکی زۆر شتەکانی چواردەوریان دەزانن و کەسانی چوار دەوریان دەناسنەوە. لەڕێگەی ڕەوزوە چواردەوریانەوە دەتوانن گەرمی و ساردی، تەڕیو وشکی لێک جیابکەنەوە. ئەم منداڵانە هەرچەندە تەمەنیان لە یەکساڵان دان بەڵام زۆر بە تواناوە کاریگەری دەکەنە سەر چواردەوریانو پێویستیەکانی خۆیان لەڕێگەی شێوازی جیاوازەوە لەبەرامبەرەکانیان دەگەییەنن، هەندێکیان زۆر ووشە بەکاردێنن بۆ گەیاندنی پەیامەکانیان. تەنانەت دەزانن کێ خزمی نزیکەو زوو زوو هاموشۆدەکرێت و دێت بە میوانی و لەگەڵ میوانی تردا لێکیان جیادەکاتەوە.
ساڵێک دوای ئەم تەمەنە واتە لە تەمەنی دوو ساڵیدا ئەم منداڵە دەگاتە ئەو ئاستەی کە دەتوانێت دنییایەکی فانتاسی گەورە پەرەپیبدات و ببێت بە مرۆڤێک کە بیردەکەتەوەو خیبرەکانی کە لە ماوەی ئەم ساڵەدا پیدایکردووە بەکاریان بهێنێ بۆ ژیانی ڕۆژانەی. هەموو ئەم شتانەی کەباسمان لێوە کرد پەیوەستە بە گەشەکردنی کۆگنیتیڤی کۆرپەکەوە، ئەم گەشەکردنەش بەچەند قۆناغێکدا تێپڕ دەبیت کە یەکە بە یەکە ئاماژەیان پێدەکەم.

دنیای منداڵەکە
منداڵی تازە لەدایک بوو یەتوانێ ببیستێ، بۆنبکات، تام بکات و ببینێ و هەستبکات، کاتێک دەستیان لێدەدەین کاردانەوەیان هەیە، هەست بە پلەی گەرما و ئازار دەکەن دەکەن. ئەوەی کە زۆر سەرنجی منداڵەکە ڕابکێشێت تا ڕادەیەک سنووردارە بۆنموونە دەبینن بە دەنگی بەرز، ڕووناکییەکی بەهێز یان شتانێک کە لەبینی 20 تا 25 لە دەموچاویانەوە دوور نەبێت. بەڵام هەستەکانی زۆر بەخێرایی گەشەدەکەن. لەسەرەتاوە زۆر کاردانەوەیەکی بەرچاویان دەبێت بۆ هەموو شتەکان کە لەدەووروبەریاندا ڕوودەدەن دەبینینکە کە بەجۆرێک دەحەپەسەێن یان دەترسن، بەڵام پاش ماوەیەکی زۆر کەم ئەم هەستیارانەیان ڕادێت لەگەڵ شتو ڕووداوەکانی ڕۆژانەیان و دەبینین کە کاردانەوەیەکی بەرچاویان نامێنێ بۆ هەندێ ڕوناکی دەنگی بەرز و تەلەفیزیۆنو رادیۆو هتد.
گەر باراوردی توانای بینینیان بکەین لەگەل توانی بیستنیان لەسەرەتای لەدایک بوونیانەوە ئاوا توانای بیستنیان زۆر بەباشی گەشەیان کردووە کە زۆر هەستیارن و بەدەنگی بەرز کۆرپەکە ناڕەحەت دەبێت ودەست بەگریان دەکات، تێبنی کراوە کە مۆسیقای خاوو کۆرپەکە هێمن دەکاتەوەو زۆر بە ئاسان تر دەیخەوینێ. کاتێک کە بەخەبەرن زۆر بە تەرکیزەوە گوێ لە مرۆڤەکانی چواردەوریان دەگرن کاتێک کە قسە دەکەن، تەنانەت هەر لە کۆتایی مانگی یەکەمیانەوە زۆر بە جوانی دەتوانن کە دەنگی دایکو باوکیان لەگەڵ کەسانی تردا جیا بکەنەوە و زیاتر گرنگی بە دەنگی دایکو باوکەکە دەدەن تا کەسانی تر. هەر لە تەمەنی چوار مانگیشەوە دەنگی ئەو کەسانەی کە زوو زوو لە چوادەوریانن دەناسێتەوە.
لێکۆڵینەوەیەک کە دەروناسان Anthony DeCasper & William Fifer کردوویان دەربارەی منداڵی ساوا لە یەکەم ڕۆژی لەدایکبوونیانەوە. ئەم منداڵایەن مەمکە مژەیەکیان دەدرایە کە کۆپلە کرابوو بە تەسجیلێکەوە تا دەنگی مژینەکە بێت، ئەم منداڵانە لەڕێگەی شێوازی مژینەکەیانەوە هەوڵیان دەدا کە دەنگی دایکیان درووست بکەنەوە بۆ بانگ کردنیان لە چاو دەنگی باوکیاندا ئەویش لە بەر ئەوەی کە منداڵەکە لەسەردەمی ناوسکی دایکییەوە زیاتر گوێی لە دەنگی دایکی بووە تا باوکی، جا ئەگەر باوکەکە دوای لەدایک بونی کۆرپەکە پەڕتووکی منداڵان  بۆ منداڵەکە بخوێنێتەوە یان ڕۆژانە قسەی زۆر لەگەڵ بکات ئەوا کۆرپەکە دەتوانێت لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا دەنگی باوکیشی لە خەڵکی تر جیا بکاتەوە. لەهەمان کاتدا چەند ئافرەتێک کە سکیان هەیە تاقیکردۆتەوە و ڕایانسپاردوون کە  بە دەنگێکی بەرز بۆ ماوەی شەش هەفتە چیرۆکێکی منداڵانە بۆ منداڵەکەی ناو سکی بخوینێتەوە، بەهەمووی 5 کاتژمێر زیاتر نەبێت. دوای لە دایک بوونی کۆرپەکە ساتێک دایکەکە هەمان چیرۆکی بۆ دەخویندەوە لەگەڵ چیرۆکی تردا کە کاتێک لە سکیدا بووە بۆی نەخوێندراوەتەوە، توانیان بیبینن کە چۆن کۆرپەکە کاردانەوەی هەیەو دەیەوێت گوێ لەو چیرۆکە بگرێت کە لە سکی دایکیەوە بۆی خویندراوەتەوە. ئەمەش ئەوەی دەرخست کە هەندێک سەپۆلی دەنگ هەن کە ئەمەندە گرنگن کە هەر لە سەرەتای ناو سکیدایکیانەوە زۆر گوێیان لێبووە کە لە دایکیش دەبن ئەو دەنگە هەڵدەبژیرنەوە کە دەنگی دایکەکەیانە.
لێکۆڵینەوەیەکی تر دەربارە ناسینەوەی دەنگی دایکو باوک. کۆرپەکەیان لەسەر کورسیەکی داناوەو بەرامبەر بە دایکو باوکی کە بە بێدەنگی بەرامبەر کۆرپەکە دانیشتوون و سەیری کۆرپەکەدەکەن. دەنگی دایکو باوکەکەش بە قسەکردنەوە تۆمار کراوەو  بە موکەبەرە لێدەدرێت. کاتێک دایکەکە قسە دەکات لە تۆمارەکەدا کۆرپەکە یەکسەر تەماشای دایکی دەکات کەبەرامبەری دانیشتووە و کاتێک بەوکەکە قسە دەکات لە تۆمارەکەدا کۆرپەکە ڕووی وەردەگێڕێتە سەر باوکی و تەماشای باوکی دەکات.
سەبارەت بە هەستی بۆنکردنی منداڵەوە زۆر بەباشی گەشەیان کردووە لەسەرەتای لەدایکبوونیانەوە سەرەڕای بۆن کردن بۆ تامو چێژی خۆراک ناسینەوەی خۆراک، ناسینەوەی بۆنکردنی دایکیان کە دەبێتە هۆی گەشەکردنێکی هەستو زۆز بۆ دایکەکە. ئەوەندەی پێناچێ دوای هاتنە دنیایانەوە کە دەتوانن تامەکانی وەک ترشو شیرینی و تاڵی لێک جیادەکەنەوە، بەتایبەت شیرینی هەر لە لەدایکبوونیانەوە دەیناسنەوەو مامانەکان لە خەستەخانە بۆ وەرگرتنی خوێن دوای هەفتەیەک لەدایک بوونایان تۆزێک شیرینیەکی بەهێز دەنێنە دەمیان ئینجا دەزی خوێن ڕاکێشانەکەیان دەکەن بە دەماری دەستیاندا و کۆرپەکە لەبەر بەهێزی شیرینییەکە ئاگای لە ئازاری چەقاندنی دەرزییەکە نامێنێ. سەبارەت بە هاستی ئازار لەسەرەتای لەسایکبوونیانەوە زۆر بە باشی گەشەیان نەکردووە لە چاو یەک ساڵ باش لەدایک بوونیان کە هەست بە ئازارکردنەکەیان زۆر بە هێزترە تەنانەت شیرینی پێدانیش کار ناکات ساتێک کۆرپەکە فەحسی خوێنی لێ وەردەگیریت.

یۆن پیاگێت تێۆری Jean Piaget  
یۆن پیاگێت کە لە 1896 تا 1980 ژیاوەو لەسەرەتاوە بایۆلۆژی و سروشتناس بووە. زۆر حەزی بە بیرکردنەوەو کۆگنیتیڤ گەشەکردنی منداڵان بووە و تێۆرییەکانی تا ئەم سەردەمەش بایەخ و کاریگەری تایبەتیان هەیە لەسەر دەروونناسی گەشەکردنی منداڵان. ئەوەی کەم ئەم زانایە دۆزییەوە ئەوەبوو کە منداڵ لە هەمان تەمەندا بە هەمان شێوە وەڵامیان دەدایەوە بەهەڵە ساتێک پرسیاریان لێدەکرا، ئەمەش ئەوەی گەیاند کە تێگەیشتنو بیرکردنەوەی منداڵان لەهەمان تەمەنو ساتدا بە پلە دەگۆڕدرێت و کردنی بە چوار بەشەوە، کە وەک قادرمەیەک وان، واتە تا نەچیتە سەرپلیکانەی یەکەم ناتوانیت بچیتە سەر پلیکانە دووەم. پلیکانەی ناو دەنریت یەکەم سەنسۆریسک و موتۆریسک  بە نسبەست منداڵان لە 0 تا 2 ساڵ، واتە لە ڕێگەی هەستیارەکان و وەڵام دانەوە بە کردار دەتوانن چواردەورو دنیا بپشکنن. منداڵان دەتوانن لە ڕێگەی ئەم هەستانەیانەوە بزانن کە شتو مەک هەرچەندە لە بەر چاودا نەبن بەڵام بونیان هەر هەیەو دەتوانن لەم ڕێگەیەوە لە زاکیرەیاندا بیهێڵنەوەو لە فانتاسییەکانیاندا بەکاری بهێننەوە.
قۆناغی دووەم منداڵانن لە تەمەنی 2 تا 6 ساڵ. لەم قۆناغەدا منداڵان ئەتوانن لە بارە بیرکردنەوەوە ئەوشتانەی چوار دەوریان هەڵبسەنگینن و بزانن و ەتوانن سیمبولانە بیر بکەنەوە کە ئام کارەش کاردانەوەی دەبێت لەسەر بیرکردەوەی فنتاسییان. کە ئەمەش وا دەکات کە منداڵان لەم تەمەنەدا تەنها لە یەک گۆشە بیناوە بۆ شتەکان بڕوانن و تا هێواش هێواش وایان لێدێت کە بتوانن لە گۆشە بینای دیکەشەوە بتوانن بۆ ستەکان بڕوانن و ئەمەش یارمەتی ئەوە دەدات کە بزانن و بتوانن تیبگەن کە کەسانی چوار دەوریان بۆچونی جیاوازیان هەیە بۆ شتەکان.
لە تەمەنی 7 سال بەرەو 11 ساڵ دەتوانن بە ڕادەیەکی مەنتیقی بیربکەنەوەو واتە دەتوانن لەوە تێبگەن کە پەرداخێک ئاو لە پەرداخێک دابیت یان لە جامێ یان لە تەشتێکدا هەمان قەبارەی هەیەو ڕێژەیەکی نەگۆڕە و ڕوکەشو ڕوالەت دەور نابینێت.
لە تەمەنی 12 ساڵیانەوە دەتوانن کە بیر بەکەنەوە لە بیرکردنەوەو ڕەفتارەکانی خۆیانو لێیبکۆڵنەوە کە ئەمەش وادەکات کە هەرزەکاران وا بزانن کە خەڵکانی تر تێناگەن لە هیچ ە ئەمان لە هەمووشتێک تیدەگەن. ئەم بۆچوونە وادەکات کە ئەم هەرزەکارانە واتێبگەن کە هەموو کات لە وەڵامیک زیاتر هەیە بۆ هەرچ پرسیارێک کە دەکرێت. لەبەر ئەمە زیاتر ئارەزوو دەکەن کە گفتوگۆبکەن دەربارەی ڕەووشت، ئەخلاق و سیاسەتو پرسیارە گرنگەکانی ژیان و کۆمەڵایەتی.
ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە کە منداڵ لە سەرەتای لەدایک بوونیەوە لە دنیای چوار دەوری دەکۆڵێتەوەو هەڵیدەسەنگێنێ. بۆ نموونە شتێک دەبینێت دەخولێتەوە، بایدەدات تالێدەبێتەوە بزانێت چی ڕوو دەدات دوای دوای دیبات بۆ دەمی تا لە ڕێگەی هەستیارەکانیەوە بزانێت چیە و چی ڕوودەدات،  کە هیچ ڕوونادات فڕێیدەدات تا بزانێت چی ڕوودەداتو لەم هەڵسووکەوتانەیەوەو لە ڕێگەی هەستیارەکانیەوە لە دنیای چواردەور دەکۆڵێتەوە.

زمانو گەشە کردنی
هەرچەندە منداڵی ساوا لەسەرەتاوە ناتوانێت قسە بکات بەڵام هەر لە دوو سێ مانگی سەرەتاییەوە دەنگە دەنگ و دوایش لە شەش مانگیەوە هەندێ دەنگ دەردەکات لە شێوازی پیتدایە لە دوای هەشت مانگیەوە پیتەکان پێکەوە دەنێت بەڵام ناواخنی نیە واتە بێمان یە. لەبەر ئەمە زۆر گرنگە کە دایکو باوکان و ئەوانەی لە چوار دەوری کۆرپەکەن لە تەمەنی 8 تا 12 مانگی منداڵەکەوە قسەیان لەگەڵ بکەنو اخاوتنیان زۆر لەگەلدا بکەن. بەم شێوەیە یارمەتی گەشە کردنی زمانی کۆرپەکە دەدەیتو کاریگری زۆریش دەکاتە سەر گەشی کۆمەڵایەتی کۆرپەکە. دەوروبەری لەسەدا 50 ی منداڵی ساوا یەکەم وشەی لە تەمەنی یەک ساڵیدا دەڵێت و لە سەدا 90 یان پێش ئەوەی 18 مانگ پڕبکەنەوە. ئەم وشە سەرەتاییانە زیاتر ئەو وشانە دەگریتەوە کە بەلای کۆرپەکانەوە گرنگن. زیاد بونی ئەم وشانە زۆر بەهێواشی زیاد دەبن کە دەگاتە دوروبەر 2 تە ٣ وشە تا تەمەنی یەک ساڵی و بەڵام دەگاتە دەوروبەری 300 وشە لە تەمەنی دوو ساڵیدا و ئیتر زۆر بەخێرایی وش فێردەبن. منداڵێکی 6 ساڵان دەوروبەری 10000 وەشەی خەزن کردووەو دەتوانێت زۆر بە جوانی ئاخافتن بکاتو بیرو بۆچونەکانی دەرببڕێت.
فێربوونی زمانی کۆرپە لەهەموو جیهان تا ڕادەیەکی زۆر وەک یەکن و بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
  1. منداڵی تازا لەدایک بوو لە ڕێگەی دەنگ، چوڵاندنەوە و بەکارهێنانی ماسولکەکانی دەموو چاو بۆ گۆرێنی ڕوکەشی دەموو چاووەوە  بۆ تەعبیر کردن لە ڕازیبوون و نارازی بوون، ڕوودەدات.
  2. لە تەمەنی 6 مانگییەوە منداڵەکە دەست دەکات بە گڕوگاڵ کردن و دەرپەڕاندی پیت.
  3. لە دەوروبەری 8 مانگییەوە کۆرپەکە دەتوانێت هەندێ یاسایی ئاخافتن بەکار بهێنێت.
  4. لە 10 تا 18 مانگییەوە منداڵەکە دەتوانێت هەندێک وشە بەکار بهێنێت و لێرە بەدواوە زۆر بەخێرایی خەزینەی وشی گەشە دەکات.
  5. لە دەوروبەری 2 ساڵییەوە زۆربەی زۆری منداڵان هەندێک کۆنترۆڵیان هەیە بەسەر یاسای زماندا (ڕێزمانی) دا دەزانن وشەکان چۆن پاشو پێش دەخرێن.
هەموو منداڵێک هەر لە سەرتایی هاتنە دنیایەوە پاڵنەرێکی سروشتی زۆر بەهێزی هەیە کە خواستێکی زۆری لە لا دروست دەکان کە دەبێتە هۆی پاڵ پێوەنانی کۆرپەکە  بۆ تێگەیشتنی لە دنیای چواردەوری خۆی. هەمان پاڵنەر کە ئەم کۆرپەیە دەکات بە لێکۆڵەرەوە لە هەموو شتو ڕووداوەکانی چواردەوری، وا لەم کۆرپەیە داکات کە بەدوای مەبەستی هەموو وشەیەکدا بگەڕێت کە لە دەمی قسەکەر دێتە دەرەوە. جا هەتا زیاتر لەگەل منداڵدا قسە بکرێت ئەوا زۆر زیاتر زمانی گەشە دەکات.




söndag 17 juli 2011

Development psychology بەشی پینجەم

منداڵی ساوا لە 0 – 2 ساڵ

کێشی ئاسایی بۆ منداڵی تازا لە دایک بوو لەبینی 3 بۆ 4 کیلۆیە ودریژیستی دەوروبەری نیو مەترە. بەڵام منداڵی ساوا لەبەر ئەوەی کە تا ڕادێت لەگەڵ خواردنی دەرەوەی منداڵدان و هەموو شتێک وەک هەناسەدان، هەزم کردنی خۆراکو هتد دەبیت خۆی بیکات، لە سەدا 10 ی کێشی زۆر بەخێرا کەم دەکات بەرلەوەی کە فریا بکەون خۆیان ڕابهینن لەگەڵ ئەم جۆرە خۆراکە تازەیەدا. دوایی ئەوەی کە خۆیان لەگەڵ ئەم جۆرە خۆراکەدا ڕادەهێنن زۆر بە خێرایی گەشە دەکەن کە لە تەمەنی 4 مانگییەوە دەبێتە دوو ئەوەندەی کێشی خۆی و لە تەمەنی 1 ساڵیدا دەبیتە سێ ئەوەندەی کێشی خۆی. منداڵی یەک ساڵە کێشی دەگاتە 10 کیلۆو درێژییەکەشی لە دەوروبەری 75 سم دەبێت.
مێشکی منداڵەکە لەدوای لەدایکبوونی لە سەدا25 ی کێشی لەشی پێکدێنێت کاتێک لەگەڵ هی گەورە بەراوردی دەکەیت، لەدوای دووساڵ ئەم کێشە دەبیتە %75 ی لەشی کۆرپەکە، بەڵام لەشی لە %25 ی کۆرپەکەیە.
دوو گۆڕانکاری گرنگ ڕوودەدات لە تەمەنی ساوایی کۆرپەکە ئەویش یەکەم، جیهازی عەصەبە واتە nervsystem
کە پێکهاتووە لە خانە نێورۆی (عەصەبی) باریک و درێژ. کاتیک لەدایک دەبین هەموو نێورۆکان ئامادەنوو هیچی تر دروستنابن، دوای لەدایک بوون بگرە هەندێک لەمانە لەناو دەچن. گەشەکردن لە جیهازی عەصەبدا ئەوەدەگەیەنێت کە گەشەکردن و دەمجبوونی خانەکانی نێورۆکان دەبێتە هۆی پێکهێنانی شەبەکەیەکی موعەقد کە سیگناڵی ئەلیکترۆنی لە بەینی بەشە جیاوازەکانی مێشکو لەشدا دەگوازێتەوە. هەروەکو کارکردنی دڵ، بیرکردنەوەو خەیاڵەکان، هەناسەدان، بینین، هەست کردن، خەو و بەخەبەربوون، هەموو ئەمانە لەلایان ئەم نێورۆیانەوە ڕێکدەخرێن و دەبرێن بەرێوە.
مێشکی منداڵەکە لەدوای لەدایکبوونی لە سەدا25 ی کێشی لەشی پێکدێنێت کاتێک لەگەڵ هی گەورە بەراوردی دەکەیت، لەدوای دووساڵ ئەم کێشە دەبیتە %75 ی لەشی کۆرپەکە، بەڵام لەشی لە %25 ی کۆرپەکەیە.
خەونو بە خەبەر بونی منداڵە ساواکە لە شەوڕۆژیکدا 6 قۆناغ لە خۆی دەگرێ:
 قۆناغی یەکەم ئەو ساتەیە کە منداڵەکە پاڵکەوتووەو چاوەکانی داخستووە و چاویشی لەژێر پێڵوی چاویدا ناجوڵێن و هەناسەدانێکی ڕێکو لەسەر خۆیە. بەم قۆناغە دەڵێن قۆناغی خەونو ‌هێمنی.
قۆناغی دووەم پێیدەوترێ خەونێکی چالاکانە، ئەوەی کە پێی دەڵێن REM  یان قۆناغی خەون بینین. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە کۆرپەکە خۆی دەجوڵێنێت و چاوەکانی لەژێر پێڵوی چاویدا دەجوڵێن وەک ئەوەی کە سەری شت بکات، وەهەناسەدانی بەپێی جۆری بینی خەونەکەی ناڕێک دەبێت.
‌قۆناغی سێهەم ئەو ساتەیە کە منداڵەکە خەریکە بەخەبەربێتەوەو سەرلە نوێ دەخەوێتەوە، چاوەکانی دەکرێنەوەو زو دادەخرێنەوە، هەناسەدانی ڕێک دەبیت، ئەم ‌قۆناغەش پێی دەڵێن گێژبوون.
قۆناغی چوارەم پێی دەڵێن قۆناغی ناچالاکبوون، واتە کۆرپەکە بەخەبەرە و چاوە گەشەکانی کردۆتەوەو هەناسەدانێکی هێمن و لەسەر خۆ و سەری چوار دەوری دەکات و لە ڕێگەی هەستیارەکانیەوە لێتوێژینەوە دەکات.
قۆناغی پێنجەم کۆرپەکە چاوەکانی کردۆتەوەو بە هەناسەدانێکی ناڕێکەوە خەریکی جموجۆڵو گڕوگاڵە و پێی دەڵێن بەخەبەر بوونی چالاکانە.
قۆناغی شەشەم قۆناغی بەخەبەربوونی چالاکانەیە بە لەگەڵ گریان وبۆڵەبۆڵ کردندا. لەم ‌قۆناغەدا کۆرپەکە هەناسەدانی خێرا دەبێت و جۆڵە جوڵێکی چالاکانای هەیە، واتە زۆر بە خێرا دەستو قاچی دەجوڵێنێت و دەگری و زۆر جاریش بە ئاسای دڵنەوایو هێمن نابنەوە.
لە مانگی یەکەمی دوای لەدایک بوونیەوە ئەم 6 قۆناغە زۆر بە خیرایی دووپات دەبنەوە و ماوی خەونی کۆرپەکە لە شەوو ڕۆژێکدا دەگاتە 17 تا 18 کاتژمێر و کاتی وەرگرتینی ڕووداوو وروژێنەرەوەکانی دەرەوە تەنها 2 تا 3 کاتژمێرە. هەڵبەتە ئەمەش لە منداڵ بۆ منداڵ دەگۆڕدرێتو هەتا کۆرپە کە بەرەو گەورەتر بڕوات ماوەی خەنی کەمتر دەبیتو بەخەبەربوون زیاد دەکات. لە دوای تەمەنی 3 بۆ 7 مناگدا کۆرپەکان شەوو ڕۆژ لێک جیادەکەنەوەو هەموو شەوەکە دەخەونو بە ڕۆژ خەریکی چالاکیەکانیان دەبن، بەڵام لە ڕۆژییشدا هەر دەخەوون کەمێک و هەڵدەستن بەڵام ئەم خەونە کاریگەری ناکاتە سەر خەونی شەویان. ئەوەی شایەنی باسە ئەوەیە کە لە سەرەتاوە لە سەدا 50 ی کاتی خەنەکەی واتە نیوەی کاتی خەونەکەی کە 17 بۆ 18 کاتژمێرە، خەون دەبینێت و کەچی کە تەمەنی دەگاتە تەنها 6 مانگ ئەو ساتی خەونبینینەی دەگاتە یەک لەسەر چواری کاتی هەموو خەونەکەی، واتە گەر لە سەرەتاوە تەنها 18 کاتژمێر خەوتبێت 9 کاتژمێری خەونی بینیووە، بەڵام کە تەمەنی دەگاتە دەورو بەری شەش مانگ ئەوا ساتی خەون بینین دەگاتە دەوروبەری چوار کاتژمێرو چەند خولەکێک. ئاخۆ ئەم کۆرپەیە خەون بە چیەوە ببینێ؟ تەنانەت لە ناو سکی دایکیەوە خەون دەبینێ.  
شایەنی باسە هەندیک کاردانەوەی خۆنەویست هەن کە کۆرپەکە لەگەڵ لەدایک بوونییەوە لەگەڵیدا هەیە وەک مواسەفاتێک بۆ هێشتنەوەو مانەوەی ئەم کۆرپەیە لە ژیاندا. وەک دەنگی بەرز ناخۆش یەکسەر کۆرپەکە بەوەش دەکاتەوە بۆ بجیتە باوەشی یەکێکەوە بۆ خۆ پاراستن، یان ساتێک دەست بە ڕومەتی دا دێنی ملی بەرو لە وەسوینە وەردەگێڕت تا بزانێت چیە. بەڵام بەرچاوترینیان کاردانەوەی دەست گرتنە، ساتێک پەنجەت دەخەیتە نا لەپی دەستی کۆرپەکەوە یەکسەر پەەنجەکانی خڕ دەکاتەوەو دووند پەنگەت دەگرێت بە بێ بە ئاگایی خۆیی و خواست خۆی. ئەم گرتنە بەرە بەرە ڕوو لەنامان دەکات لەگەڵ گەورە بوونی کۆرپەکەدا. ئەمەش واڕووندەگرێتەوە لەبەر ئەوەی کە جیناتی ئێمە لە سەدا 98 ی جیناتەکانمان وەک جیناتی شمپانسەکانە نزیکترین خزمن لەمرۆڤەوە و ئەم کاردانەوەیەی گرتنە لەم کۆرپەی ئەم شیمپانسانەدا زۆر کاریگەریان هەیە ساتیک کۆرپەکانیان توند پێستی دایکیان دەگرن و خۆیانی پیادا هەڵدەواسن. بەڵام لەبەر ئەوەی کە مرۆڤ ڕێچکەیەکی تری گرتۆتە بەرو خۆی لەگەڵ ژینگەکەیدا گونجاندووە زۆر پێویستی بەم گرتنە نیە لەبەر ئەوە دوای چەند مانگێکی کەم ڕوو لە نەمان دەکات.
لێکۆڵینەوەیەکی زۆر سەرنج ڕاکێش دەربارەی گەشە کردنو پێگرتنو ڕۆیشتنی منداڵ کە بۆ لە تەمەنی جیاوازدا ڕوودەداتو وا باوە کە دەڵێن لەگەڵ کۆرپەکانتاندا خەریک بن زوتر پێدەگرن، زانایەک بە ناوی Arolld Gesell  هەستا تاقیکردنەوەیەکی کرد لەسەر دوو منداڵی دوانەی یەک هێلکەدا، واتە وەک یەکن یان کڕن یان کچ دەبن وەک لەبابەتەکانی پێشودا باسم لە خاسێتەکانی دوانەی یەک هێلکەو دوانەی دوو هیلکە کردووە. ئەم لێکۆڵەرەوەیە هەڵسا بۆ بەراورد کردنی توانای بایۆلۆژی لەگەل ژینگەدا بۆ هەستان و ڕۆیشتنی منداڵ. لەم دوو منداڵە دوانە یەم هێلکەیە هەستا لەگەڵ یەکێکیاندا بۆ ماوەی 6 هەفتە خەریک بوو تا بتوانێت بەسەر قادرمەیەژکدا سەربکەوێت، بەڵام کۆرپەکەی تریان کەس نەچووبوو بەلایدا کەچ دوای 6 هەفتەکە چۆم منداڵی یەکەم فێر بو ئەمەتریشیان کە برای بوو بە هامان شیوە فێری بەسەر قادرمەدا رۆیستن بوو. ئەمەش ئەوەی دەرخست کە ڕۆیشتنو کردارە حەرەکیەکان بە بایۆلۆژییەوە پەیوەستن نەک بە فیرکردن و کاریگەری و دەستتێوەردانی ژینگەو چوار دەورو بەرییەو ە.
دەرووناسێکی تر بە ناوی Wayne Dennis  هەڵسا گروپێک منداڵی ساوای بەراورد کرد لە هیندیستان کە کۆرپەکانیان قۆمات دەکرد وەک لای خۆمان لەگەڵ منداڵای ئەمریکاو ئەوروۆا کە کۆرپەکان سەربەستن و قومات ناکرێن. بۆی دەرکەوت کە هەردوو گروپەکە لە دەوروبەری هەمان کاتدا پیان گرتو جوڵەو حەرەکاتی لەسیان دەستی پێکرد، ئەمەس بەڵگەیەکی تر بوو بۆ دەوربینین وکاریگەری و زاڵبوونی بایۆلۆژی لەسەر کۆرپەکە تا ژینگەو دەستتیوەردانی چواردەور. لە هەمان کاتدا هەمان لێکۆڵەرەوە هەڵسەنگاندنێکی تری کرد لەبەینی دوگروپی منداڵی تازە لە دایکبووی بی دایکو باوک لە ئێران و گروپێکی تر لە ئەوروپا. ئەم منداڵانەی ئێران کە زۆربەی زۆری کاتەکانینان لە ناو سیسەمەکەیاندا بەسەر دەبرد و تاقە کەسێک کە جار بە جار بیان بینیایە ئەو کەسەبوو دەیبردن دەیشتن. ئەو گروپەی تر کە لەئەوروپا بوون و سەربسەت جوڵەو گاڵگۆڵکیێیان دەکرد زۆر دەجوڵانو لە کۆتایدا ئەمانە لە تەمەنی ساڵ تا ساڵ و مانگ توانیان پێبگرنو ئەوانەی ئێران تا دەوروبەری 3 ساڵی خایاند اتا پێیان گرت. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە تەنها بایۆلۆژی و جینات دەور نابینێ بەڵکو ژینگەش دەوری خۆی هەیە. واتە هەندێ ڕاهێنان ئەتوانێ کارایی بکاتە سەر ئەو جوڵەیەی کە پەیوەندی بە بایۆلۆژییەوە هەیە، واتە کۆرپەکە لە باریی بایۆلۆژییەوە هەر پێدەگرێت لە کاتی دیاری کراودا  کە تاڕادەیەک بۆ هەموو منداڵ وەک یەکەن، ڕاهێنان پێکردن لەهەندێ حاڵەتدا یارمەتی دەدات بەڵام شەرت نیە بۆ خودی منداڵەکە باش بێت. مەبەستم لەوەیە کە سروشت وا ڕێکی خستبێت کە منداڵی ساوا لەو ساتەی خۆیدا پێبگرێت بۆچی ئێمە پەلە بکەین لەم کارەدا کە هیچ بایەخو گرنگییەکی نیە و لەشو قاچو جومگەی کۆرپەکە گەشەی نەکردووە بۆ ئەم ئەرکە.
هەرچی گەشە کردنی لەشو مێشکی کۆرپەکە هەیە پەیوەستە بە ووزەی تەواوو خواردنەوە کە ئەمەش لە سەرەتاوە لە ڕێگەی شیر پێدانەوە دەدرێت و لە دوای شەش مانگەوە دەتوانرێت خواردنی ئاسایی بدەنی. کۆرپەکە بۆ هەر یەک کیلۆغرام لەکێشی لەشی پێویستی بە 100 کالۆری هەیە هەموو ڕۆژێک کە ئەمەش لەسەرەتاوە لە ڕێگەی شیری دایکەوەدێتو وەک وتمان لە دوایی 6 مانگەوە دەتوانریت ئەم ووزەیە لە ڕێگەی خۆراکەوە پێی بدرێت و لە دەوروبەری تەمەنی یەک ساڵیدا دەتوانرێت ئەم کۆرپەیە خواردنی ئاسایی خێزانەکەی پێبدریت.

شیرپێدانی مەمکی دایک یان باغە؟
گرنگ ئەوەیە کە کۆرپەکە وەززەی پێویستی پێبگات. لە دوای لێکۆڵینەوەکان لە ناو دەروونناسیدا، هیچ لێکۆڵینەوەیەک دەرینەخستووە کە پێدانی مەمە شیری گیراوە خراپتر یان باشتر بیت لە شیری دایکەکە بەڵکو ئەوەی کە گرنگە بەلای دەرووناسانەوەو کە ڕێنمایی دایکان دەکەن و کاریگەری گەورەی هەیە لەسەر دروست بوونی گەشەی کۆرپەکە، شێوازی پێدانی شیر پێدانەکەیە تا چەند بە هەست و سۆزەوەو گوێڕایەڵی بۆ کۆرپەکە دەدرێت. لە هەمان کاتدا شیری مەمکی دایک زیاتر حازر کراوو پڕپێویستیترە بۆ خودی ئەم کۆرپەیەی کە ئەم منداڵدانی ئەم دایکە بەبەرهەمی هێناوە. لەبارەی ووزەوە جیاوازییەکەی ئەتۆی نیە لەگەڵ شیری مانگاکەی کە بە مەمە شیر دەگیڕیتەوەو دەدرێت بەکۆرپەکە، بەڵام لەگەڵ ئەوەی کە شیری دایکەکە پرۆتێینی کەمتر تیدایە، شەکری شیرەکەی زیاترە و جۆرە چەورییەکی تیدایە کە زوو کۆرپەکە هەست بە  تێر بوون دەکات لە هەمان کاتدا شیری دایک دژەتەنەی تێدایە کە بەرگری لە کۆرپەکە دەکات بۆ توشبوونی بە نەخۆشی وئیلتیهابات و دەرەجەی حەرارەتی تایبەتی خۆی هەیە کە بۆ کۆرپەکەی خۆی دەبیت.
ئەە منداڵانەی کە بەشیری دایکیان گەورەکراون رێکوپێکترن لە ڕووکەش کاروباری ڕۆژانەیان واتە زیاتر مونتەزیمن، حەساسیەتیان بە هەواو بە خۆراک زۆر کەمترە و کێشەی هەزم کردنی خۆراکیان نیە لە چاو منداڵانێکدا کە بە شری مەمکی پلاستیک پەروەردەکراون. زۆر لە لیکۆڵەرەوانی سایکۆلۆژی با یەخێکی گرندەدەن بەو بۆنی سنگ و مەمکی دایک هەیەتی ساتێک شیر دەدات بە کۆرپەکەی. کەمی کالۆری بۆ کۆرپەکە لە کۆتایی مانگی سکەکەداو سەرەتایی لەدایکبوونی کۆرپەکە زەرەر لە گەشە کردنی مێشکی کۆرپەلەکە دەدات درەنگتر خانەکانی مێشکی گەشەدەکەن کە ئەمەس دەبیتە هۆی ئەوە کە منداڵەکە کە گەورەبوو کارایی دەکاتە سەر تێگەیشتنی منداڵەکەو گەشەکردنی باری کۆمەڵایەتی بۆ نموونە زۆر درەنگ کاردانەوەیان دەبێت وەک ئەوەی بڵێیت کابرا هەوتە.

لە ناکاو مردنی مندالە ساواکە        SIDS  Sudden infant death syndrome
ئەم کارەساتە یەکیکە لە باوترین کارەساتەکان کەبەسەر کۆرپەکەدادێت لە تەمەنی 1 مانگەوە تا 1 ساڵ بەڵام شانسەکە زۆر زیاترە بۆ ئەم کارەساتە ساتێک کۆرپەکە لەتەمەنی 2 بۆ 4 مانگ دایە. لەم حاڵەتەدا دایکو باوک هەروەک ئاسای کۆرپەکەیان پاڵدەخەنو دەخەوێت بێ ئەوەی کۆرپەکە هیچ کێشەیەک یان نەخۆشیەکی هەبێت، هیچ نیشانەیەکی نەخۆشی نەبووە، نە گریانێک، و نەرشانەوەیەک، بەڵام بەیان کە هەڵدەستنو کۆرپەکەیان هەڵدەستێنن دەبینن کۆرپەکە جوڵەناکاو گیانی لەدەست داوە. لە دوای لێکۆڵینەوەی پزیسکیش هیچ دەرناکەوێت. ئەمە کارەساتێکی زۆر دڵتەزین دەگەیەنێت بە نسبەتە باوکو دایکەکەوەو توشی شۆک یان ‌صەدمەیان دەکاتو لەهەمان کاتدا هەست کردان بە ضەمیر موعەزەببونو تاوانبارییەتی ژیانیان لێ وەڕزدەکات.
ئەو هۆکارانەی کە دۆزراونەتەوە بۆ ئەم لەناکاو مردنە زۆرن بۆ نموونە: حەساسیەت، توشبوون بە خواردنی ژەهراوی، نەبوونی ئۆکسجین ساتێک کۆرپەکە خۆی خستۆتە سەر دەم دایکو باوکیش خەوتوون و ئاگایان لێ نیە و کۆرپەکە ناتوانێت جوان هەناسە بدات و دەخنکێت. توشبوون بە ئیلتیهاباتی بۆریەکانی هەناسەدانیان لە سەرەتاوە، زیاد یان کەم بوونی فشاری خۆێن واتە ضەخت، ناڕێکی لێدانی دڵ یان ئەوەتا دایکەکە لە کاتی سکەکەیدا یان شیر پێدانیدا جگەرەی کێشاوە یان لە ژینگەکەی کە تیایدا ژیاوە نیکۆتینی زۆر تێدا بووە. من تەنها دەتوانم بڵێم کە گرنگترینیان و ئەوەی کە زیاتر ڕوودەدات ئەوەیە کە کۆرپەکە بەسەر سکدا دەخەوێنرێت یان کۆرپەکە خۆی خۆی هەڵدەگێڕێتەوە. لەبەر ئەوە زۆر گرنگە دایکو باوک بە نۆرەبێ یان بێ نۆرە زۆر سەرنجی منداڵەکەیان بکەن هەرچەندە کاریگەری بکاتە سەر خەوەکەی خۆیان و خەویان لێ وەڕزبکات، بەڵام من دەڵیێم با دایکو باوک نەبونایە واتە ئەرکی سەر شانیانەو منەتی تێدانیە.


söndag 26 juni 2011

بەشی چوارەم دروسبوونی منداڵی دووانە

میران زوهدی دەرووناس و دەرووناسی کۆمەڵایەتی





منداڵی دووانە دوو جۆری هەیە. یەکەمیان ئەوەیەو کە لەباتی یەک هێلکە دوو هێلکە لەلایەن دوو سپێرمی جیاوازەوە دەپیتێنریت و دەبیت بە دوو کۆرپە کە لە سەدا 50 ی جیناتەکانیان وەک یەکە کە نیوەی لە باوکەوەیەو نیوەکەی تریشی لەدایکەوەیە وەکو هەموو خوشکو برایەکی خیزانێک، بەڵام گەر هاتوو یەک هێلکەی پیتێنراو خۆی کرد بە دوو کەرتەوە، کە کەس نازانێت بۆچی، ئەمە لەسەدا سەدی جیناتەکانیان وەک یەکە. جا لەبەر ئەمە ئەم کۆرپەیە یان دەبنە کوڕ یان کچ و هەموو شتیکیان وەک یەکە. بەڕێزان لێکۆڵینەوە زۆر کراوە لەسەر کاریگەری ژینگە و ئەو خێزانە کە تیایدا پەروەردە دەکریت چەند کاریگەری هەیە بۆسەر کۆرپەکە. پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە، ئایا کەریگەری ج یناتەکان زیاترن لەسەر فۆرمی کۆرپەیەکی نوی یان کەریگەری ژینگە؟ منیش یەکێک لەو لێکۆڵینەوانەتان بۆ باسدەکەم جا بزانن چەند جيگەی سەرسوڕمانە.
لەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا منداڵان زۆر لەدایک دەبنن کە دایکو باوکەکانیان ناتوانن بەخێویان بکەن. لە شوێنی تایبەت دایان دەنێن تا خەڵک هەڵیان دەگرێتەوەو ئەرکی بە خێو کردنیان دەگرنا ئەستۆ. ئەم لێکۆڵەرەوانە هەستان گەڕان بە دوای دووانەیەکدا کە لە یەک هێلکەی پیتێنراو دروست بوون واتە لە سەداسەدی جیناتەکانیان وەک یەکە. لەبەر ئەوە سەردانی ئەم شوێنەیان کردوو دوو کۆڕیان دۆزییەوە کە ئەوکاتە لەتەمنەنی 39 سالی دابوون هەریەک خێزابێک هەڵی گرتبوونەوە لە دوو کاتی جیاوازدا، کە لە دوو ویلایەتی جیاوازی ئەمریکا دەژیان. ئەم دوو کۆرپەیە لە دوو خیزانی جیاواز، کە یەکتر ناناسن پەروەردەو بەخێو کراوون. کە بینیان هەردووکیان وەک یەن حەزو ئارەزووەکانیان وەک یەکە. هەردووکیان حەزیان لەهەمان ئۆتۆمبیلە، هەمان جۆی ڕنگ، خواردن، هەمان جۆری ژیان کردن لە ناو خانوو. هەمان حەزکردن بە جۆری دانانی شتومەکی ناو ماڵ. هەردووکیان هەمان کاریان هەبوو کە بە نیو کات کاریان دەکرد وەک پۆلیس. هەمان جۆری سەگ، دوو جار ژنیان هێنابوو و هەتا دوایی. ئەوەی کەلە یەک نەدەچوو یەکێکیان قژی بۆ خوارەوە دادەهێنا ئەوی تریان بۆ سەرەوە. ئەوەی کە جیگەی سەرنجە ئەم دووانە هیچیان نەیان زانیووە کە دووانەن و برایەکی تریان هەیە. ساتێک ئەم لیکۆڵەرەوانە دەچن بۆ لایان کە هەریەکەیان لەویلایەتێکن. بۆیان باس دەکەن کە ئێوە دوانەنو برایەکتان لە ویلایەتێکی تر هەیە. ژمارەی تەلەفونیان  پێ ئەدەن تا پەیوەنی بگرن پێکەوە. ئەم دووانە کە قەت یەکتریان نەبینیوە وە نەشیان زانیوە کە دووانەن و برایەکیان هەیە. خۆیان تەلەفۆن بۆ یەکتری دەکەن و جێگەیەک دەست نیشان دەکەن بۆ یەکتر بینین. کاتێک کە دەچنە جێگاکە بێ ئەوەی هیچکەس لە لێکۆڵەرەوەکانیان لەگەڵ دابێت یەکسەر یەکتر دەناسنەوە چونکە هەردووکیان وەک یەکن و پێدەکەنن و سەریان دەسوڕمی. بەڕیزان ئەمە دواننەیەکن لە یەک هێلکەی پیتێنراو کە خۆی کردووە بە دوو کەرتەوە و دەبێت بە دوو کۆرپەی وەک یەک و لە سەدا سەدی جیناتەکانیان وەک یەک دەبێت. لەهەمان کاتدا ئەو کۆرپانەی کە لە دوو هێلکەی جیاواز هاتوون و دەبن بە دووانە هیچ جیاوازییەکیان نیە لەگەڵ خوشکو برایەکی تردا کە بە دوو سک یان جیا لەدایک بوون تاقەشت کە جیاوازی هەبێت لەگەڵ خوشکو برییەکی ئاسایی ئەوەیە کە ئەمان  بەیەک سک دینە دنیاوە. شایەنی باسە کە ئەم دووانەیە قەت یەک جنس دەرناچن. بەڵکو کوڕ ە کچ دەبن و لەسەدا 50 ی جیناتەکانیان وەک یەکە وەک هەمو خوشکو برایەکی ئاسایی، بەڵام ئەو هێلکەیەی کە خۆی دەکات بەدوو کەرتەوە یان کوڕ دەبن یان هەردوکیان کچ و لە سەدا سەدی جیناتەکانیان وەک یەکن.
لەدایک بوون و ڕۆڵی دایکو باوکایەتی
لە ماوەی ئەم نۆ مانگەدا ئەم زانیارییانە کە وەک کۆدێک لە جیناتەکانەوە (دایک و باوک) لەگەڵ بیئەدا Invironment
کاریان کردووە تاکو فۆرمی ژیانێکی تر بکەن کە دەبێتە ئەو کۆرپەیە. کاتێک کە دایکەکە دیتە سەر ژان زۆرینەی لەدایک بوونەکان 14 کاتژمیر دەخایەنن گەر یەکەم منداڵ بێت، بەڵام بۆ منداڵی دووەم و سێیەم کاتی کەمتر پیدەجێت کە دەگاتە دەوروبەری 8 کاتژمیر.
لەبەشی یەکەمی ژانگرتنەکەدا، بەشێوەیەکی ڕیکخراو ژانەکان دێن بۆماوەی چەند خولەکێک و دوای بەری ئەدا تا ماوەی 20 خولەکێک سەر لەنوێ دەست پێدەکاتەوە، ئەمەش بۆ ئەوەیە کە قۆڕگیمنداڵدان بکاتەوەو حازری بکات. بەشی دووەمی پروسێسەکە کۆرپەکە خۆی ئەجوڵێنێ بەرەو دەرەوەو تاکو سەر دەر دەکەوێت و لەم حاڵەتەشدا کۆتایی بە پروسێسەکە دێت. عادەتەن کۆرپرکە یەکسەر دەست بە قیژە دەکاو دەگری ساتێک بە تەواوی دێتە دنیاوە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە سیستمی هەناسەدانی کەوتە گەڕ. پرۆسەر سێیەم وێڵاش دێتە دەرەوە. دەتوانین بڵێین کە لەسەدا 95 ی لەدایکبوونەکان یەکەم جار کۆرپەکە سەری بەرەو دەرەوە دێت، بەڵام لە حالەتەکەنی تردا قاچی کۆرپەکە یان قۆڵی بەرەو دەرەوە دێت و دەبیت یەکسەر نەشتەرگەری بۆ بکرێت.
ئەوەی خەتەرناکەو ژیانی کۆرپەکە دەخاتە مەترسییەوە ئەوەیە کە یان پەتی ناوکی دایکەکە کە بە کۆرپەکەوە بەستراوەو  ووزەو ئۆکسژین دەگوازێتەوە بۆ کۆرپەکە لەکاتی لەدایکبوونو ئەو قووەت کردنەدا بۆ لەدایک بونی کۆرپەکە ئەم پەتی ناوکە پێچ بخواتو بنوشتێتەوە ئەوا ئۆکسجین ناڕوات بۆ کۆرپەکە و دەخنکێت. ساتێک کۆرپەکە لەدایک دەبێت بە مردووی دیتە دەرەوە. یاخود وێڵاش پێش کۆرپەکە دێتە دەرەوە. یاخود کۆرپەکە توشی خوێن پژانی مێشک دەبێت یان بەهۆی ئەو دەرمانانە کە دەدریت بە دایک بۆ هەست کردن بە ژان کەمتربکات دەبنە هۆی لەناو بردنی کۆرپەکە بەر لەوەی کە فریا بکەوێت بێتە دنیاوە. جێگەی سەرنگە کە هەر چوار حاڵەتەکە کە ئەگەری لەناو بردنی کۆرپەکەیان هەیە لە پرۆسەی لەدایکبوونەکەدا ڕووئەدات.
خۆشەویستان ساتی لەدایک بوونی کۆرپەکە بۆ ناو دنیا گەورەترین ڕووداوە کە لە ژیانی مرۆڤدا. ئیتر لەمەو دوا ژیانی ئەم مرۆڤە تازەیە لەژێر بەگریدا نیە، نانو ئاوی بۆ دابین نەکراوە بە کوردییەکەی ئەو باوکەی مرد لە تەڕ بخواو لە وشک بخەوێ. هاتۆتە دنیایەکەوە کە هەموو حەزو ئارەزووەکانی یەکسەر جەبەجێ ناکرێت و نایەتە دی. دیتە دنیایەکەوە پڕ لە دەنگە دەنگو ڕووناکی تیژی ناخۆش. دەبێت بە یارمەتی سییەکانی ئۆکسجین هەڵمژێت. لەم ساتەوە مرۆڤ بەرەو ڕووی ژیان دەبێتەوە و گەر یەکێک نانو ئاوو پیداویستی بۆ دابین نەکات ئەوا ئەم کۆرپەیە لەناو دەچێت. لەم ساتەوە کە لە دایکی جیا دەبیتەوە ئەم کۆرپەیە تەواو پەیوەستە بە چواردەورەکەیەوە تاکو بتوانێت بەردەوام بێت لەژیاندا. زۆر لە دەروونشیکارەکان ئەم پرۆسەی لەدایک بوونە بە کارەساتێکی زۆر سەخت لەقەڵەم دەدەن بە نسبەت کۆرپەکەوە کە کارای دەکاتە سەر زۆر بەی زۆری ئەو شتانەی کە لە داهاتوودا بەسەر کۆرپەکەدا دێت. ساتێک کە فڕێدەدرێیتە دەرەوە لەناو ژینگەیەکی بێدەنگ و پڕ ئەمانەت لەناو منداڵدانی دایکداو بۆ ناو دنیایەک لە برسییەتی ساردو سەرما و دەنگە دەنگ و ژاوەژاوی خەڵکانو ڕادوێو تەلەفیزیۆنو هتد. دەبنە هۆی دروست کردنی دڵەڕاوکێ و هەست کردن بە پەشیمان بوونە و ئاواتەخواز بوون بۆگەرانەوە بۆ ناو منداڵدانی دایک. بەڵام ئەم تیۆرییەی دەروون شیکارەکان نەتوانراوە کە بە بەڵگەی زانستی بسەلمێنرێت. هەڵبەت لەبەر ئەوەی کە کەس ناتوانیت ئاخاوتنێک لەگەڵ ئەم کۆرپەیەدا بکات بۆی بزانن وایە یان وا نیە. لەهەمان کاتیشدا هیچ بەڵگەیەکی زانستی لە ئارادانیە کە ئەم تیۆرییە پوچەڵبکاتەوە.

کۆرپە تازەکە
کۆرپەکە بەهامان شێوە کارایی دەکاتە سەر دایکو باوکەکە کە دایکوو باوکەکە کارایی دەکەنە سەر کۆرپەکە. ئەم کارایی کردننە دەکەوێتە گەڕ ساتێک کە دایکو باوکەکە هەست دەکەن کە یەکێکی تر لە خێزانەکەیان زیاد دەکات، کاتیک دەزانن کە کۆرپەیەک بەڕیگەوەیە و چەند پرسیارێک دە هاژینێت لە لاشعوری دایکو باوکاندا،  وەک ئەوەی ئایا ئێمە حازرین بۆ پەروەردەکردنو بەخێوکردنی کۆرپەیەک؟ ئایا ئەتوانن ئەمانە پێکەوە بژین؟ قەلەقیو دڵەڕاوکی بۆ داهاتو، دەربارەی داهاتوو، ئیقتیسادی و داهاتی خێزانەکە وتەنانەت ترسی داگیرکاری شەڕو گۆڕڕانی بیئەو هتد. کە لە لاشعوری دایکان و باەکاندا دروست دەبن. لەهەمان کاتدا ترسو دڵەڕاوکێ بەرامبەر بە تەندروستی کۆرپەکە لە ناو منداڵدانو لەبارنەچونی کۆرپەکە کە بیرۆکەیەکی سروشتییەو زۆر لە دایکان بیر لەم کارە دەکەنەوە لەبەر ئەوەی لە سێ دایک یەک دایک منداڵەکەی لە سێمانگی یەکەمەوە لەباردەچێت. ترس و دڵەڕاوکێ دەربارەی ئەوەی کە ئایا بڕۆم بەسەر قادرمەدا یان شت هەڵگرم یان وەرزشبکەم یان جنسکردن لەڕاستیدا هیچی پەیوەنی بە لەبارچونەوە نیە. لەبارجوون لەسێمانگی یەکەمی سکەکەدا پەیوەندی بە خەلەلی کرۆمۆسۆمەکانەوە هەیە نەک بە چالاکی دایکەکەوە.
بۆ ئەوەی کە هیچ لە دایکو باەکان توشت گرفت نەبن زۆر باشە کە هەردوولایان خۆیان ئامادەکەن بۆ بەدەست هێنانەی ناسنامەیەکیتر کە ئەویش ئەوەیە کە ئەمان دەبن بە دایک و باوک ئەو ناسنامەیە وەردەگرن کە خۆی لە خۆیدا هەندێ لێپرسیارێریتی دەهێنێتە ئەستۆی خۆی ساتیک کە دەبینن دەبنە باوکو دایک بۆ مرۆڤێکی نوێ. ساتێک کە هەست دەکەن ئیتر خۆیان منداڵ نەماوون بەڵکو دەبێت پەروەردەو بەخێوکردنی مرۆڤێکی نوی لەئەستۆ بگرن. لە بیرتاننەچێت فاکتەری تر زۆر کاریگەری هەیە لەسەر ئەم دایکو باوکە نوێیە، ئەویش زیادکردنی کارکردنی باوکەکە، گۆڕڕانکاری لە پەیوەندی بەینی ئەم دوو هاوسەرە، پەیوەندی بەینی ئەم دوو دایک و باوکە تازەیەو دایکو باوکی خۆیان کە دەبنە نەنکو باپیرە و هەوروەها پەیوەندی لە بەینی ئەمانو خزموو کەسوکارو و دۆستو هاوڕێیان.
بەداخەوە کە دەبینین ئەم هەستکردنانە بەتایبەت لە بارەی داراییەوە دایکەکە هەستی زیاتر پێدەکات و لە زۆرینەی کۆمەڵگاکاندا گەر باوکەکە زۆر ڕۆشنبیر و بە ئاگا نەبێت هەرچەندە بە لە پێش هاتنی کۆرپەکە ئیشو کاری ناو ماڵیان دابەش کردبێت و یارم،ەتی هاوسەرەکەیان دابێت ئەوا بەداخەوە لە دوایی هاتنی کۆرپەکە دوایی عاداتو تەقالیت دەکەونو هەموو ئەرکی ناو ماڵوو منداڵەکە دەسپێرننەوە بە دایکەکە، هەرچەندە دایکەکە لەم ساتەدا لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی بە یارمەتییە.
ڕٶڵی باوکایەتی لە پرۆسەی لەدایکبووندا.
لە ڕێگەی زۆر لێکۆڵینەوەوە وا دەرکەوتووە کە خۆ حازرکردنی باوکەکەو بەشداریکردنی چالاکانەی لە پرۆسەی لەدایکبوونەکە، کاریگەری تەواوی هەیە لەسەر چەند درێژ خایەنی لەدایک بوونەکە. واتە چەند کات دەخایەنێت. هەتا دایکەکە هەست بە ئەمانەت زیاتر بکات، لە هەموو بارەیەکەوە تەنانەت باری داراییش، زووتر ڕزگاری دەبێت لەو پرۆسەی منداڵ بوونەو، ڕەد فیعلی، کاردانەوەی دایکەکە بۆ ئازارو ژانی لەدایک بونەکە. هەست کردن بە ژان کەمتر دەبێت و زیاتر دایک دڵخۆش دەبێت بەوەی کە کۆرپەکەی دیتە دنیاوە ساتێک دەبینێت مێردەکەی، باوکی کۆرپەکەی، زۆر چالاکەنە و خەم خۆرانە دێت بە تەنگ پرۆسەکەوە.
دەرمانخواردن بۆ ئازاری ژان، باری بایۆلۆژی و باری دەروونی دایکەکە زۆر کاریگەری هەیە لەسەر ئەوەی چۆن دایکەکە پرۆسەی لەدایک بونەکە لەقەڵەم دەدات. بەڵام سێ فاکتەری سەرەکی زۆر کەریگەرن لەم کارەدا. ئەویش یەکەم حازربوون وخۆ ئامادەکردنی دایکو باوکەکەیە بۆ ئەم پرۆسەیە بەر لە وەی بێن بۆ ویلادە، دووەم ئەو یارمەتییە و پشتگیرییەی کە ئەم دایکو باوکە هەیانە لەلایەن چوار دەوروبەرەکەیانەوە و سێیەم ئەو ژینگەیەی کە بۆی ڕێکخراوە لە شوێنی منداڵ بوون، ویلادە. زۆر بەی زۆری ئەو دایکو باوکانەی کە تازەنو یەکەم جاریانە عادەتەن هەر زانیاری خراپیان دەستکەوتووە دەربارەی ئەم پروسیسە لەلایەن دایکو باوکیانەوە یان مێدیاکانەوە کە گوایە ئەم پەروسێسە زۆر ئازاراوییە. لەم کاتەدا زۆر گرنگە کە دایکو باوکی تازەو بێ خیبرە زانیاری زانستی پەیدابکەن لەسەر ئەم بابەتی لەدایک بوونە، چونکە کە زانیاریان هەبوو لەسەر ئەم پروسێسە دبێتە هۆی کەمبوونەوەی دڵە ڕاوکێو ترسو لەرز کە ئەمەش لەئەنجامدا دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی هەست کردن بە ئازار.
بەنسبەت منداڵەکانی تری خێزانێکەوە ساتێک دەزانن کە کۆرپەیەکی تر دێتە خیزانەکەیانەوە هەست بە دڵ ناخۆشی دەکەن لە ناوەوە بەتایبەت لەساتێکدا کە ئەم منداڵانە لەباری دەروونییەوە بەشداری ئەم پرۆسەیە نەبووبن. ساتیک دەبینن دایکیان زوو زوو ون دەبێت لێیان بۆ شوێنێک کە دەچێت کۆرپەیەکی تر بێنێ دەبێتە هۆی دروست بوونی بیرۆکەیەک لای منداڵەکان کە ئەمان کەمو کوڕیەکیان تیا هەیە بۆیە دایکوباوکیان دەچن بۆ شوێنیکی سەیر بۆ هینانی کۆرپەیەکی تر. ئەم بیرۆکانە وەک ئەوەی ئێمە خراپیین، بێحەیاین، ناشرینین...هتد لە لاشعوری ئەم منداڵانەدا دروست دەبن کە دەبنە هۆی غیرە کردنیانەوە بەرامبەر بە کۆرپە نوێیەکە کە لەم ساتەدا ئەم کۆرپە نوییە پیویستی بە یارمەتی هەموو لەیەک هەیە بۆی بەردەوام بێت لەژیاندا. جا دایکانو باوکان دەبێت زۆر بەجوانی لە منداڵەکانیان تێبگەیەنن کە دەبێت تەنانەت ئەوانیش یارمەتی بدەن بۆ بەشداربوون لە یارمەتیدانی ئەم کۆرپە تازاییەی کە هاتۆتە ناو خێزانەکەوە و زانیاری تەواویان بدەنێ کە هاتنی ئەم کۆرپەیە هیچ پەیوەندی بە کەمو کوڕی هیچ کەسێکەوە نیە و لەم ساتەدا ئەم کۆرپەیە لەهەموان زیاتر پێویستی بە یارمەتیدانە و دەبێت ئەمانیش بەشدار ببن لەم یارمەتیدانەو لە هەمان کاتدا خاڵات بکرێن کە ئاوا باش لەگەڵ خیزانەکەدا باشداری ئەم پروسەیەن. 
لە کۆمەڵگای ئەمەدا عەیبە کە پیاوان بەشدار بن لە پرۆسەی منداڵ بوونەکەدا، کە ئەتوانم بڵێم بەداخەوە کە کۆمەڵەگایەکی زۆر عەشایەر و دواکەوتومان هەیە. بەشدار بوونی باوکان لەم پرۆسەیەدا لە شوێنی لە دایکبوون زۆر کاریگەی هەیە لەسەر پرۆسەی لەدایک بوونەکە و جێگەی ئەمانەتێکی زۆر زۆر بۆ دایکەکە و هەست کردن بە ئازارو ژانکردنی دایکەکە بۆ ئەم پرۆسەیە. هەرجەندە باوکان لەبەر فشاری کۆمەڵایەتی نەوێرن بەشداری ئەم پرۆسەیە بکەن بەڵام لە بارەی هەستو ئیحساس و کاردانەوەوە هەر بەشدارن و هەست بە لێپرسراویەتی ئەکەن ساتێک کە دەزانن کە هاوسەرەکانیان سکیان هەیە، بەڵام لە زۆر کۆمەڵگادا جێگە عەیبەیە کە ئەم جۆرە هەست کردنە پیشان بدەن وەک ئەوەی کە هەر مرۆڤ نەبن. لە ئەوروپا و ئەمریکا دا لە سەدا 95 ی باوکان لە شوێنی لەدایکبوون بەسدارن لە ئازارو ژانەکانی هاوسەرەکانیەن بۆ هینانە دنیای کۆرپەکەیانەوە بەڵام بەخوا لەوباوەڕەدانیم کە لە کوردوستانی خۆماندا تەنها یەک پروسێنت واتە لەسەدا یەکی لە باوکان بەشداری ئەم پرۆسەیە بن. لە زۆر کلتوردا باوکان بەشداری ئەم پرۆسەیە دەکەن ساتێک بزان کە کۆرپەکە کوڕ دەبێت و کچ نیە.
لە زۆر حاڵەتدا باوکەکە هەندێ کاردانەوە پیشاندەدات وەکو هیلاکیو ئازاری ددانو دڵتێکەڵ هاتن و لەهەمان کاتدا کاردانەوەی دەروونی وەک ئەوەی کە تووشی دڵەڕاوکێ دەبیت بۆ ئەوەی کە منداڵەکە نوقسانبیت یان نا، لە خۆی بچیت یان نا، کێشی زیاد دەکات. لە هەمان کاتدا دڵەڕاوکێ و دودڵی بەرامبەر ئەوەی کە ئەم کۆرپە چۆن کارایی دەکاتە سەر پەیوەندی نێوان خۆی و هاسەرەکەی و دەیگۆڕێ.

باوکو دایکایەتی
هەر لەوساتەی کە دەزانرێت دایکەکە سکی هەیە، کاریگەرییەکی دوولایەنە دروست دەبێت. ئەم سکە (منداڵە) کاریگەری لەسەر باوکو دایکەکە دروست دەکات بەقەدەر ئەوەی کە باوکو دایکەکە کارایی دەکەنە سەر کۆرپەکە. کاتێک ئەم ژنو مێردە پێدەزانن کە کۆرپەیەک دێتە ناویانەوە هەستێکی تایبەتی دروست دەبێت کە فشارێکی دەرونی دەخاتە سەریان ساتێک بیر دەکەنەوە کە ئاخۆ داهاتوویان چۆن ببێت؟ ئاخۆ بتوانین وەک خێزانێک کۆرپەکەمان بەخێو بکەین و بتوانین پێداویستیەکانی بۆ دابین بکەین؟  قەلەقی و دڵەراوکێ لەبارەی داراییەوە تەنانەت دەبێتە هۆی تێکچوونی خەویشیان بەتایبەت باوکەکە کە لە کۆمەڵگایەکی وەک ێمەدا زیاتر باوک ڕۆڵی بەرپرسیارییەتی باری دارایی دەگرێتە ئەستۆ. ئەم دڵەڕاوکێیانە دەبنە هۆی تێکچوونی چالاکییە سەکسییەکانی نیوان ژنو مێردەکە کە ئەم چالاکییانە زۆر کەم داکات یان بۆ مەوقەت ڕوو لە نامان دەکات. دڵەڕاوکێ بەرامبەر تەندروستی کۆرپەکەو تراسان لەوەی کە کۆرپەکە لاباربچێت لەبەر ئەوەی لەبارچوونی سروشتی زیاتر لە سیمانگی یەکەمی سکەکەدا ڕوودەدات و لێکۆڵینەوە دەریخستووە  لە سێ سک یەکێکیان لەباردەچێت، بەڵام دڵەڕاوکێ ی دایکان زۆر زۆر لەم سێمانگەدا بەرامبەر بەوەی کە خٶیان نەبنە هۆی لەبار چوونی کۆرپەکەیان، لەبەر ئەوە دایکان زۆر بە حەزەرەوە هەڵسوکەوت دەکەن بەڵام لەڕاستیدا ئەم بۆچوونانە هیچ بنەماییەکی زانستی بۆ نیە لەبەرئەوە گرنگە کە دایکان بزانن کە هیچ خەتەرناک نیە بۆ لەبارچوون کە بەسەر قادرمەدا سەربکەویت یان وەرزش بکەن و هیچ پەیوەندییەکی بەسەر کاری سێکسییەوە نییە. لەبارچوون زیاتر پەیوەندی بە خەلەلێکی کۆرپەکەوە یان هێلکە پیتێنراوەکەوە هەیە نەک چالاکی دایکەکە.
زۆر لە دایکو باوکان توشی تەنگوچەڵەمە قەیرانێکی دەروونی دەبن کاتێک هەست دەکەن ئەو شارەزایی و ئەزموونەی  کە تا ئێستا هەیانە و ئەو شێوازی چارەسەرکردنانەی کە بەکاریان هێناوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان سودیکی زۆری نیەو هەست بە نەزانین و بێئەزموونی و نەشارەزایی دەکەن. هەست دەکەن کە ژیانیان ڕێچکەیەکی تری گرتۆتەبەر. بۆ ئەوەی کەلەم تەنگوچەڵەمە دەرونیە ڕزگریان بیت دەبێت تەبیعەتو شێوازی هەڵسوکەوتیان بگۆڕن تا بتوانن خۆیان لەگەڵ ژیان کردنە تازایەدا بگونجێنن. بەهەمان شێوەی جۆن کاتێک کە خێزان دروست دەکەین ژیان مان دەگۆڕێت و هەندێ کێشە و ئیلتیزامات دروست دەبێت و سنور بۆ خواستو ویستەکان دادەنرێت کە ئەم گۆڕان کارییانە مانایەکی سلبی ناگەیەنن بەڵام کارکردنی دەوێت بۆ خۆ گونجاندن لەگەڵ بارودۆخە نوێیە. یەکێک لەو تەنگوچەڵەمانەی کە ئەم ژنو مێردە توشی دەبن ناسنامەی باوکایەتی و دایکایەتی کە زۆر گرنگە بتوانێت لە دڵو دەرونەوە ئەم ناسنامە تازەیە قبوڵ بکات و دەمجی بکات بەخۆیەوە بۆ ئەوەی کە بتوانن وەک دایک و باوک بچنە ناو پەیوەندیەکی خێزانییەوە لەگەڵ کۆرپە نوییەکەدا. لە دوای ئەمەوە گۆڕانکاری ڕوودەدات لە خواشکو براکانو دایک و باوکی ئەم دایکو باوکە تازەیەدا ڕوودەدات. ئیتر لەمەو دوا ئەمانە منداڵ نین و خۆیان بونەتە باوکو دایک کە ئەمەش کاریگەری دەکاتە سەر پەیوەندی بەینی ئەم دایکو باوکە تازەیە و خوشکو براو دایکو باوکەکانیان کە ئتر ئەوانێش ڕۆلێکی تازە وەردەگرن وەک بابیرە و داپیرە.
زۆر هۆکار هەن کە کارایی دەکەنە سەر ئەوەی کە ئەم دایکو باوکە ئەم بارو دۆخەی کە تێی کەوتون چۆنی هەڵسەنگێنن بە پۆسیتیڤ یان نێگیتیڤ. پەیوەندییەکانی نێوان ئەم دایکو باوکە تازەیە لەگەڵ دایکو باوکو کەسوکاریاندا هەروەها دۆستو هاوڕێکانیاندا زۆر کاریگەری هەیە بە تایبەتی لە کۆمەڵگایەکی وەک ێمەدا کە هیچ کەسێکمان خاوەنی ناسنامەیەکی Identity سەربەخۆ نین بەڵکو ناسنامەی ئێمە دایمە پەیوەستە بە چواردەورمانەوە لە ژێر کاریگەری جەختەکردنەوەی confirm  چواردەورەکەماندایە. هۆیەکی تر ئەوەیە کە باوک بەتایبەتی دەبێت زیاتر کاربکات بەمەش فشاری دەرونی بۆ زیاد دەبێت. ئەمەش زیاتر لە لایەن دایکەکەوە پیشان دەدرێت لە ئاستێکی نەزانراودا unconscious واتە نەک دایکەکە ئەم ئەرکە زۆرە بە هاوسەرەکەی بسپێرێت بەدەمیی بەڵکو لەڕێگەی هەڵسوکەوتو قسەکردنییەوە وا لە باوکەکە دەکاتو بۆی دووپات دەکاتەوە کە ئەرکی تۆیە ژیانمان بۆ دابین بکەیت ئەمەش کارایی کلتوری لەسەرە و لەهەمانکاتدا دایکەکە لە کۆرپەکەوە زیاتر نزیکە و مەسولیاتی ماڵو پەروەردەکردنی کۆرپەکەی لەسەرشانە. هەرچەندە دایکو باوکان بەر لە لە دایک بونی کۆرپەکەیان ڕێککەوتبن لەسەر دابەشکردنی ئیشوکارەکانی ناوماڵ و ژیانیان بەداخەوە زۆر لە سەدا85 ی ئەم ڕێککەوتنە هەڵدەوەشێتەوەو ڕێچکە کلتورییەکەی خۆی دەگرێتەبەر وەک ئەرکەکانی ژن هەر بۆخۆییو پیاوێش هەر پیاو. زۆری ئەمەش دەگەڕێنمەوە بۆ ئەوەی کە وەک وتم ئێمە خاوەنی ناسنامەیەکی سەربەخۆ نین و بەڵکو پەوەستە بە چواردەورمانەوە. ساتێک ئەم پیاوە کارێکی جیاواز بکات کە لە ناسنامەی پیاوەتی دەچێتە دەرەوە لە لایەن ئەم چوار دەوەرەوە سەرزەنشتو برینداری هەستی دەکرێک کە ‌هەڕەشەیە بۆ سەر ناسنامەی ئەم باوکە تازەیە کە تازە ڕۆڵێکی تایبەتی گرتۆتە ئەستۆ کە لە ڕاستیدا دەبێت زیاتر ئەم چواردەورە یارمەتی ئەم دایکو باوکە تازەیە بدەن.
کۆرپە نوییەکەو کاریگەری لەسەر پەیوەندی دایکو باوکەکە
 گەر بێت و ئێمە ئەم ژنو میردو خێزانە بە سیستەمێک لە قەڵەم بدەین ئەوا ساتێک ئەم کۆرپە نویە دەبێت بە ئەندام ئەم خێزانە پێویستی بە سەرلە نوێ restructuring ڕێکخستنەوە دەبێت بۆ ئەوەی کە بەڵانسی ئەم خێزانە تێک نەچی. Jay Belsky 1981  دەرووناسی ئەمریکی مۆدێلێکی دروستکردووە تیایدا ئەم خێزانە دەکات بە سێ بەشەوە. یەکەم تەبیعەتی منداڵە ساواکە و گەشەکردنی، دووەم دایکو باوکایەتی و سێیەم پەیوەندی نیوان ژنو میردەکە. ئەم سێبەشە هەرسیکیان کاریگەری ڕاستەوخۆو ناڕاستەو خۆیان لەسەر یەکتری هەیە و هەرگیز ناتوانرێت هیچکام لەم بەشانە بەتەنها ببینرێن. بۆنموونە ئەگەر کێشەیەک یان هەر شتێک ڕووبدات لە پەیوەندی نیوان ژنو میردەکەدا کە خاڵی سێیەمە لە مۆدێلەکەدا ئەوا ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەو خۆ کاریگەری دەکاتە هەڵسوکەوتی منداڵەساواکەو پێگەیشتنی(خاڵی یەکەم) و باکو دایکایەتی (خاڵی سێیەم). لەهەمانکاتدا ساتێک منداڵە ساواکە هەڵسوکەوتی بە جۆریکە ئەمیش کارایی ڕاستەوخۆو ناڕاستەو خۆ دەکاتە سەر پەیوەندی نیوان ژنو مێردەکەو دایک و باوکایەتی.
دەتوانم بڵیم کە کاریگەری ئەم منداڵە ساوایە بەم بچکۆلەییەی خۆییەوە ئەمەندە زۆرە کە دەوانێت ببێتە سەرچاوەی یەکگرتوویی ئەم خێزانە و گەرمو گوڕو پتەویی یان ببێتە سەرچاوەی لێک هەڵوەشاندنەوە و جیا بوونەوەی ئەم خێزانە. لەبەر ئەمەیە کە ئەم خێزانە تازە لەدایکبووە پێویستی بە سەرلەنوێ ڕێکخستنەوە هەیە تاکو هەر یەک لە ئەندامانی خێزانەکە قورسایی و بایەخی خۆی هەبێت و کەس ئەوی تر فەرامۆش نەکات.
وەک دەزانن هەموو خێزانیک لەناو سنووری ماڵەکەی خۆیدا یاسای تایبەتی خۆیان هەیە و هەر خێزانە جیاواز لەوانی تر یاسای بۆ خیزانەکە و ئەندامانی خیزانەکەی داناوە کە چۆن هەڵسو کەوتو ڕەفتار بکەن. لە دروست کردنی خیزانێکدا ساتیک ئەم یاسایانە ڕێژەی نەگۆڕبن ئەوا ئەم سەر لە نوێ ڕێکخستنەوەیە ڕوونادات، بە هاتنی کۆرپەیەکی نوێ و یاساکان بە پێی بارودۆخە نوێیەی کە کۆرپەکە هیناویەتە ئاراوە، سەر لە نوێ داناڕێژرێنەوە و ناگونجێنرێن لەگەڵ پێویستی خێزانەکەدا. لەم جۆرە خێزانەدا گۆڕانکاری وەک هەڕەشەیەک لە قەڵەم دەدرێت و ئەو یاسایانی کە ئەندامەکانی خێزانەکە دەبات بەڕێوە نابێت جێگەی پرسیار بێت. بەڵام لە خێزانی کراوەدا کە قابیلی گۆڕران و سەرلەنوێ داڕشتنەوەیە یاساکانی بە پێی هەلومەرجی بارودۆخو پێویستی خێزانەکەی دەگۆڕێو دەگونجێنێت. زوربەی زۆری خێزانی کۆمەڵگەی ئێمە بە زەحمەت دەچنە قاڵبی خێزانی کراوەوە. دەتوانین بڵێین زۆربەیان لە شار نشینەکان بە بۆچونی من دەکەونە بەینی خیزانی داخراو و کراوەوە.
بە هاتنی کۆرپریرکی نوێو زیاد کردنی ئەندامێک لە خێزانەکەدا فشار وکاریگەرێکی زۆر دەخاتە سەر پەیوەندی بەینی ژن و مێردایەتی دوو هاوسەرەکەوە. بەپێی لێکۆڵینەوەکانی Belsky کە کردوویەتی هارمۆنی و ئەو خۆشیبینینەی هاوسەرگیر بەینی ئەم ژن و مێردە بە هاتنی کۆرپەیەکی نوێ (بەتایبەت لە خیزانێکدا کە تازە کۆرپەیان دەبیت) بەڕادەیەکی خەیاڵی کەمدەبیتەوە هەر لە سێمانگی یەکەمی سکەکەوە تا نۆ مانگ دوایی لەدایکبوونی کۆرپەکە. ئەم کەمبوونەوەیە لەلایەن ژنانەوە زیاترە تا پیاوان. بەڵام پیاوان و ژنان وەک یەک ڕازو گلەییان هەیە لە پەیوەندی ژناو مێردایەتیاکەیان دوایی هاتنی منداڵەکە، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە ئەو ژنو مێردانەی کە پەیوەندیان باش بووەو ڕازی بوون بەر لەهاتنی کۆرپەکە دوای ڕازینەبن نەخێر بەڵکو بەردەوان لە باش هەڵسەنگاندنی پەیوەندی ژنو مێردایەتیەکەیان و ئەوانە کە ڕازی نەبوون لە ژنومیردایەتیەکەیان بەر لەهاتنی کۆرپەکە هەر وەک خۆیان دوای هاتنی کۆرپەکە بە ناڕازیی ماونەتەوەو کۆپرپەکە نەبۆتە مایەی باشی و ڕازی بوون لە پەیوەندی ژن و مێردایەتی. بەپێی گوتەی Philp Hwang ئەمە تاقە فاکتەر نیە بۆ ئەم ناڕازیبوونە بەڵکو خودی خێزانی ئەم دوو هاوسەرە، واتە دایکوباوکی ئەم ژنو مێردە، و پەیوەندی ئەمان بەم خێزانە تازەیەوە و تەنانەت برادەرو دراوسی خزمانیش کاریگەری خۆیان هەیە.
توشبوون بە خەمۆکی لای تازە دایکان
منداڵ بوون هەرچەندە بە پرۆسێسێکی پۆسێتیڤ لە قەڵەم دەدریت لای زۆرینە بەڵام دەوروبەری لە دودایک یەکێکیان توشی ئەم حاڵەتە دەبن. دایکەکە زۆر ناسک دەبیتەوەو زۆر بە ئاسانی عاجزدەبێت و خەفەت دەخوا، زۆر حەساس دەبێت، تەحەمولی هیچ ناکات و زۆر زوو عەصەبی دەبێت و هەڵدەچێت و هەست بە دڵ تەنگی دەکات. ئەمەش لە دوای 3 تا 5 ڕۆژ دوای لە دایک بوونی کۆرپەکە ڕوودەدات و عادەتەن دوای 1 تا 2 ڕۆژ بەردەوام دەبێت و ئەم کێشە دەروونیانە دەڕوات. ئەو دایکانەی ئەم کێشانەیان کۆتای پێ نەیەت و زیاتر درێژبێتەوە ئەوا ئەگەر توش بوونیان بە نەخۆشی خەمۆکی زۆر زیاترە. دەتوانین بڵێین لەسەدا 10 ی دایکان توشی ئەم قۆناغە دەبن، بەڵام تا چەند بەردوام دەبیت و تاچەند ئەم نیشانانە بە‌هێزن لە دایکەوە بۆ دایک دەگۆڕدرێت. ئەمیش زۆر پەیوەستە بەو یارمەتی و پشتگیرییەی کە دایک و باوکی تازە وەریدەگرن لە خزمو کەسوکار و کۆمەڵگاکە. واتە ئەو دایکو باوکانەی هەست بە ئەمانەت متمانە دەکەن بە چواردەورەکەیان و کۆمەڵگاکەیان ئەوا ئەگەر توش بونیان بە خەمۆکی زۆر کەمترە یان هەر توشنابن.
زۆر بەی زۆری دایکان کە توشی ئەم خەمۆکییە دەبن لە بەینی 2 تا 6 مانگ کۆتایی پێدێت، بەڵام هەندێکی تریشیان هەن کە لە ساڵیەکوە تا چەند ساڵیک دەخاییەنێت. جا ئەوەی کە کێشە دروست دەکات و خەتەرناکە ئەوە یە کە ئەم خەمۆکییە تەنها دایکەکە ناگرێتەوە بەڵکو گاریگەرییەکی پتەو دەکاتە سەر پەیوەندی نێوان دایکەکەو کۆرپەکە و لە هەمان کاتدا دایکەکەو مێردەکەی. زۆر لێکۆڵینەوە دەریان خستووە کە ئەو دایکانە کە توش بوون بە نەخۆشی خەمۆکی کاتێکی زۆر کەم تەرخان دەکەن بۆ ئەوەی کە لە منداڵە ساواکە نزیک بێتەوە و سەیری بکات و لەهەمان کاتدا بە دەموچاوێکی نێگەتیڤە وە لە منداڵەکەی و جوڵاندنەوەکانی دەڕوانێت لە چاو ئەو دایکانەی کە توشی خەمۆکی نەبوون.
Tiffiny Field  کە دەرووناسێکی ئەمرییکییە لە دوای لێکۆڵینەوەکانی  دەربارەی دایکی توشبوو بە نەخۆشی خەمۆکی دەڵێت کە دایکی توشبوو بە نەخۆشی خەمۆکی کۆرپەکەی بە شتێکی نەگەتیڤ لەقەڵەم دەدات و دەبینێت، کە ئەمەش کاراییەکی نێگەتیڤ دەکاتە سەر پەیوەندی بەینی کۆرپەکەو دایکەکە و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە منداڵی ئەم دایکانە زۆر ناچالەکن، گڕوگاڵیان ، دەربڕینی ڕوخسارییان زۆر کەمە و زیاتر سەریی ئەلاوە دەکەن تا خەڵکانێک کە دەیەوێت گڕوگاڵی لەگەڵ بکات و ناڕازیبوون زۆر پیشان دەدات. ئەم کاریگەریانە بیگومان کارایی نێگەتیڤی دەبێت لەسەر داهاتوی منداڵە ساواکە. بە پێی لێکۆڵینەوەکان ئە منداڵانەی کە دایکەکانیان توشی خەمۆکی بوون لە پاش لەدایکبوونی کۆرپەکان، ڕادەی تێگەیشتنیان زۆر کەمترە لەو منداڵانەی کە دایکەکانیان توشی خەمۆکی نەبوون. زۆر لە دایکانی توشبوو بەم خەمۆکییە ڕاییان گەیاندووە کە کۆرپەکانیان لە تەمەنی 18 مانگیدا کێشەی خەویان هەیە، نان ناخۆن و زۆر دەگرین. ئەوەی کە زۆر زۆر گرنگە بۆ منداڵی ساواو تایک پەیوەنی گرێبەستی attachment و تێگەیشتنی ئەم دایکەیە لەگەڵ منداڵەکە ، وە ئەوەی کە زۆر ترسناکە ئەوەیە کە ئەم خەمۆکییە وا دەکات کە کۆرپەکە متمانەی بە دایەکەی نەبێت و ڕادەی قورسی ئەم خەمۆکییە ڕۆڵێکی زۆر گرنگ دەبینێت لەم پەیوەندی و گرێبەستییەدا.

خوێنەرانی خۆشەویست لە باسی داهاتودا کە بەشی پێنجەمی بابەتەکەیە، دێمە سەر باسی منداڵی ساوا لە تەمەنی 0 تا 2 ساڵ. بەو هیوایەی کە سودمەندبێت بۆ دایکان و باوکانی خۆشەویست.